هاوهەڵوێست بوونی ئامریکا و ئینگلیس و فەڕانسە لە شۆرای ئەمنییەت لە دژی ڕژیمی ئێران
لە کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەت کە ڕۆژی چوارشەممە 9ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو، جفری دوو لورانتیس" نوێنەری ئامریکا، ڕژیمی ئێرانی بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی2231 مەحکووم کرد
لە کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەت کە ڕۆژی چوارشەممە 9ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو، جفری دوو لورانتیس" نوێنەری ئامریکا، ڕژیمی ئێرانی بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی2231 مەحکووم کرد و وتی: ڕژیمی ئێران بەردەوام بەڵێنەکانی سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231 پێشێل دەکات، و ئێمە لەگەڵ سێ وڵاتی ئورووپایی و ئیسراییل سەبارەت بە چالاکییەکانی مووشەکی بالستیکی ڕژیمی ئێران هاوڕاین. ناو براو لە درێژەدا وتی: ڕژیمی ئێران لە ئاژاوەگێڕییەکانی بەردەوامەو هەروەها پێچەوانەی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت لە بەرزکردنەوەی ڕادەی پاڵاوتنی ئۆرانیۆم بەردەوامە. نیکۆڵاس دوریویە" نوێنەری فەڕانسە لە شۆرای ئەمنییەت، لەسەر بابەتی وتووێژەکانی ڤییەن و نیگەرانییەکانی فەڕانسە لەپەیوەند بە پێشێلکردنی بەڵێنە ئەتۆمییەکانی ڕژیم وتی: ئەم پڕۆسەیە ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت هەربۆیە بە تێپەڕبوونی کات، قازانجەکانی گەڕانەوەی ڕژیم بۆئەم ڕێکەوتنە وەکوو پێشتر نابێت. باربارا ڤودوارد" نوێنەری ئینگلیس لە وتەکانی خۆیدا، مووشەکی بالستیکی ڕژیمی ئێران بە چەکی کۆمەڵکوژی پێناسە کرد.