خه‌باتمیدیا: ڕۆژی ٩ی پوشپه‌ڕی ١٤٠ ٠ ی کۆچی به‌رامبه‌ر به ٣٠ یونی ٢٠ ٢١ پێشمه‌رگه‌ی پێشووی
خه‌باتمیدیا: ڕۆژی ٩ی پوشپه‌ڕی ١٤٠ ٠ ی کۆچی به‌رامبه‌ر به ٣٠ یونی ٢٠ ٢١ پێشمه‌رگه‌ی پێشووی سازمانی خه‌بات کاک براهیم ئه‌حمه‌دی، کوڕی محمد ئاغای تاژه‌بان به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه کۆچی دوایی کرد. کاک براهیم ئه‌حمه‌دی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات بوو، له شه‌ڕه‌کانی بانه و سه‌قز و ره‌به‌ت به‌شداری کردوه و ده‌ورێکی به‌رچاوی هه‌بوه.
به‌ڵام دوایی به هۆی بارودۆخی ئابووریی بنه‌ماڵه‌که‌ی، له‌سه‌ر ئیزنی سازمانی خه‌بات ده‌گه‌ڕیته‌وه شاری بانه. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری کاک براهیم ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.