بڕیاری هاتنەدەرەوەی وڵاتی تورکیە لە کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان، لەگەڵ ڕەخنە و ناڕەزایەتی زۆری خەڵکی تورکیا و
بڕیاری هاتنەدەرەوەی وڵاتی تورکیە لە کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان، لەگەڵ ڕەخنە و ناڕەزایەتی زۆری خەڵکی تورکیا و هاوپەیمانان بەرەوڕوو بۆوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە، ڕایگەیاندووە کە تورکیە بە شێوەی فەرمی لە کۆنوانسیۆنی بەڕەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان هاتۆتە دەرەوە و هەروەها وتی کە هاتنەدەرەوەی تورکیە لەم کۆنوانسیۆنە بە مانای دواکەوتوویی نییە!
لە دوای ئەم بڕیارە بە هەزاران کەس کە بەشێکی هەرەزۆریان ئافرەتانن، لە شارە گەورەکانی تورکیە وەکوو ئیستانبۆل ناڕەزایەتیان دەربڕیوەو سەرەڕای بوونی بە هەزاران پۆلیس ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بە تووندی ئەم بڕیارە ڕەد دەکەنەوە...
نێد پڕایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەو بڕیارە دەربڕی و باس لەوە دەکات کە تورکیە هەنگاوێکی بۆ دوواوە هەڵگرتووە، و داوا لە تەواوی وڵاتان دەکات بە هەموو شێوەیەک هەڵوێستی خۆیان لەسەر پرسی توندووتیژی ڕەگەزی پتەو تر بکەن.