وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەپێوەند بە قاچاغی مرۆڤ هۆشداری دا بە هۆی ئەوەی کە ڕژیمی ئێران و 16وڵاتی دیکە لە پەیوەند بە بەرەنگ
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەپێوەند بە قاچاغی مرۆڤ هۆشداری دا بە هۆی ئەوەی کە ڕژیمی ئێران و 16وڵاتی دیکە لە پەیوەند بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاغی مرۆڤ هەنگاوی پێویست هەڵناگرێت، و ئەگەری زۆرە کۆمەڵێک گەمارۆ بخرێتە سەر ئەم چەند وڵاتە. جگە لە ڕژیمی ئێران، ڕووسیە، چین، ئەفغانستان، ئەلجەزایر، کووبا، ئەریتیریا، نیکاراگوا، کورەی باکوور، سوودانی باشوور، سووریا، تورکەمەنستان و وێنزۆئێللایش لەنێو ئەو لیستەدان کە قەرارە گەمارۆیان بخرێتە سەر.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژیمی ئێران نزمترین پێوەرە ستانداردەکانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغی مرۆڤی ڕەچاو نەکردووە و لە ناساندن و پاراستنی قوربانیانی قاچاغی مرۆڤ سەرکەوتوو نەبووە.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژیمی ئێران بەناردنی منداڵان بۆ سەربازی و مەجبوور کردنیان بەشەڕکردن بۆ ڕژیمی بەشار ئەسەد لە سووریا بەردەوامە، و هةروةها لە یەمەن و عێراق پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکان دەکات و لەو منداڵانە بە مەبەستی سەربازی کەڵک وەردەگرێ.