ڕۆژی هەینی 11ی پووشپەڕی ساڵی 1400، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید بێهزاد مەحموودی، لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت
ڕۆژی هەینی 11ی پووشپەڕی ساڵی 1400، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید بێهزاد مەحموودی، لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) بەڕێوە چوو.
شەهید بێهزاد مەحموودی، ڕۆژی 28ی بانەمەڕ لەبەردم دەفتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی ژیانی سەخت و نەبوونی مافی پەنابەریەتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و پاش هەفتەیەک بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەی گیانی سپارد.
سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە بە هەڵکردنی مۆم دەستی پێ کرد و پاشان وتاری ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات و هەروەها وتاری ڕێکخراوی CDO پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. لە وتاری ئەو دو ڕێکخراوەدا سەرنج خراوەتە سەر مافی پەنابەران و پێویستی بەدوواداچوون بۆ دەستەبەرکردنی مافی ڕەوای پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پاش زیاتر لە چل ساڵ پەنابەری هێشتا مافەسەرەتاییەکانیان دەستەبەر نەبووە.
شایانی ئاماژەیە کومیتەی سلێمانی سازمانی خەبات و بەشێک لە لایەنگران و ئەندامانی سازمانی خەبات بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهید بێهزاد مەحموودی لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداریان کرد.