لە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم کە لە ٢٨ جۆزەردانی ١٤٠ ٠ بەڕێوە چوو، هەروەک چۆن لە
پڕشنگ بۆکانی
لە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم کە لە ٢٨ جۆزەردانی ١٤٠ ٠ بەڕێوە چوو، هەروەک چۆن لە پێش بەڕێوچونی بەراورد کرابوو،لە ئاکامدا ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی بووە سەرۆک کۆماری رژیمی ئاخوندی و بە دیاری کرانی ناوبراو، پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی بووە دەسەڵاتێکی یەک دەست و یەک بەرنامەو یەک سیاسەت. لێرەدا مەبەست ئەوە نیە کە حکومەتەکانی ڕابردو خاوەن بەرنامەو خاون سیاسەتی جیاواز بووبن لە گەڵ خامنەیی و کۆی سیستمی دەسەلاتداریی، و یا توانای ڕوبەروبوونەوەی ڕێبەری ڕژیمیان بوبێ و یا ئامانجیان جیاواز بوبێ لەو شێوە حوکمڕانیە دواکەوتاونەیە. ڕوونە حکومەتەکانی بە ناو ئیسڵاح خواز کە ئاخوند خاتەمی و ئاخوند ڕۆحانی هەر کام بۆ دوو دەورەی چوارساڵە سەرۆک کۆماری بوون، نە بەرنامەیان هەبوو ئاڵوگۆڕ لە سیاسەت و کارکردی دەسەڵات بە قازانجی جەماوەر بکەن، و نە لە توانایاندا بوو ئاڵوگۆڕ لە سیاسەتی دەروەیی حکومەتی ئاخوندیدا بکەن.
ڕوونە پێهکاتەی دەسەڵات و باڵەکانی هاوبیر و یەک سیاسەت و یەک ئامانجن بۆ ڕاگرتن و هێشتنەوەی حکومەتەکەیان و هەموویان سوار کەشتیێەکی پڕ لە عەیب بوون کە تەنیا بە فڕێدانی بە نۆرەی مۆرەکانی دەسەڵات لە نوقم بوون ڕزگاری بووە. هەر وەک ئەمجارە لاریجانی کرایە قوربانی بۆ ڕەئیسی و کرایە قوربانی بۆ یەکدەستبوونەوەی دەسەڵات و بێدەنگ کردنی باڵی بە ناو ئیسڵاح خواز، چونکە پاڵێوراوانی بە ناو ئیسڵاح خواز لە مەیدان بە دەرکران و موتمانەیان پێنەدرا. لە دوای کۆتایی شانۆی هەڵبژاردنی ئەم جارە، پێکهاتەی حکومەت وتێکڕای دەسەڵات، لە ئاخوندان و بێچوە ئاخوندان،لە خاوەن هەڵۆێست و بەراوردی لات و چەقوکێش و لۆمپێنیزمانە پێکهاتوون.
دیارە پێشتر موحسنی قاڵیباف کە بە کەسێکی زۆر بازاڕیانەو دارو تێڵا بەدەست ناوبانگی دەرکردوە سەرۆکایەتی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی پێدراوە. ناوبراو زۆر جار لە قسەکانی و هەڵۆێست و کردەوەکانی ئەو ڕاستیەی سەلماندوە کە داربەدەست و باجگرو ڕێگرە هەروەک بەکار هێنانی هێزی سپای پاسداران بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازی و جێ بە جێکردنیشی.هەروەها ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی کە بێسەوادو نەزانەو تەنانەت لە ڕوبەروبونەوەی مێزگردی نێوان حەوت پاڵێوراوی سەرۆک کۆماریی، لە لایەن شەش پاڵێوراوەکەی دیکە بە نەزان و بێسەواد پێناسە دەکرا، لە یەکەمین کۆنفڕاسی ڕۆژنامەوانی دوای دیاری کرانی بە سەرۆک کۆماری ڕژیم، بە شێوەێکی زۆر بازاڕیانەو لۆمپێنیزم و دوور لە ڕەوشتی و بەراوردی دەسەڵاتدارێکی خاوەن لۆژیک، بە ئاشکراو بێ دوو دڵی شانازی بە جینایەتکاریی خۆی و کوشتنی مرۆفی بێتاوان کردو قەتڵوعامی هەزاران تێکۆشەری سیاسی و ڕۆڵەی نەتەوەکانی ئێران لە ساڵی ١٣٦٧ کۆچی خۆری، بە کاری باش زانی کەبۆ خۆی دەوری سەرەکی لەو جینایەتە قێزەونەدا هەبوو.
هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئاخوندی موحسینی ئیژەیی بە حوکمی خامنەیی وەک سەرۆکی قەزایی و داداگایی دیاری کرا.ئەو ئاخوندە بە ئاشکراو بێ سڵەمینەوە شانازی بە لومپێنیزم و چەقۆکێش بوونی خۆی دەکات و بەڕادەیەک کەسایەتی نزم و سەر شەقامی تێدا ڕەگی داکوتاوە کە لە کۆبونەوە گشتیەکاندا ڕەفتارو کردەوەی نەشیاوی وەک فیکە لێدان لە کۆبونەوە لە گەڵ خۆێندکارانی دانشگای شەریف لە سالی ١٣٩٦ و گاز گرتن لە گۆێچکەی "عیسا سەحەر خێز"نۆێنەری چامەپەمەنی بڵاوکراوەکان و هەروەها فڕێدانی قەندان بۆی و لە ئەنجامدا شەڕ لە گەڵ ناوبراو. ئاخوند موحسین ئیژەیی تاوانبارو جینایەتکارەو کەسانێک کە موخالفی بیروبۆچونی هەڵۆێستیان هەبێ و قسەیان کردبێ بە توندترین شێوە هەڵۆێست دەگرێ و هەروەها لە قەتڵوعامەکانی زیندانیانی سیاسی لە سالی ١٣٦٧ کۆچی خۆری هاوکارو هاودەستی ئاخوند خامنەیی و ئاخوند ڕەئیسی بووە.
لەم ڕۆژانەدا کە دەسەڵاتی ئاخوندی بۆتە خاوەن پێکهاتەێکی جیاواز لە گەڵ ڕابردوو، وە بە ناوی ئیسڵاح خواز بە کردەوە بوونیان نەماوەو ئێستا کەسانێک دەسەڵات بەڕێوە دەبن کە بە تەواوی پێناسەو ناوەرۆکی دەسەڵات نیشان دەدەن و ئەو هەموو ئەو خەون و خەیاڵانەی کە کەسانێک هومێدیان بە گۆ٠ڕانکاری لە دەسەڵاتی ئاخوندیدا هەبوو بە یەکجاری کردە بڵقی سەر ئاو. ئێستا سێ بەشە سەرەکیەکەی حکومەت و دەسەڵات واتە قەزایی،بەڕێوەبەری وئیجرایی و هەروەها قانون دانان ئەو کەسە لۆمپێن و بێ بنەمایانە بەرپرسایەتیان دەکەن کە پێناسەی ناوەرۆکی دەسەڵاتداری دیکتاتۆری ئاخوندی دەکەن و ڕوی ڕاستەقینەی ئەو حکومەتە دیکتاتۆرو جینایەتکارە نیشان بدەن.