بێهزاد ڕەحیمی، نوێنەری مەجلیسی دواکەووتوی ڕژیمی ئاخوندی دانی بەوەدا ناوە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەعەمد تەقە لە کۆڵبەران دەکەن.
بێهزاد ڕەحیمی، نوێنەری مەجلیسی دواکەووتوی ڕژیمی ئاخوندی دانی بەوەدا ناوە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەعەمد تەقە لە کۆڵبەران دەکەن.
ناوبراو لەگەڵ ئاماژە بەوەی کە هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بە عەمد تەقە لە سەر و دڵی کۆڵبەران دەکەن، ووتی کە لەماوەی دوو حەوتوی ڕابردوودا 4کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژراون، و لەو پێوەندەدا ووتی کە هۆشداریان داوە ئەگەر گومانیان لە هەندێک کەس هەبوو، ئەوە دەستگیریان بکەن یان بە فیشەکی پلاستیکی تەقەیان لێبکەن، بەڵام بەداخەوە ڕاستەوخۆ تەقە لە سەر و دڵی ئەو کەسانە کراوەو کوشتویانن.
ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە ئەوانەی کاری کۆڵبەری دەکەن دیارن و چەک و چۆڵیان پێ نیە، بەڵام هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بەبیانوی ئەوەی کە شەو بووە و وایان زانیوە دوشمنن، دەقەیان لێکردوون.
بەداخەوە کوشتنی کۆڵبەران لەکوردستان زۆر زیادی کردووە، ڕۆژانە لە شارە سنووریەکانی کوردستان کۆڵبەران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم گیان لە دەست دەدەن....