ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور لە ڕاپۆرتی ساڵی 2021ی خۆیدا، ناوی خامنەیی لەڕیزی دڕندەکانی ئازادی مێدیا ناودێنێت.
ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور لە ڕاپۆرتی ساڵی 2021ی خۆیدا، ناوی خامنەیی لەڕیزی دڕندەکانی ئازادی مێدیا ناودێنێت.
ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور ڕۆژی دوشەممە 14ی پووشپەڕ، لەو ڕاگەیاندراوە دا، کاری مێدیای و هەواڵدەری وەک باشترین و کاریگەرترین ڤاکسین دژ بە بڵاو کردنەوەی زانیاریە نادروستەکان لەقەڵەم دەدات.
هەروەها لە ڕاپۆرتێکی گشتی دا لەپێوەند بە خوێندنەوە بۆ دۆخی ڕۆژنامەوانی لە 180 وڵات، دەردەکەوێ کە 73وڵات بە شێوەیەکی تەواو یا بە توندی پێش بە چالاکی هەواڵدەریە بێ لایەنەکان دەگرن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژیمی ئێران لە پەیوەند بە ئازادییە ڕۆژنامەوانیەکان لە پلەی 174م دایە،و هاوکات ئەم ڕاپۆرتە بە ئاماژە بە ئێعدامی ڕوحوڵڵا زەم" وەکوو دوایین نمونەی لە سێدارەدانی ڕۆژنامەوانان لە ئێران، نووسی: بەپێی ناوەندی زانیاری ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور، ڕژیمی ئێران لە پەیوەند بە لە سێدارەدانی ڕۆژنامەوانان لەماوەی 50ساڵی ڕابردوودا هەر لە پلەی یەکەمدایە.