دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەڕیزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات.
دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەڕیزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 16ی پوشپەڕ، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەڕێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید "تاهیر خزری" بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕوحی شەهیدان و لەسەروویانەوە جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات، دەستی پێکرد، و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەڕێز کاک کامیل نورانی فەرد بەرپرسی کۆمیسیۆنی پێشمەرگەی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە تێیدا گرینگی خەباتی پێشمەرگانە و دەسکەوت و بایەخی خەباتی چەندین ساڵەی هێزی پێشمەرگە، بەرجەستە کرابوو.
بەرێز نورانیفەرد بەهێنانەوەی وتەیەکی ئەرەستوو لەسەر کۆمەڵگای بەختەوەر کە بە ڕێژەی تاکی سیاسیەکەی مەزندە دەکرێ، پێناسەی هاتن بۆ ناو ڕیزی شۆڕشی کرد و پەیوەستبوون بە ڕیزی پێشمەرگایەتی بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و مرۆڤانە زانی. ناوبراو لەقسەکانی دا تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ئێران و هاتنە سەرکاری ئاخوندی جینایەتکار ڕەئیسی، و بە لەبەرچاو گرتنی ڕەوشی پڕ قەیرانی ئێران، ئەرکی هێزی پێشمەرگەی بە هەستیارتر و گرینگتر زانی و لەئاستی جوڵانەوەش دا لەسەر زەرورەتی پێکەوەبوونێکی هەمەلایەنە و واقعیانە لەسەر ئەساسی ڕێز و خوێندنەوەی بەرانبەر پێداگری کرد.
لەدوای وتەکانی کاک کامیل نورانی فەرد، سرودی من پێشمەرگەم، لە ڵایەن هاوڕێیانی تازە پەیوەست بوو پێشکەش کرا.
پاشان لەلایەن هاوڕێی پێشمەرگە شاهۆ حاتەمی پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن کادری بەرێوەبەری کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزی سازمانی خەبات، کرا.