لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش باس لە گۆڕانی ڕەوت و سیاسەتی تاڵیبان دەکات و پێی وایه ئەو گروپە بەبۆنەی ئەوەی کە
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش باس لە گۆڕانی ڕەوت و سیاسەتی تاڵیبان دەکات و پێی وایه ئەو گروپە بەبۆنەی ئەوەی کە سەری خەڵک نابڕن، گۆڕانێکی بنەڕەتی لە سیاسەت و بەرنامەیاندا هاتۆتە ئاراوەو لە ئیستادا متمانەی بەڕێوەبردنی ووڵاتی ئەفغانستانیان هەیە.
پێشتریش لە لێدوانێکدا محەممەد جەوادی زەریف، باسی لەوە کردووە کە تاڵیبان بەبۆنەی ئەوەی کە بەشێکی حاشاهەڵنەگر و بەرچاوی وڵاتی ئەفغانستانە، و سەرەڕای ئەوەی کە بە تیرۆریست ناسێندراون، ناکرێ مافیان لەپێش چاو نەگیرێت و ڕژیمی ئێران لەگەڵیان دانوستان دەکات و مافەکانیان بەفەرمی دەناسێت.
هەروەها لەم ڕۆژانەدا تاڵیبان هێرشی چڕی کردوەته سەر ووڵاتی ئەفغانستان و بەشێوەیەک کە هێندێک لە سەربازەکانی هاوسنوور لەگەڵ ئێران خۆیان ڕادەستی ڕژیمی ئاخوندی کردووە و سنور پارێزەکانی ڕژیم وەکوو دۆست و هاوڕێ لەگەڵ هێزە ترۆریستەکانی تاڵیبان ئەدوێن و هەڵس و کەوت دەکەن.
ئیستاش هەر بەو جۆرە کە چاوەڕوان دەکرا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی سەربڕینی هاوووڵاتیەکی ئەفغان لەلایەن تاڵیبانەوە بڵاو کراوەتەو و نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە بناغەی هاوشێوەی داعشی تاڵیبان، هیچ گۆڕانکاری تێدا نەکراوەو ئەم مەترسیە بە پشتیوانی هێزە ترۆریستیەکانی ئێران بەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام دەبێ.