یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خەبات پشتیوانی ناڕەزایەتی جەماوەری لە خوزستان دەکا

سازمانی خەبات پشتیوانی ناڕەزایەتی جەماوەری لە خوزستان دەکا

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاگەێندراوە، ژمارەیەک لە شارو ناوچەکانی ئێران و بە تایبەتی شارەکانی ئوستانی خوزستان، شاهێدی ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەریی دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی و ئیدارەو بەرپرس و بەڕێوەبەری ئوستان و شارەکان بووە.
ڕژیمی ئاخوندی لە ماوەی دەسەڵاتیدا، بێجگە لە مەینەتی و ئازار بۆ خەڵکی ئێران هیچ خێرو خۆشیەکی بۆ نەهێناون ودەسەڵاتداران ماڵ و سامانی خەڵک بە تاڵان دەبەن و لە بەرانبەر هەر داوایەکی ڕەوای خەڵکدا، سەرکوت و هەڕەشەو زیندانی کردن و حوکمی ناڕەوای ئیعدامی بە سەر تێکۆشەران و حەق بێژان پەیڕەو دەکەن.
ئوستانی خوزستان کە ئوستانێکی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ژێر زەوی و سروشتیە، بە داخەوە نە دانیشتوانی ئەو ئوستانەو نە خەڵکی دیکەی ئێران هیچ قازانجێکیان لە داهاتی فرۆشی نەوت و سەرچاوە ژێر زەویەکانی دیکە پێ‌ ناگا،کاتێکیش جەماوەر داوای سەرەتایی ترین ماف دەکەن دەکەونە بەر پەلامارو سەرکوتی هێزە بەکرێگیراوەکانی دەسەڵات.
داوای جەماوەر لە ئوستانی دەوڵەمەندی خوزستان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەو هەوڵ بۆ چارەسەری کەم ئاوی و قەیرانی ووشکە ساڵیە، بەڵام لە بەرانبەر ئەو داوا ڕەوایانەدا بە توندترین شێوە کەوتونە بەرپەلاماری هێزەکانی ڕژیم و بە پێی هەواڵ و زانیاریەکان، بە هۆی سەرکوتی هێزەکانی ڕژیم ، کوژراو برینداری بە دواوە بووە.
جێگەی سەرنجە کە ئافرەتان وێڕای پیاوەکان بەشداری ناڕەزایەتیەکان دەکەن و لە بەرانبەر حوکمی ناڕەوای دەسەڵاتی ئاخوندی داوای دابینکردنی مافە ئینسانی و خزمەتگوزاریەکان دەکەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی هەمەلایەنەی لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لە ئێراندا، لە هەمانکاتدا هەڕەشەو سەرکوتی جەماوەر و تۆمەتی ناڕەوا لە خەڵک لە لایەن دەسەڵات و ناوەندە ئەمنیەتیەکانی بە توندی مەحکوم دەکا.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی گەلانی ئێران بۆ دابین بوونی دیموکراسی و ئازادی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
25ی پوشپەڕی 1400 کۆچی خۆری


3 ساڵ و 4 مانگ و 6 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات پشتیوانی ناڕەزایەتی جەماوەری لە خوزستان دەکا

سازمانی خەبات پشتیوانی ناڕەزایەتی جەماوەری لە خوزستان دەکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران