چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

داوای بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە بانی کی مۆن بۆ راگرتنی حوکمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی کورد

داوای بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە بانی کی مۆن بۆ راگرتنی حوکمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی کورد

بەرێز بانکی مۆن،  سکرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان!

بە پێویستی دەزانم بە ئاگاداریتان بگەێنم رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران بە شێوەییکی بەر‌بلاو دەستی داوەتە ئیعدامی لاوەکانی کورد  و زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی. لە چەند رۆژی رابردوودا حوکمی ئیعدامی بۆ چەندین لاوی کورد بە تاوانی تەبلیغ بۆ مەزهەبی سوننی دەرکردوە، کە بە پێی زانیارییەکان سێ شەممە 2ی ئوت 36 کەس ‌ لە زیندانی رەجایی شار گوێزراوەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لە بڵاوکراوەیەکدا مەحمود ئەمیری موقەدم، ووتە بێژی بە ناو رێکخراوی مافەکای مرۆڤ لە ئیران رایگەیاند: وەزارتی ئیتلاعات لە پێوەندی لە گەڵ کەس و کاری  زیندانیانەکانی ئەهلی سوننەت داوای لێکردووون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئیعدام کراوان  سەردانی پزیشکی قانونی کەهریزەک بکەن.
ئەو زیندانیانە لە کاتێک دا حوکمی ئیعدامیان بەسەر داسەپاوە کە تەنیا بە هوی پەیرەوی کردن لە مەزهەبی سووننە و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون و پرۆسەی دادگایی کردنەکانیشیان بە شێوەی ناقانونی و بە بێ ئەوەی دەرفەتی هیچ داکۆکیەکیان پێ بدرێ‌ و لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەرێوەچووە. 
ئیمە لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، وێرای مەحکوم کردنی حوکمی ئیعدامی کەسانی بێ تاوان و بە هوی بیروباوەر و عەقیدە لە لایەن بێدادگاکانی رژیمی ئێران، داوا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و ناوەندە جیهانیەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و حکومەتە دیموکراتیکەکانی جیهان دەکەین لە گەڵ مەحکوم کردنی ئەو ئیعدامانە،بۆ کۆتایی هێنان بە ئیعدام لە ئێران و کۆتایی هێنان بە پێشێل کردنی سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤ هەنگاوی بە پەلە و جیددی هەڵگرن.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەریی گشتی 
بابەشێخ حوسەینی 
2 ی ئووتی 2016
 


8 ساڵ و 4 مانگ و 8 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داوای بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە بانی کی مۆن بۆ راگرتنی حوکمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی کورد

داوای بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە بانی کی مۆن بۆ راگرتنی حوکمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی کورد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران