لەوڵاتی ئێران، ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٣٠ هەزار کەس بەهۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوژیی ئەدەن و ڕێژەیەکی بەرچاویان گیان دەسپێرن.
لەوڵاتی ئێران، ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٣٠ هەزار کەس بەهۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوژیی ئەدەن و ڕێژەیەکی بەرچاویان گیان دەسپێرن.
حەبیبوڵڵا مەسعوودی فەرید، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی ناوەندی بێهزیستی ئێران ڕاگەیاندووە: ئامارەکانی پێوەندیدار بە خۆکوژیی لەلایەن پزیشکی یاساییەوە بڵاو دەکرێتەوە، و لە ساڵەکانی ٩٨ و ٩٩ی هەتاوی بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی گرینگ کە لەسەر هەوڵدان بۆ خۆکوژیی و ئەو خۆکوژییانەی کە بوونەتە هۆی گیان سپاردن ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی هەوڵی خۆکوژییان داوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و نەخۆشخانەکان گوازراونەتەوە، تۆمار نەکراون.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەر بمانهەوێ ڕێژەی ئەو هەوڵە خۆکوژییانە کە دەبنە هۆی گیان سپاردن بەراورد بکەین، دەبێ ڕێژەی خۆکوژییە تۆمارکراوەکان لە پزیشکیی یاسایی ٣٠ هێندە بەرز بکەینەوە و ئەو جارە ئاماری خۆکوژییەکان دەردەکەوێ و بەو پێیە ساڵانە یەک ملیۆن و ٢٣٠ هەزار کەس لە ئێراندا هەوڵی خۆکوژیی دەدەن.
چاو نیوز: شایانی باسە کە دۆخی خراپی ئابووری، نەبوونی هیوا بە داهاتوو، گوشارە دەروونییەکان و کێشەی بنەماڵەیی، بەشێکن لەو هۆکارانەی بە تایبەت لەنێو لاوان و ئافرەتان دا کە تاکەکان ناچار دەکەن پەنا بۆ خۆکوژیی ببەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی و گرینگی نەدانی ئەو دەسەڵاتە نابەرپرسیارە بە دۆخی ژیانی خەڵکی وڵات.