لە کوردستان، تەنیا لە مانگی پوشپەڕدا نزیکەی 42 هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراون.
لە کوردستان، تەنیا لە مانگی پوشپەڕدا نزیکەی 42 هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم لەماوەی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1400، 42 چالاکی مەدەنی و سیاسی کوردیان گرتووە و لەو ٤٢ کەسە ٧ کەسیان دادگایی و سزای سێ مانگ هەتا ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە کوردستان، 126کەس لەلایەن ڕژیمەوە گیراون و تۆمەتی ئەمنییەتی و سیاسی خراوەتە پاڵیان. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون ١٦٨ کەسە و ئەم ڕەوتی گرتنانە بەردەوامی هەیە و لەم ماوەیەدا ڕەحمان ئەحمەدیان خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیرا و بەداخەوە لە ژێر فشار و شکەنجەدا گیانی سپارد، تەرمی ناوبراو لە ٢٧ی پووشپەڕ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
چاو نیوز: شایانی ئاماژەیە لە ساڵی 1399کە ڕەشگبیری پەرەی سەندبوو و لانی کەم ٦٤٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی و خەڵکی ئاسایی لەلایەن ڕژیمەوە گیران.
هەروەها لەم ژمارەیە لانی کەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای سێ مانگ هەتا سزای ٢٥ ساڵ بەندیخانە و سزای سێدارە بەسەر چەندین کەسدا سەپاوە.