خەباتمێدیا: بەپێ هەواڵێک کە لە شاری بانە بەدەستی خەبات مێدیا گەیشتووە،دەستەیەک لە کۆڵبەران و کاسبکاران لە شاری بانە،
خەباتمێدیا: بەپێ هەواڵێک کە لە شاری بانە بەدەستی خەبات مێدیا گەیشتووە،دەستەیەک لە کۆڵبەران و کاسبکاران لە شاری بانە، لە کاتی گەڕانەوەیان لە سنووری کوردستانی عێراق بۆ هەنگەژاڵ لە ناوچەی بانە دەکەونە کەمینی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی و لە ئاکامدا سێ کەس بە تووندی بریندار دەبن کە ناسنامەی دوو کەسیان نادیارە و کەسێکیان بەناوی عەلی مستەفایی تەمن ۳۲ باوکی دوو منداڵ کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەو بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە.