ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی زیاتر لە 40 ساڵە قورستر٠Šن جینایەت و ستەم بەرانبەر بە گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی
هاونیشتمانیانی کوردستان!
تیکۆشەران و خەباتکارانی شۆڕشگێر!
ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی زیاتر لە 40 ساڵە قورستر٠Šن جینایەت و ستەم بەرانبەر بە گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی کورد پەیڕەو دەکات. ڕادەی جینایەتکاری و ستەمگەریەکانی دەسەڵاتداران، نە تەنیا لە ئێران بەڵکو لە سەرانسەری جیهان دەنگی داوەتەوە. لە گەڵ جینایەت و ستەمگەری بێ سنوری دەسەڵاتداران لە بەرانبەر گەلانی ئێران، لە لایەکی دیکەوە گەندەڵی و فەسادی ئابوری و ئەخلاقیەکانی دەسەڵاتداران، پەرەگرتنی بێکاری،دزینی سەرمایەی ووڵات، دابین کردنی خەرجی ڕێکخراوە ترۆریستیەکانی وەک ئەلقاعیدەو حیزبوڵای لوبنان، و لە ئێستاشدا زیاتر برسی و تونیی کردنی خەڵک و نەبونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان، ژیانی لە دانیشتوانی ئێرانی کردۆتە دۆزەخ.
ڕژیم و دەسەڵاتێک کە مەرگ و ماڵوێرانی، زیندان و ئێعدام، برسیەتی و تونیەتی و نەبونی برق و نەبونی خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان و دەیان کێشەی بۆ خەڵکی ئێران بە دیاری هێناوە، بێگومان دەبێ لە ناوبچێ و بخرێتە زبڵدانی مێژووەوە. کاتێک ئاسۆیەکی ڕوون بۆ جەماوەر لە کوردستان و سەرانسەری ئێران نیەو هەموو کات و ساتێکی خەڵک بە حەستەم و بە ناخۆشی تێ دەپەڕی، کاتێک مەرگ وشکەنجە بۆتە دیاردەیەکی ئاسایی و بەردەوام بە سەر گەلانی ئێراندا، تەنیا ڕێگەو چارەسەر بۆ نەهێشتنی ئەو گشتە ئازارە، ڕاپەڕین و بەگژداهاتنەوی دەسەڵاتی ئاخوندی و تێکۆشانی شێلگیر بۆ ڕوخان و لە ناوبردنی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەیە.
داوا لە هەموو لایەک دەکەم هەوڵی بە پەلە بدەن بۆ ڕێکخستی ریزەکانی جەماوەری کوردستانی ئێران. داوا لە مامۆستایانی قوتابخانەکان، خۆێندکاران،مامۆستایانی ئایینی تێکۆشەر، ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات دەکەم هەوڵی جیددی بدەن بۆپێکهێنانی دەستەو گروپی پێشرەو بۆ ڕێنوێنی جەماوەری کورد لە تێکڕای شارەکانی کوردستاندا. لەم هەلومەرجە گرینگ و چارەنووس سازەدا کە جەماوەری بەشێکی بەرچاو لە شارو ناوچەجیاجیاکانی ئێران و چەندین شاری کوردستان لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ناڕەزایەتیدان، ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئایینی دانیشتوانی کوردستانە،بە وریایی و بە بەرنامەی تۆکمە بۆ جۆشدانی زیاتری ڕاپەڕین و بە گژداهاتنەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی و شۆڕشی تێکڕایی ئامادەکاری و سازماندەیی بکەن.
لە گەڵ دلنیابوون بە سەرکەوتنی خەباتی حەقخوازانەی گەلانی ئێران و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
6 ی گەلاوێژی 1400 کۆچی خۆری