پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ناساندنی هەورامان وەک شۆێنەواری گرینگی جیهانی جێگەی خۆشی و شادیە کە ناوچەی هەورامان یەکێک لە ناوچە گرینگ
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ناساندنی هەورامان وەک شوێنەواری گرینگی جیهانی جێگەی خۆشی و شادیە کە ناوچەی هەورامان یەکێک لە ناوچە گرینگ و مێژووییەکانی کوردستان، لە لایەن ڕێکخراوی پەروەردەیی، فەرهەنگی و زانستی (یونسکۆ) سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، وەک یەکێک لە شوێنەوارە گرینگەکانی جیهان دەست نیشان کرا. هەورامان کە ناوچەیەکی گرینگی کوردستانەو لە مێژووی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد لە بەرانبەر دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکاندا مەڵبەندی ی٠”ازادیخوازی و مافخوازی بووەو لە ئێستاشدا کە بە ناوچەیەکی گرینگی جیهانی و لە لایەن ڕیکخراوی یونسکۆ بە شوێنەوارێکی مێژوویی مرۆڤایەتی ناسراوە، مایەی شادی هاونیشتمانیانی کوردستان و هاوباوەڕانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ی٠”ێرانە. بە بۆنەی ناسینی هەورامان بە ناوچەیەکی گرینگی جیهانی، پیرۆزبایی گەرم بە هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە ناوچەی هەورامان و سەرانسەری کوردستان پێشکەش دەکەم. بە دڵنیا بوون لە روخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و سەقامگیری و ئازادی لە ئێران و کوردستان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ی٠”ێران سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
7 ی گەلاوێژی 1400 کۆچی خۆری