ئەمڕۆ دووشەممە ۱۱ی گەلاوێژ، سێ بەندکراوی کورد لەلایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە لەدار دران.
ئەمڕۆ دووشەممە ۱۱ی گەلاوێژ، سێ بەندکراوی کورد لەلایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە لەدار دران.
ئەو سێ بەند کراوە کوردە بە ناوەکانی "ئەسکەندەر زارع" تەمەن ۴۲ ساڵ، کوڕی و ئیبراهیم و خەڵکی گوندی زیندەشتی سەڵماس،"سپێهر عەباس نژاد، خەڵکی ورمێ و "حەمزە ڕەزایی" خەڵکی سەڵماس کە لە بەندی ۴ی گرتوخانەی ئێران لە ورمێ ڕاگیرابوون، ئەمڕۆ دوشەممە لە لایەن ڕژیمەوە لە داردران.
جێگەی باسە، ئەو سێ هاوڵاتییە لەلایەن دەستەی دادوەری ڕژیمی ئاخوندی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە سزای لەداردانیان بە سەردا سەپابوو.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سپای تیرۆریستی پاسداران خۆیی گەورەترین مافیای ماددەی هۆشبەرە لە ناوچەکە دا.