مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئامریکا، بە هەواڵدەری فاکس نیوزی ووت کە دانیشتن لەسەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، هەڵەیەکی گەورە و مەترسید
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئامریکا، بە هەواڵدەری فاکس نیوزی ووت کە دانیشتن لەسەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، هەڵەیەکی گەورە و مەترسیدارە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تازەترین هێرشی ڕژیم بۆسەر کەشتی "مرسر ئستریت" ی ئیسڕاییلی، ووتی: ئێران لە لاوازی نەتەوە یەکگرتووەکان کەڵک وەردەگرێت، هەروەها ووتی کە ڕژیم هاووڵاتیەکی بریتانی و هاووڵاتیەکی ڕۆمانی کوشت، هێرشی کردە سەر کەشتیەکی ئیسراییلی لە دەریادا، بەڵام ئێمە هەر لە سەر مێزی ووتووێژ لەگەڵ ئەو ڕژیمە دانیشتوین و لە حاڵی ڕێکەوتن بۆ بە دەست هێنانی ڕێکەوتنی ناوکەیین، ئەمەش کارێکی شێتانەو هەڵەیە.
پەمپێئۆ، لە درێژەدا هەوڵەکانی دەوڵەتی بایدنی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، مەحکوم کرد.