بنی گنتس، وەزیری بەرگری ئیسراییل ڕایگەیاندووە کە هەرکات پێویست بکات، ووڵاتەکەی ئامادەی هێرشە بۆ سەر ئێران، و هەروەها ئێرانی وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئیس
بنی گنتس، وەزیری بەرگری ئیسراییل ڕایگەیاندووە کە هەرکات پێویست بکات، ووڵاتەکەی ئامادەی هێرشە بۆ سەر ئێران، و هەروەها ئێرانی وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئیسراییل، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان ناوزەد کرد.
وەزیری بەرگری ئیسراییل، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 14ی گەلاوێژ، لە ووتووێژێک دا وێڕای ئاماژە بە هێرشی ڕژیم بۆسەر کەشتیە ئیسراییلیەکە، ووتی: ئێران کێشەیەکی گەورەی ناوچەیی و نێونەتەوەییە، ئێران دەیهەوێ لەڕێگەی بەهێزکردنی هێزەکانی لە لوبنان و غەززە، ناردنی هێزە چەکدارەکانی بۆ سووریە و عێراق و پاراستنی دەست و پێوەندەکانی لە یەمەن، لەچەند لاوە کێشە بۆ ئیسراییل دروست بکات.
ناوبراو لەدرێژەدا باسی لە پێویستی هەڵوێستی سەربازی لەبەرانبەر ئێران دا کرد و ووتی: ئێستا کاتی هەنگاو هەڵگرتنە، تەنیا قسە بەس نیە، ئێستا کاتی هەڵوێستی سیاسی، ئابوری و تەنانەت سەربازییە دەنا هێرشەکانی ڕژیم بەردەوامیان دەبێت...
لە تازەترین گۆڕانکاریەکاندا، ڕژیمی ئاخوندی تاوانباره بە هەوڵدان بۆ دزینی کەشتی( اسفالت پرنسس) لە ئاوەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، و بەڵام تاران ئەوە ڕەد دەکاتەوە.