کۆمیسیۆنی ئازادیە نێونەتەوەییە مەزهەبیەکانی ئامریکا، لە بەیاننامەیەکدا وێرانکردنی ماڵی هاووڵاتیە بەهاییەکانی لە پارێزگای مازەندەران بەتوندی مەحکووم کرد و داوای
کۆمیسیۆنی ئازادیە نێونەتەوەییە مەزهەبیەکانی ئامریکا، لە بەیاننامەیەکدا وێرانکردنی ماڵی هاووڵاتیە بەهاییەکانی لە پارێزگای مازەندەران بەتوندی مەحکووم کرد و داوای لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە گەمارۆ بخرێتە سەر کەسانێک کە بەرپرسی ئازاری کۆمەڵگای بەهاییەکانن لە ئێران و پێویستە لە پەیوەند بە هەنگاوە زاڵمانەکانیان وەڵامدەر بن.
هەر لەم ڕاگەیاندراوەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیانی بەهایی لە حاڵێکدا بووە کە 27هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی گوندی ئەیول، دەیان ساڵە خاوەنی ئەم زەویانە بوون.
لەدرێژەی ئەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی 2021 وە هەنگاوەکانی ڕژیمی ئێران بۆ گرتن و سەرکوتی کۆمەڵگەی بەهایی زیاتر بووە و مەجلیسی شۆڕای نیگابانی ڕژیمیش بە پەسەندکردنی دوو یاسا، چالاکی کەمینەکانی بە فەڕمی نەناسیوە، و لەو ڕاگەیاندراوەدا داوا لە دەوڵەتی بایدن کراوە کە بۆ پێدانی ئیقامەتی نزیک بە 80 کەمینەی مەزهەبی ئێرانی کە ساڵانێکە لە یوئێن چاوەڕێن، هەنگاو هەڵبگرێت.