لەماوەی دو مانگی هاوینی ئەمساڵ لەکوردستان بەڕێژەیەکی زۆر پێشێلکاری لەبەرانبەر هاووڵاتیانی کورد دا ئەنجام دراوە لەلایەن ڕژیمەوە.
لەماوەی دو مانگی هاوینی ئەمساڵ لەکوردستان بەڕێژەیەکی زۆر پێشێلکاری لەبەرانبەر هاووڵاتیانی کورد دا ئەنجام دراوە لەلایەن ڕژیمەوە.
لە سەرەتای هاوینەوە هەتا ئێستا لانیکەم ٤٩ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراو یان بریندار بوونە، ٩١ هاونیشتمانی گیراون و ١٤بەندکراوی کوردیش لە سێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ,چاو نیوز, بڵاوی کردۆتەوە، لەماوەی یەک مانگ و نیوی یەکەمی وەرزی هاوین دا لانیکەم ٤٩ کۆڵبەر کوژراون یان بریندار بوونە، ١٤زیندانی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران بە تاوانەکانی پێوەندیدار لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست "قەساس" ئێعدام کراون.
٩١ هاونیشتمانی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی-ئەمنیەتی و فەرهەنگی دژی ڕژیمی ئاخوندی گیراون.