بهداخهوه لە کردەوەیهکی ترۆریستی و قێزونی تری دەسەلاتدارانی رژیمی ٠Š٠”اخوندی، مووسا باباخانی
بهداخهوه لە کردەوەیهکی تیرۆریستی و قێزونی تری دەسەلاتدارانی رژیمی ٠Š٠”اخوندی، مووسا باباخانی ٠Š٠”ـەندامی رێبەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، لەشاری هەولێر تیرۆر کرا.
ئهوه یەکەمین جار نیە کە ڕژیمی ئاخوندی و بەکرێگیراوانی کردەوەی ڕەشەکوژی و تیرۆرستی لە بەرانبەر کادرو پێشمەرگەو تێکۆشەرانی کوردستانی ئێران نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دەدەن. تیرۆرکردنی موسا باباخانی لەلایەن تیرۆریستانی ڕژیمی ئێران، دروست دوای چهند ڕۆژ له دهست بهکاربوونی ئاخوند ڕهئیسی، دهرخهری ئهو ڕاستیهیه که ئهم ڕژیمە هیچکات دهست له تیرۆر و تیرۆرپهروهری ههڵناگرێ. بەردەوامی سیاسەتی دژمنکارانەو ترۆریستی دەسەڵاتی حەق نەبیست و دڕندەی ئێران ئهو پێویسته زیاتر دەکات کە هێزو لایەنەکانی کوردستان و ئێران یەکگرتوانە بۆ ڕوخان و لە ناوچونی ئەو دەسەڵاتە ملهوڕە تێبکۆشن. ئاشکرایە ئامڕازی تیرۆر و ڕەشەکوژی گرینگترین چەکی ئاخوندان دژ بە جیابیران و تێکۆشەرانی رێگەی رزگاریە و تیرۆریست پەروەری بەشێک لە پێناسە و ناوەرۆکی ئهو دەسەڵاتە جینایەتکارانهیه.
سازمانی خەبات کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی ئهو کردهوه تیرۆریستیهی دهسهڵاتدارانی ئێران، داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن و بکەرانی ئهو تیرۆرە بە سزا بگەێنن.
بە بۆنەی تیرۆرو شەهادەتی موسا باباخانی پرسە وسەرەخۆشی لەکەس و کاری کاک مووسا باباخانی و هاورێیانی لە حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ڕادەگەێنین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ٠Š٠”ێران کومیتەی ناوەندی
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠ ٠ ی هەتاوی
٨ی ئاگۆستی ٢٠ ٢١ی زایینی