چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سوتانی دارستانەکان ئاکامی سیاسەتی هەڵەی رژێم

سوتانی دارستانەکان ئاکامی سیاسەتی هەڵەی رژێم

 قسەی تێدانیە کە دارستان و مەرتەع سەرچاوەیەکی گرینگی هەر وەڵاتێکە و وەک بەنرخترین سەرمایەی نەتەوەیی حیساب دەکرێ.

بەڵام لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان، رۆژ نیە گۆشەیەک لە دارستان و مەرتەعەکانی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر و لە ئاکامی سیاسەتە رژێمی ئێران ئاگریان تێبەرنەدرێ.

دارستانەکانی ئێارن بەپێی ئامار 13 جار لە ماوەی 5 مانگدا ئاگر دراون، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە رژێمی ئێران لە حاست دارستان و ژینگەی وەڵات کەمتەرخەمی زۆری نواندووەو لە هەندێ شوێنیش گوومانی زۆر لە سەر دەزگا سەرکوتگەرەکانی رژێمی بە ئانقەست ئاگر لە دارستانەکان بەردەن. ئاگر زیاتر لە 200 هێکتاری دارستانەکانی ناوچەی قەلاوندی شاری دورەچەگنی پارێزگای لوستانی سوتاندوە. 

ئاگر 34 هیکتار لە دارستان و مەرتەعەکانی پارێزگای کرماشانی سوتاند. عەباسی بەهاری سەرۆکی بنکەی پاراستنی ژینگەی کرماشان رایگەیاند کە 30 هێکتار لە دارستانەکان و مەرتەعی شاری سەلاسی باوەجانی و چوار هێکتار مەرتەع و دارستانی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە ماوەی حەوتوویەکدا ئاگریان تێبەردراوە.

55 هێکتار مەرتەعی پارێزگای کوردستان لەناوچوون. دارستانەکانی دەوروبەری شاری کرماشان بوونە خۆراکی ئاگر و نزیک بە 50 هێکتار لە دارستان و مەرتەعەکان لە ئاگردا سوتاون. ئەو ئاگرە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 31ی جۆزەردان دەستی پێ کردوە و تا دوانیوەرۆی سێ شەممە 1ی پووشپەر بەردەوام بوو.

دارستانەکان ناوچەی "دۆڵی دەڕە"ی پارێزگای کرماشان لە رۆژی دووشەممە 14ی پووشپەر ئاگرییان گرت و هەندێ سەرچاوە باس لە سووتانی 50 هێکتار لەو دارستانانە دەکەن. 

سێ سەد هێکتار لە مەرتەعەکانی پاوە سووتان. پەرویزی ئیدەپوور فەرمانداری رژێم لە پاوە ئیعتیرافی بەوە کردوە کە نزیک بە 300 هێکتار مەرتەع و دارستانی ناوچەی "نان وێژە"ی ئەو شارە بوونەتەوە قوربانی ئاگر و سوتاون.

مەرتەعەکانی جوانرۆ ئاگریان گرت. مەرتەع و دارستانەکانی شاری جوانرۆ لە پارێزگای کرماشان رۆژی دووشەممە 7ی پووشپەر ئاگریان گرت. ئەو ئاگرە لە کێوەکانی نزیک جوانرۆ و پارکی جەنگەڵی "هەلانی" دەستی پێ کرد و زۆر زوو پەرەی سەند.

دارستانەکانی بەڕووی باکووری پارێزگای خوزستان ئاگری گرتووە. دارستانەکانی ناوچەی "پەس ئاخور" بەخشی ئەلواری گەرمەسێری نزیک لە ناوچەی دەشتی لالە لە باکووری پارێزگای خوزستان سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 7ی پووشپەر لە ئاگردا سووتا. تین و هێزی ئاگرەکە بە ئەندازەیەک بوو لە مەودایەکی دوورەوە دەبیندرا.

دارستانەکانی هانیوان و مانشت لە ئیلام لە ئاگردا سوتان. لە ئیلام ئەو دارستانانەی کە بە شاخەکانی هانیوان و مانشت دەوری گێراوە لە رۆژی دووشەممە 7ی پووشپەر لە ئاگردا سووتان. ئەو دارستانانە لە گرینگترین ناوچەی پارێزگای ئیلامن.

لە هەمەدان 5 هەزار هێکتار مەرتەع لە ئاگردا سوتاون. بەرێوەبەری گشتی سەرچاوەسروشتیەکانی رژێم لەو پارێزگایە رایگەیاند هەمەدان لە پێنجەم پارێزگای ئێرانە بۆ سوتاونی دارستان و مەرتەعەکان. زیاتر لە 5 هەزار هێکتار مەرتەع ئاگری گرتووە.

ئاگر 400 هیکتار دارستانی لە ناوچەی پاسارگاردی لە ناوبردوە. رۆژی چوارشەممە 19ی جۆزەردان ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە کەوتەوەو بە هۆی کەمتەر خەمی بەرپرسان هەتا رۆژی هەینی 21ی جۆزەردان بەردەوام بوو لە ئاکامدا 400 هێکتار دارستانی لە ناوبرد.

پێنج هێکتار لە دارستانەکانی ئەرغەوانی ئیلام سوتا. رۆژی هەینی 21ی جۆزەردان پێنج هێکتار لە دارستانەکانی ئەرغەوانی ئیلام لە سێ لاوە لە بەرزایەکانی کێوەگەورە، لە ئاگردا سوتا.

مەرتەعەکانی پۆلدۆختەر ئاگریان گرت. بەپێی هەواڵەکان شاخەکانی عەلی پاشا، بن بازە و گوارسوورە، لە دێی چەم مێهر ئاگریان گرت و نزیک بە 50 هێگتار مەرتەعی ئەو ناوچەیە بە تەواوی لەناوچوون.

لە کاتێکدا هەموو ساڵی دارستان و مەرتەعی وەڵات دەبنە قوربانی ئاگر، کە دەسەڵاتدارانی دز و گەندەڵی رژێم، کەل و پەلی ئاگرکوژێنەوە بۆ ناوچەکان تەرخان ناکەن وە ئەگەر خەڵکی ئەو ناوچانە خۆیان هیمەت نەکەن و هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکان نەدەن، بێ شک خەسارەتی ئاگر زۆر لەوە زیاتر دەبوو. مۆرەکانی رژێم ئێعتراف بەو راستیە دەکەن. عەبدولرەزا میسری نوێنەری رژێم لە مەجلیس لەگەڵ ئیشارە بە ئاگرگرتنی دارستان و مەرتەعەکان،  دەگێڕێتەوە بۆ نەبوونی کەل و پەلی پێویست، بێ بەر نامەیی، نەبوونی بەرێوەبەری بەتوانا و... 

ئەو ئەندامەی رژێم لە مەجلیس سەبارەت بە کونترۆلچی ئاگر لە دارستانەکان دەڵێ: بەداخەوە بە هۆی کەمی کەل و پەل، خەڵکی ناچارن بە بێل و قوڵینگ ئاگرەکە بکوژێننەوە و ئەگەر هیمەتی لاوان نەبێ، کونترۆڵ کردنی ئاگرەکان مەحاڵە. ئەگەر 10 ملوێن کەسمان بۆ پاراستنی دارستانەکان هەبێ و کەل و پەلی پێویستیان بە دەستەوە نەبێ کارێکی ئەوتۆیان پێ ناکرێ، بۆیە پێویستە دابین کردنی کەل و پەلی ئاگرکوژێنەوە بخرێتە بەرنامەی کارەوە. (هەواڵدەری هێرانا 17ی پووشپەڕی 1394)

قاسمی سەبزعەلی یەکێک لە بەرێوەبەرانی دامەزراوەی پاراستنی دارستانی رژێم رایگەیاند: توانای دامەزراوە حکومەتیەکان بۆ کوژانەوەی ئاگری دارستان و مەرتەعەکان کەمەو تەواو نیە.

لە درێژەی قسەکانی دا ناوبراو دیانی بەو راستیەدا ناوە کە ساڵی 1393 زیاتر لە 7 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێران سوتاون. ئەگەر بەرنامەیەکی دروستمان بۆ ئەو مەسەلە نەبێ داهاتوویەکی کارەستبارمان دەبێ. هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا 22ی بانەمەڕی 1394)

بەڵام مەسەلەی ئاگردانی دارستانەکانی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی بە چاوێکی ئەمنیەتی دەبیندرێ و خەڵک گومانی ئەوە لە هێزە ئەمنیەتیەکانی رژێم دەکەن کە لە ترسی بوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە شاخاوی و دارستانەکانی کوردستاندا بە ئانقەست ئاگریان تێ بەردەدرێ.


8 ساڵ و 4 مانگ و 6 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوتانی دارستانەکان ئاکامی سیاسەتی هەڵەی رژێم

سوتانی دارستانەکان ئاکامی سیاسەتی هەڵەی رژێم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران