جێگری گشتی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت کە تا یەک مانگ و نیوی داهاتوو ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا، لە بەرزبوونەوەدایە.
جێگری گشتی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت کە تا یەک مانگ و نیوی داهاتوو ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا، لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەمەش حاڵێکدایە کە بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی، ڕۆژی دوشەممە 18ی گەلاوێژ، بۆماوەی دوو ڕۆژ بە بەردەوامی ڕیکۆردی ئاماری ڕۆژانەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئێران بەرز بۆوە و گەیشتە 588 کەس.
ئیرەج حەریرچی، و نادر تەوەکولی، باسیان لە زۆر بوونی ڕێژەی قوربانیان لە ڕۆژانی داهاتوو دا کردووە و "حەریرچی" دەڵێت کە تا یەک مانگ و نیوی داهاتوو، ڕێژەی توشبووان و قوربانیانی کۆڕۆنا لەحاڵی بەرزبونەوەدایە.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و هێشتنەوەی دۆخەکە بەو شێوەیە، پێویستە کۆبونەوە و قەرەباڵغی خەڵک نەبێت و کەم بکرێتەوە....