وەرگێڕان: جەعفەر بەهرامی
وەرگێڕان: جەعفەر بەهرامی
خەڵکی ئێران گرفتاری مەترسیدارترین ڕوبهڕوبوونهوهن لە گەڵ دەسەڵاتی گەندەڵی ویلایەتی فەقیە کە لەناوبەری حیرس و نەسڵە. ڕژیمی دز و گەندەڵ کە پێکهێنەری حاکمیەتێکی سەرکوتگەرە، لە دوای ٤٢ساڵ، زیاتر له ٦٠ ملیۆن کهسی له ئێراندا خستۆته ژێر هێڵی ههژاری و ههڵاوسانێکی زۆر.
هەر لەم نیزامە فاشیست و گەندەڵەدا بێکاری گەیشتووەتە سنووری قەیران، گەشەی ئابووری و بەرهەم هێنان گەیشتووەتە ژێر سفر، سفرەی خەڵک بەتاڵ و کۆڕۆنا و نەبوونی واکسێکن و نرخی دەرمان و مردنی خەڵکیش کۆتایی نایەت.... دۆخەکە گەیشتووەتە شوێنێک کە هەموو شارەزایانی ڕژیمی ئاخوندی ترساون لە پەیامە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم دۆخە، یانی ناڕەزایەتی و ڕژانە سەر شەقامەکان، زۆر جاریش هۆشداریان داوەتە بەرپرسانی ڕژیم.
چینی کرێکار لە ئێران و خانەنشینان و بنەماڵەکانیان، نزیک بە ٤٨ ملیۆن کەس لەخۆ دەگرێت، نزیک بە ٦٠ لە سەدی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان کە چەندین کیلۆمەتر دوورن لە ستانداریه جیهانیەکان، هەڵکشانی بەردەوامی هەڵاوسان و گرانی پاشەکەوتی، سفرەی خەڵکیان بەتاڵ کردووە.
لە حاڵێکدا کە هێڵی هەژاری ١٠ ملیۆن تمەنە لەگەڵ ئەوەی کە حەقدەستی ئەو کەسانەی کاریان هەیە لانیکەم یەک چوارەمە، کۆتایی هەموو ساڵێک ئاژاوە لەنێوان نوێنەرانی چینی کرێکار کە لەلایەن ڕژیمەوە تەئید کراون و لەلایەکەوە و کاربە دەستان و کارفەرمانانی بەناو تایبەت لەلایەکی دیکە ڕوو دەدات، تا میزانی حەقدەستی ساڵی داهاتوو دیاری دهکهن.
بەهەر حاڵ ساڵی ڕابردوو ئەم باسانه بە زیاد بوونی دەرسەدی حەقدەستی کرێکاران کۆتایی پێهات و ئەگەرچی نوێنەرانی کرێکاران ئەو بابەتەیان ڕەد کردەوە. لەدوای مشت و مڕێکی بێ دەسکەوت، لە کۆتاییدا حەقدەستی کرێکاران گەیشتە دو ملوێن و ٦٠ ٠ هەزارتەمەن. سەید عەلی مەدەدزادە، یەکێک لە بەپرسانی ناوەندی بەرنامەی ڕژیمی ئاخوندی کە لە ساڵی ١٣٩٧ وەکو ڕاوێژکاری جێگری ئابووری ناوەندی بەرنامە و بودجهی ڕژیم، لەسەر قەیرانی هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر دەڵێت: ئابووری ئێران لە ساڵی ١٤٠ ٠ زیاتر لە هەمیشە لەژێر مەترسی زیادبوونی پارە و هەڵاوساندایە، بە ڕای گشتی چونکە گەمارۆ و ئاستی هەڵاوسان وەکوو ساڵی ١٣٩٢ یانی دەسپێکی چالاکی ئەم کابینەی ڕژیمە و لە ڕوانگەی کەسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، دۆخەکە خراپتر و قووڵتر بووەتەوە.
ناوبراو هەروەها دانی بەوەدا ناوە کە لەم ساڵانەی دوایدا لانیکەم چوار جار هەڵەی ستراتیژی ڕویداوە کە زیانی بە ئابووری وڵات گەیاندووە. هێشتنەوەی نرخی پووڵ و (دۆلاری ٤٢٠ ٠ تمەنی جهانگیری)، بوورسی یاریە زیانبەخشەکان، ناردنە دەرەوەی سامانی وڵات و کورت هێنانی بودجە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پووڵ، کە هەر یەک لەمانە زەرەری بە ئابووری وڵات گەیاندووە. لە کۆتایشدا لە ڕووانگەی ناوبراودا کورت هێنانی بودجە، هەڵاوسان و خراپی دۆخی کاسپی و کار، ساڵی ٩٩ی کردووەتە خراپترین ساڵەکانی وڵات و سیاسەتمەدارانیش نەتەنیا یارمەتی چاک کردنی دۆخەکەیان نەدا، بگرە دۆخەیان خراپتر کرد. ناوبراویش هەر وەک باقی شارەزایانی ڕژیمی ئاخوندی بڕوای وایە کە ئەم ڕووداوە خراپانە و قەیرانی کاتی کە لەئێستادا ڕوو بەڕووی بوینەتەوە، هۆی ئەو هەڵە دیاری کراوانەی ڕابردووە.
شارەزای گەورەی ڕژیمی ئاخوندی مەسعوود نیلی کە بەردەوام لەسەر بابەتی گەورەیی و زیاد بوونی قەیرانەکان و هەوری کێشە ئابووریەکان بەتایبەت بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری هەڵاوسان هۆشداری دەدات و لە کۆتایشدا زۆر بێ هیوایە لە گوێ نەدانی بەرپرسانی ڕژیم بەم گرانیانە.
دەوڵەتی سێزدەهەمی ڕەئیسی جەللادیش زەویەکی گەورەی نیە بۆ ئابووری و لە دۆخێکدا نیە تا بتوانێت تاکتیکێکی جیاواز بەکار بێنێت. بەم حاڵەوە نزیکترین شت کە لەبەردەمیدا بێت دەست بردنە بۆ پاشەکەوتی وڵاتەکە بەخێرایی نرخی هەڵاوسان بەرزدەکاتەوە. ئەم کارە وەکوو یاری کردنە بە ئاگر. هەروەها ناوبراو تەئکیدی لە ناساندنی دۆخی قەیرانی ساڵی پێشوو کردەوە.
لە ڕاستیدا ساڵێک کە نیوەی سەرەتای کۆتایی بوونی سەرۆک کۆمارێک و نیوەی دووەمیشی دەسبەکاربوونی سەرۆک کۆماری دواترە، مەترسیدارترین دەورەیە بۆ بودجەی وڵات. برینی کۆڕۆنا، قەیرانی بێکاری و بێ شوێن و ڕێگایی خەڵک کۆتایی نایەت.