پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕۆژی سێهه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان!

ڕۆژی سێهه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان!
هه‌واڵنێر ئارێز

خه‌باتمیدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌١٢ی ئاگوست به‌رامبه‌ر به‌ ٢١ی گه‌لاوێژ سێهه‌مین ڕۆژی دانیشتنی دادگایکردنی حەمید نوری، یه‌کێک له‌ جنایه‌تکاران....

خه‌‌‌باتمیدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌١٢ی ئاگوست به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢١ی گه‌‌‌لاوێژ سێهه‌‌‌مین ڕۆژی دانیشتنی دادگایکردنی حەمید نوری، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ جنایه‌‌‌تکاران و تۆمه‌‌‌تبارانی کوشتنی به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵی زیندانیانی سیاسی له‌‌‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌‌‌ دادگای شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو.

لە ڕۆژی سێیەمی دادگاییکردندا داواکاری گشتی بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی  تاوانه‌‌‌کانی تاوانبار حەمید نوری. داواکاری گشتی به‌‌‌پێی شایه‌‌‌تی دانی شایه‌‌‌تحاڵه‌‌‌کان و به‌‌‌ڵگه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌، باسی له‌‌‌ ڕۆڵی کۆمیتەی مەرگ بە ئەندامێتی ئاخوند ئیبراهیم ڕەیسی کردو ڕای گه‌‌‌یاند که‌‌‌ زیندانییەکان بە دەست و چاوی داخراوەوە لە هێڵی درێژدا چاوەڕوانیان کردووە، پاشان زۆربەیان ڕەوانەی هۆڵەکانی سێدارە کراون. ده‌‌‌سته‌‌‌ی کومیته‌‌‌ی مه‌‌‌رگ داوایه‌‌‌ک که‌‌‌ هه‌‌‌یانبوو له‌‌‌ زیندانیه‌‌‌کان ئه‌‌‌وه‌‌‌بوو که‌‌‌ تۆبه‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌نن بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بتوانن سزاکه‌‌‌یان بۆ ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک ڕابگرن یاخود که‌‌‌می که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.  

داواکاری گشتی ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ داود له‌‌‌شکری یاریده‌‌‌ده‌‌‌ری  به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری زیندانی " گوهردشت " و حەمید نوری جێگری، ڕۆژانە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسیان دەداوه و زیندانییان ده‌‌‌دایه‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌ی مردن بۆ ئەوەی دەستبەجێ بەبێ مافی بەرگری لە خۆکردن دادگەیان بۆ بکرێت و زوو له‌‌‌ سێداره‌‌‌ بدرێن. حەمید نوری به‌‌‌وه‌‌‌ تۆمه‌‌‌تبار کرا که‌‌‌ یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لەسەر زۆر به‌‌‌سه‌‌‌ختی ئەشکەنجەی زیندانییە سیاسییەکانی داوه‌‌‌. پاشان داواکاری گشتی ستۆکهۆڵم دوو ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوێندەوە سەبارەت بە لەسێدارەدانی ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق و گیراوی دیکەی سیاسی لە دادگا ، ئاماژەی بە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ و بەخاکسپاردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە خاوران لە تاران کرد ..

هاوکات هه‌‌‌واداران و لایه‌‌‌نگرانی سازمانی موجاهیدین و سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م ئه‌‌‌و دادگایه‌‌‌دا بۆ ڕۆژی سێهه‌‌‌م درێژه‌‌‌یان به‌‌‌ گردبونه‌‌‌که‌‌‌یان دا و به‌‌‌رده‌‌‌وام بوون له‌‌‌ دروشمه‌‌‌کانیان.  

خۆپیشاندەران بە دروشمی " گەل لە بیری نەچووە ، ڕەیسی بکوژی ٦٧ ته‌‌‌ "، " جه‌‌‌لادی ٦٧ کێیه‌‌‌؟ ڕه‌‌‌یسیه‌‌‌، ڕه‌‌‌یسی " و چه‌‌‌ندان دروشمی دیکه‌‌‌ی جۆراوجۆر درێژه‌‌‌یان به‌‌‌و خۆپیشاندانه‌‌‌ دا.

په‌‌‌یامی کومیته‌‌‌ی سویدی سازمانی خه‌‌‌بات، له‌‌‌لایه‌‌‌ن خاتوو نه‌‌‌سرین محمدی پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ خۆپیشانده‌‌‌ران کرا. له‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات دا وێڕای وێڕای ده‌‌‌سخۆشی له‌‌‌ درێژه‌‌‌دانی خۆپیشاندانه‌‌‌کان ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات پشتیوانی له‌‌‌ده‌‌‌سته‌‌‌ی داواکاری گشتی ده‌‌‌کا و ئومێده‌‌‌واره‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و تاوانباره‌‌‌ و هه‌‌‌مووو مۆره‌‌‌کانی تری ڕژیم له‌‌‌ دادگاکانی ئوروپا دادگایی بکرێن.

شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ که‌‌‌ پۆلێک له‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێرانیش له‌‌‌ ساڵی ١٩٨٨ دا  و له‌‌‌ زیندانه‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کانی ڕژیم داو به‌‌‌ بڕیاری ده‌‌‌سته‌‌‌ی مه‌‌‌رگ له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دران. حەمید نووری، کە یەکێکە لە تۆمەتباران بە له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی گیراوانی سیاسیی ئێران، رۆژی ٩-١١-٢٠ ٢٠  لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە سوێد دەستبەسەرکرا. ئه‌‌‌م دادگایی کردنه‌‌‌ جێگایی سه‌‌‌رنجی میدیا وناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی مافی مرۆڤه‌‌‌، چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌وه .

یەکەمجارە یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتاری گیراوانی سیاسی ساڵی ١٩٨٨، له‌‌‌ ئێران، لە دادگایەکدا بەشێوەی فەرمی دادگایی دەکرێت. داواکاری گشتیی سوێد حەمید نووری بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کردووە. ڕژیمی ئاخوندی به‌‌‌ بڕیاری خومه‌‌‌ینی و ڕه‌‌‌ئیسی قاتڵ که ئه‌‌‌وکات سه‌‌‌رۆکی دادگای ڕژیم بوو، له‌‌‌ هاوینی ساڵی ١٩٨٨ به‌‌‌رابه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٣٦٧ ی کۆچی خۆری هه‌‌‌زاران زیندانی سیاسی که‌‌‌ زۆربه‌‌‌یان پێک هاتبوون له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سازمانی موجاهیدین و هێزه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان، له‌‌‌ زیندانه‌‌‌ جۆربه‌‌‌جۆره‌‌‌کانی ڕژیم له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دران.

دادگایی به‌‌‌م شێوه‌‌‌ بۆ حه‌‌‌فته‌‌‌ی داهاتوو به‌‌‌رده‌‌‌وامی ده‌‌‌بێ وتا ئه‌‌‌پریلی ساڵی داهاتوو درێژه‌‌‌ی ده‌‌‌بێ.


3 ساڵ و 3 مانگ و 9 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆژی سێهه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان!

ڕۆژی سێهه‌می دادگایی تاوانبار حەمید نوری و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران