چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خوو و خەدەی خوێنرێژی!

خوو و خەدەی خوێنرێژی!
عەلی بەهرامی

 

 لە دوای ئەوەی رژێمی ئێران ساڵی 1358 لە ناوچەکانی پاوەو جوانرۆ و سنە پەلاماری خەڵکی سڤیل و مەدەنی دا و لە جوابی داواکانی خەڵکی کوردا خوێنی رشت، لە دوای ئەوەی لە گەلاوێژی ئەو ساڵەدا بە بیانووی کافر بوون خومەینی خوێن و سەر و ماڵی کوردی حەڵاڵ کرد، رێبەری رژێمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو کە خۆی بە نوێنەری خودا پێناسە کرد و ئەوەی دەیکرد بە فەرمانی خودا و بەرنامەی ئیسلامیەوە دەچەسپاند! لە کوردستاندا بە خوێنرێژ ناودێر کراو پێی دەگوترا خومەینی خوێنرێژ، هەر ئەو ساڵە بوو کە خەڵخاڵی قازی شەرع و نوێنەری خومەینی بۆ کوشتار، لە کوردستان داوای لە مامۆستا سەید جەلالەدین حسینی دەکرد کە دژ بە حکومەتی ئیسلام نەوەستێتەوەو ئەوەی بیهەوێ بۆی دەکرێ، بەڵام لە جوابدا مامۆستا وتی ئێوە تا ئەنیشک دەستان لە خوێنی لاوانی ئێمە سوورە، هەتا تۆڵەی خوێنی لاوەکانمان نەکەینەوە و لە وەڵات وەدەرتان نەنێین خەباتەکەمان بەردەوام دەبێ، بەم کورتە پێشەکیە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە خومەینی و دار و دەستەکەی هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریانەوە مۆرک و پێناسەی خوێنمژ و خوێنرێژیان پێوە نراوە. لە دوای ئەوەی لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش کەوتە جەستەی بیرجیاوازان و هێزە تێکۆشەرە ئێرانیەکان و پەلاماری میتینگ و کۆر و کۆبوونەوەی خەڵکی ئازادیخوازی ئێرانی دەدا، لەوێش هەمان ناوی "خوناشام" بەباڵای دا بڕاو بە بەردەوامی تاوانی جینایەتەکانی پێناسی "خوێنرێژ" بۆ ئەو رژێمەو رێبەرەکەی لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە بەکار هاتووە. خومەینی خوێن٠Žرێژ لە ماوەی رێبەری کردنی رژێمەکەیدا وەک بڵەی بە کوشتن و رشتنی خوێنی جەماوەری ئێران سوکنایی دەهات و خوێنرێژیان لێ بووە بە خوو، بۆیە بە دەیان بریار و فەرمانی بۆ کوشتنی خەڵک دەرکردووە کە دەکرێ لەگەڵ کوردستاندا، ئیشارە بە بریاری سەرکوت و کوشتاری خەڵکی سیستان و بەلوچستان، تورکەمەنستان، فەرمانی گرتن و راوەدوونانی ئەندامان و لایەنگرانی هێزە ئێرانیەکان، شەپۆلی ئێعدامەکانی ساڵەکانی 60 و 64 و بەتایبەتی شەپۆلی ئێعدامەکانی هاوینی ساڵی 1367 لە کارنامەی دەسەڵاتداری خومەینیدا تۆمار کراوەو لە دوای گۆربەگۆر بوونیشی خەڵکی ئێران هەمیشە نەفرینی رۆحە جەهەنەمیەکەی دەکەن. بەڵام خومەینی رێچەکەیەکی دامەزراند کە لە دوای خۆیشی ئەوەی میراتگری دەسەڵاتدەکەی بوو بەردەوام بوو لە سیاسەتی نەزانی و زۆرداری، وەک دەڵێن "میراتی کەر بۆ کەمتیارە" لە دوای ئەوەی خامنەیی جێی خومەینی گرتەوە تەوژمی لە سێدارەدان پەرەی سەندوەو ساڵانە رژێمی ئێران پلەی یەکەم بۆ ئێعدامی خەڵکی ژێردەسەڵاتی خۆی بەدەست دێنێ لە جیهاندا. نوێترین شەپۆلی لە سێدارەدان رۆژی سێ شەممە 12ی پووشپەڕ بەرێوەچوو کە 21 زیندانی سیاسی و عەقیدەتی بە رەگەز کوردیان لە سێدارە دا، بەلام ئەو شەپۆڵە نوێ یەی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی بەردەوامە و ژمارەی ئێعدام کراوان نزیک بۆتەوە لە 30 کەس، تەنیا تاوانی ئەو کەسانەش تەنیا کورد و سوننی بوونیان بووە. بێ شک هەتا ئەو رژێمە هەبێ دار و پەتی سێدارە لەسەرپێ دەبێ و تا کوردبوون تاوان بێ شەپۆلی لە سێدارەدان بەردەوام دەبێ، بۆیە داروخانی کۆشک و تەلانی دێوەزمەی ئاخوندی ئەرکی هەموو تاکێکی کورد و ئازادیخوازەو بە خەباتێکی تێکڕایی دەکرێ بەسەر زوحاکی زەمانەدا سەرکەوین و تاج و تەختی بێنینە خوارو کۆتایی بە خوو خەدەی خوێنرێژی بێنین.

 


8 ساڵ و 4 مانگ و 5 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوو و خەدەی خوێنرێژی!

خوو و خەدەی خوێنرێژی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران