هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سیمینارێک لە سەر لایەنی سیاسی و ئەدەبی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی

سیمینارێک لە سەر لایەنی سیاسی و ئەدەبی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی
هه‌واڵنێر ئارێز

دوانیوەرۆی رۆژی  شەممە١١ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠ ٢١، بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ

دوانیوەرۆی رۆژی  شەممە١١ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠ ٢١، بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی یەوە، سیمینارێک لە سەر کسایەتی سیاسی و ئەدەبی, رێبەرە مەزنی نەتەوەکەمان، بە شێوەی ئۆنلاین لە بەرنامەی زووم، لەلایەن هەر دوو ئەندامانی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کاک جەلال خوشکەلام و کاک رێبوار حوسەینی یەوە بەڕێوە چوو. سیمینارەکە کە لە دوو پانێل دا بە بەشداری  زۆربەی ئەندام و لایەنگرانی سازمان لە کوردستان و لە ئوروپا بەڕێوە چوو، سەرە تا لە پانیلی یەکەم دا، کاک جەلال خۆشکەلام لەسەر هەڵوێست و ڕهەندە جۆراوجۆرەکانی  ژیانی سیاسیی جەنابی مامۆستا، باسێکی شایانی پێشکەکەش کرد. لە پانێلی دووهەمی سیمینارەکەدا، کاک رێبوار حوسەینی لەسەر لایەنی ئەدەبی  و توانایی و شارەزایی مامۆستا لە ناسینی شێعر و ئەدەبیات دا و ڕادەی توانایی مامۆستا لە هۆنینەوەی شێعر و داڕشتنی پەخشان و قوڵی خەیاڵ و هزی ئەدەبی  و شارەزایی لە زمان و فەرهەنگی زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی ئەو مەزنە ئەدیبەی نەتەوەکەمان، باسێکی  پێشکەس بە بەشدار بوان کرد کە لە خوارەوە باس و بابەتی هەر دوو بەڕێزان دەخەینە بەر دیدی خوێنەرانی خۆشەویست.

بهشێک له قسهکانی جەلال خوشکەلام ئهندامی دهفتهری سیاسی سازمانی خهبات لە سەر ڕەهەندە سیاسیەکانی ژیان و خەبات و تیکۆشانی مامۆستا شێخ جەلال لەو سیمینارەدا:

له‌‌‌ بیره‌‌‌وه‌‌‌ری مامۆستا و ڕێبه‌‌‌ری پایه‌‌‌به‌‌‌رزمان دا سڵاو درود ده‌‌‌نێرین بۆ گیانی پاکی وه‌‌‌ جێگه‌‌‌ی خۆیه‌‌‌تی که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک درێژه‌‌‌ده‌‌‌رانی ڕێبازی پیرۆز و پاکی جه‌‌‌نابی مامۆستا به‌‌‌ڵێن دوپات بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ درێژه‌‌‌ده‌‌‌ری ڕێبازه‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌بین، تا وه‌‌‌دیهاتنی هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و ئامانج و ئاواتانه‌‌‌ی که‌‌‌ مامۆستا به‌‌‌درێژایی ژیانی بۆی تێکۆشاو خه‌‌‌باتی بۆکرد. له‌‌‌ دڵه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ست به‌‌‌ شانازی ده‌‌‌که‌‌‌م، که‌‌‌ باس له‌‌‌ ڕێبه‌‌‌رێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ده‌‌‌که‌‌‌م، که‌‌‌ هه‌‌‌تا سه‌‌‌ر ئێسقان دڵسۆز و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ر و شۆڕشگێڕ بوو، وه‌‌‌فاداربوو، به‌‌‌و به‌‌‌ڵێنه‌‌‌ی که‌‌‌دای ئه‌‌‌ویش تێکۆشان له‌‌‌ پێناوی ئازادی گه‌‌‌ل و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی دا. مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌یه‌‌‌کی نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ر و تێکۆشه‌‌‌ردا له‌‌‌دایک ده‌‌‌بێ، که‌‌‌ شۆڕشگێڕبوون، نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ری و ڕێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی کردن و ئاشنابوون له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دۆزی ڕه‌‌‌وایی کورد، به‌‌‌شێکی سروشتی و زاده‌‌‌ی ئه‌‌‌و خانه‌‌‌واده‌‌‌ مه‌‌‌زنه‌‌‌یه‌‌‌ن، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ له‌‌‌ مرۆڤێکی مه‌‌‌زنی وه‌‌‌ک مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی به‌‌‌ پشبه‌‌‌ستن به‌‌‌و بنه‌‌‌مایه و، وه‌‌‌ک کوردێک که‌‌‌ هه‌‌‌ڵقوڵاوی کۆمه‌‌‌ڵگایی شۆڕشگێڕی خۆی بوو،  هه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ چاوه‌‌‌ڕوان ده‌‌‌کرا، که هه‌‌‌ر‌ له‌‌‌ته‌‌‌مه‌‌‌نی لاویه‌‌‌تیه‌‌‌وه‌‌‌، وه‌‌‌ک به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تێکی مێژوویی و شۆرشگێڕی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ کورد و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌ست به‌‌‌ تێکۆشان بکا و، تا کۆتایی ژیان و ته‌‌‌مه‌‌‌نی، کوردانه‌‌‌ و شۆڕشگێڕانه‌‌‌ له‌‌‌ پێناو گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ی دا  تێکۆشا و و توانی دڵسۆزانه‌‌‌ وه‌‌‌ک ڕێبه‌‌‌رێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی له‌‌‌ مه‌‌‌یدانه‌‌‌که‌‌‌دا بێ. مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌کی ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌ند و فره‌‌‌ ڕه‌‌‌هه‌‌‌ندی هه‌‌‌بوو، ئه‌‌‌و هه‌‌‌م وه‌‌‌ک مامۆستایه‌‌‌کی ئایینی و وه‌‌‌ک ڕێبه‌‌‌رێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی وه‌‌‌ هه‌‌‌میش وه‌‌‌ک ئه‌‌‌ده‌‌‌بزان و کوردیزانێکی لێهاتوو شاره‌‌‌زا، توانی ده‌‌‌ورو نه‌‌‌خشی خۆی هه‌‌‌بێ و خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی بکا.

مامۆستا مرۆڤێکی دوربین و لێهاتوو، دیپلۆمات و سیاسیه‌‌‌کی بێ وێنه‌‌‌ و له‌‌‌‌‌هه‌‌‌مان کاتیش دا مه‌‌‌لایه‌‌‌کی دیموکرات و کوردپه‌‌‌روه‌‌‌ربوو، به‌‌‌و مانایه‌‌‌ که‌‌‌ هیچ کات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌دا نه‌‌‌بوو که‌‌‌ ماف و ئازادی هیچ هێز و لایه‌‌‌نێک و تاکێکی ناو کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی کورده‌‌‌واری پێشێل بکرێ و ڕێگری لێبکرێ.  هه‌‌‌موو ته‌‌‌مه‌‌‌نیشی ته‌‌‌رخان کرد بۆ وه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌ دژی زوڵم و زۆرداری و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌یه‌‌‌ن هه‌‌‌ر ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت و که‌‌‌‌س و لایه‌‌‌نێکه‌‌‌وه‌‌‌ بوبێ. قۆناغه‌‌‌کانی خه‌‌‌بات و ڕێبه‌‌‌ری جه‌‌‌نابی مامۆستا له‌‌‌سێ ده‌‌‌ورانی گرنگ دا ده‌‌‌ست پێ ده‌‌‌کا، قۆناغی یه‌‌‌که‌‌‌م  ده‌‌‌ورانی ئه‌‌‌ندامبوونیه‌‌‌تی له‌‌‌ کۆماری کوردستان و خه‌‌‌باتکردنیه‌‌‌تی دژی سیستمی پاشایه‌‌‌تی. ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ته‌‌‌نها ١٨ ساڵ ده‌‌‌بێ که‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ ئه‌‌‌ندامی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ژیانه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردستان(ژێکاف) و سوێندی وه‌‌‌فاداری به‌‌‌ ئاڵای کوردستان و خوای گه‌‌‌وره‌‌‌ ده‌‌‌خوا که‌‌‌ هیچ کات به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی خۆی پێش به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی نه‌‌‌خا، که‌‌‌ هه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌شی کردو وێڕای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ئه‌‌‌وکات لاوێکی خوێنده‌‌‌وار و شۆڕشگێڕبوو، وه‌‌‌ک ئه‌‌‌ندامێکی چالاک و دڵسۆزی ئه‌‌‌و کۆماره‌‌‌ خزمه‌‌‌تی کرد و تێکۆشا و گه‌‌‌لێک هۆنراوه‌‌‌ی شۆڕشگێڕی و وه‌‌‌فاداری بۆ نیشتمان له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌ی کوردستانی ئه‌‌‌وکاتی کۆمار دا بڵاو کرانه‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک هه‌‌‌موومان ده‌‌‌زانین به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی کۆماری کوردستان زۆر کورت بوو  وه‌‌‌ و پاش تێکچوونی ئه‌‌‌و کۆماره‌‌‌ و هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شانه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ژێکاف، مامۆستا وه‌‌‌ک که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌کی شۆڕشگێڕ و خوێنده‌‌‌وار درێژه‌‌‌ به‌‌‌ کار و خه‌‌‌باتی خۆی ده‌‌‌دا و  ناچێته‌‌‌ ناو هیچ هێز و لایه‌‌‌نێکی تره‌‌‌وه‌‌‌. مامۆستا که‌‌‌ له‌‌‌و ده‌‌‌ورانه‌‌‌دا فه‌‌‌قێ بوه‌‌‌ و پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی، وێرای کاری تەدریس و ئیرشاد و ڕێنوێنی ئاینی خەڵک،  مامۆستا مزگەوتی شیخ ساڵحی باوکی ده‌‌‌کاته‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ری کوردایه‌‌‌تی و له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستی جه‌‌‌نابیان، گه‌‌‌لێک مامۆستا و که‌‌‌سایه‌‌‌تی دیار، که‌‌‌ هه‌‌‌ندێکیان ئێستاش له‌‌‌ ژیان دان و جێگه‌‌‌یان له‌‌‌ خه‌‌‌باتی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان دا دیار و به‌‌‌رچاوه‌‌‌، ده‌‌‌رسی کوردایه‌‌‌تی نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ری و نەتەوە خۆسه‌‌‌ویستی و شۆڕشگێڕیان پێ ده‌‌‌ڵێ و ئاماده‌‌‌یان ده‌‌‌کا بۆ ڕووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌ و تێکۆشان. و لە حوجرە و مزگەوت و ماڵه‌‌‌کاندا  ده‌‌‌رس به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکانی جێی متمانەی خۆی ده‌‌‌ڵێته‌‌‌وه‌‌‌.

له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌ی ژمارە ٧١٨ی”کوردستان”ی زمانحاڵی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ور و نه‌‌‌خشی  که‌‌‌سایه‌‌‌تی مامۆستا به‌‌‌و شێوه‌‌‌ ده‌‌‌نووسێ که

مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، لە تەواوی ئەو ساڵانەدا لەگەڵ ئەوەی بۆخۆی ڕاستەوخۆ پێوەندی بە حیزبی دیموکرات و کاری حیزبیهەوە نەبوو، بەڵام حوجرەی مزگەوتەکەی بە تایبەت لە ساڵەکانی دەیەی چلی هەتاوی و سەرەتای پەنجاکاندا بەردەوام جێگەی داڵدهدان و حەوانەوەی کادرە نهێنیەکانی حیزبی دیموکرات بوو. لە تەوای ئەو ساڵانەدا نە تەنیا قەت دەستی بە ڕوویانەوە نەنا بەڵکوو لە پشتیوانی و یارمەتیی فکری و ماڵی بێبەشی نەکردن. ئەم هەڵسوکەوتەی مامۆستا لە باوەڕی قووڵی ئەو بۆ خەبات لە دژی ڕێژێمی پاشایەتی و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردەوە سەرچاوەی دەگرت

نووسینی ئه‌‌‌م چه‌‌‌ند دێڕه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر جه‌‌‌نابی مامۆستا ده‌‌‌کرێ له‌‌‌ زۆر بواره‌‌‌وه‌‌‌ شرۆڤه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی بۆ بکرێ . به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ جێگای مه‌‌‌به‌‌‌ستمه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ مامۆستا هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاوه‌‌‌، ئه‌‌‌و ڕێچکه‌‌‌ی گرته‌‌‌به‌‌‌ر که‌‌‌ وه‌‌‌ک ڕێبه‌‌‌رێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی ببێته‌‌‌ جێگه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ و ئومێد و پشتیوانی هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک و هه‌‌‌موو وه‌‌‌ک ڕێبه‌‌‌رێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی خۆشیان ده‌‌‌ویست و ڕێزیان ده‌‌‌گرت. له‌‌‌ساڵه‌‌‌کانی دواتریش ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ زیاتر سه‌‌‌لمێندرا که‌‌‌ نه‌‌‌ک بۆ ئازادیخوازانی کوردستانی ئێران به‌‌‌ڵکو  به‌‌‌ هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ بۆ شۆڕشگێڕانی کوردستانی عێراقیش  و هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تایی دامه‌‌‌زرانی یه‌‌‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌، ماڵی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال بوه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌و په‌‌‌ناگه‌‌‌ نهێنیانه‌‌‌ی که‌‌‌ مام جه‌‌‌لال و زۆرێک له‌‌‌سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ده‌‌‌م تێیدا کۆده‌‌‌بونه‌‌‌وه‌‌‌.

 قۆناغی دوه‌‌‌می خه‌‌‌باتی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال، وه‌‌‌ کاریگه‌‌‌ری و کاریزمایی و ڕێبه‌‌‌ری جه‌‌‌نابی مامۆستا ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌  بۆ ‌سه‌‌‌رده‌‌‌می نزیکبونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ڕوخانی سیستمی پاشایه‌‌‌تی له‌‌‌ ئێراندا، مامۆستا شێخ  جه‌‌‌لال و مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دینی برای وه‌‌‌ک  دوو ڕێبه‌‌‌ری باوه‌‌‌ڕپێکراو، و جێگه‌‌‌ی ئیعتماد، له‌‌‌ هه‌‌‌مان کات دا ناودار و خۆشه‌‌‌ویست له‌‌‌ناو خه‌‌‌ڵک دا دێنه‌‌‌ مه‌‌‌یدانه‌‌‌که‌‌‌ و پێش خه‌‌‌ڵک و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر ده‌‌‌که‌‌‌ون.  مامۆستا پشتیوانی له‌‌‌ هه‌‌‌وڵ و خه‌‌‌باتی مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دین کردو له‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا شێخ عێزه‌‌‌دین دا هاوکار و یاریده‌‌‌ده‌‌‌ری سه‌‌‌ره‌‌‌کی بوو. له‌‌‌ هه‌‌‌مان کاتیش دا مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال وه‌‌‌ک که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌کی دیار و به‌‌‌رچاو، لە زۆربەی ڕووداوەکانی سەردەمدا هەڵویستی سەربەخۆی هەبوو وه‌‌‌  خاوه‌‌‌ن نه‌‌‌زه‌‌‌ر و بۆچوونی خۆی بوو. لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاوه‌‌‌ڵاتربوونی مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات و تێکۆشان له‌‌‌ کوردستان، کە مامۆستا بە هەموو هێز و توانایەوە شانی دایە ژێر جێبه‌‌‌جێکردنی ئەرکه‌‌‌ نەتەوەیی و نیشتمانییه‌‌‌کان و وه‌‌‌ک ڕێبه‌‌‌رێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی که‌‌‌وته‌‌‌ پیش خه‌‌‌ڵک و ئیداره‌‌‌ دانی شاری بانه‌‌‌ و سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی کردنی دام و ده‌‌‌زگاکان له‌‌‌ ناو شاری بانه‌‌‌دا، به‌‌‌ ئامانجی ڕاپه‌‌‌ڕاندنی کاری ڕۆژانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک و له‌‌‌ هه‌‌‌مان کات دا پێک هێنانی هێزی به‌‌‌رگری و پڕچه‌‌‌ک کردنی خه‌‌‌ڵک ... دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ مامۆستا بۆ پشتیوانی کردنی شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ ژێر نیزام و سیستمی پاشایه‌‌‌تی دا هاوکار و هانده‌‌‌ری خه‌‌‌ڵک بوو، له‌‌‌ زۆر شوێنان سوخه‌‌‌رانی بۆ خه‌‌‌ڵک کرد و خه‌‌‌ڵکی هاندا که‌‌‌ له‌‌‌خه‌‌‌باتکردن به‌‌‌رده‌‌‌م بن.

ده‌‌‌ورانی سێهه‌‌‌می خه‌‌‌باتی جه‌‌‌نابی مامۆستا، ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وکات که‌‌‌ خومه‌‌‌ینی به‌‌‌ فێڵ و ته‌‌‌ڵه‌‌‌که‌‌‌ و به  به‌‌‌‌ڵێندانی درۆ خه‌‌‌ڵکی فریودا و توانی له‌‌‌ تاران ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات دا بگرێ و به‌‌‌و شێوه‌‌‌ش خومه‌‌‌ینی و داروده‌‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌ستیان کرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ بڵاوه‌‌‌ پێکردنی له‌‌‌شکر و سوپای ئێران به‌‌‌سه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌کانی ئێران دا. کوردستان ئه‌‌‌وکات به‌‌‌ته‌‌‌واوی له‌‌‌ ژێر ده‌‌‌ستی هێزه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان دابوو. .. له‌‌‌و ماوه‌‌‌شدا هێزه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان ده‌‌‌سته‌‌‌یه‌‌‌کیان پێک هێنا بۆ وتوێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خومه‌‌‌ینی به‌‌‌ ئامانجی داواکانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان، که‌‌‌ مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دین وه‌‌‌ک سه‌‌‌رۆکی دانوسکار ده‌‌‌سنیشان کراو .... پاش چه‌‌‌ندین دانیشتن ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ ڕژیم ته‌‌‌نها ئامانجی وه‌‌‌ده‌‌‌سخستنی کاتی زیاتره‌‌‌ بۆ پێکهێنانه‌‌‌وه‌‌‌ و تۆکمه‌‌‌کردنی سوپای تێکشکاوی پاشایه‌‌‌تی و له‌‌‌ هه‌‌‌مان کات دا هه‌‌‌وڵدان بۆ نانه‌‌‌وه‌‌‌ی ته‌‌‌فره‌‌‌قه‌‌‌ و ئاژاوه‌‌‌ گێڕی له‌‌‌ نێوان ڕێبه‌‌‌ره‌‌‌ دیاره‌‌‌کانی کوردستان دا. مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هەر سەرەتای هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌ر کاری خومه‌‌‌ینی و دامەزرانی ڕژیمی ئاخوندی دژی فەرمان و کار و چالاکی و بڕیارەکانی خومەینی وەستایەوە و بوێرانە هەڵوێستی هەبوو. له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا ڕژیم چه‌‌‌ندین جار و له‌‌‌ چه‌‌‌ندین په‌‌‌یام و نێردراوی جیاوازدا، هه‌‌‌وڵی دا که‌‌‌ مامۆستا وادار بکا وه‌‌‌ک پێشه‌‌‌واو ڕێبه‌‌‌ری کورد، دانووسانی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بکرێ و له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌وه‌‌‌وه‌‌‌ کورد و حکومه‌‌‌تی ناوه‌‌‌ند پێک بێن، به‌‌‌ڵام مامۆستا له‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ حاڵی ببوو، که‌‌‌ ڕژیم به‌‌‌ ته‌‌‌مایی چیه‌‌‌ وه‌‌‌ چ نیازیێکی هه‌‌‌یه‌‌‌، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ هه‌‌‌موو جاره‌‌‌کان وه‌‌‌ڵامی مامۆستا ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو، که‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌ی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی کورد دیاری کراوه‌‌‌ و هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ دانیشتن و ڕێکه‌‌‌وتنێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وان ده‌‌‌کرێ. مامۆستا له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا، به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رایه‌‌‌تی شاری بانه‌‌‌ی له‌‌‌ئه‌‌‌ستۆبوو، له‌‌‌ هه‌‌‌مان کاتیش دا له‌‌‌ هه‌‌‌موو شاره‌‌‌کان  له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی پڕ چه‌‌‌کدارکردنی خه‌‌‌ڵک و ئاماده‌‌‌کاری خه‌‌‌ڵکدا بوو، بۆ پشتیوانی کردن و پاراستنی کورد له‌‌‌ده‌‌‌ست داگیرکاری دووباره‌‌‌. هه‌‌‌ر له‌‌‌و ماوه‌‌‌ش دا مامۆستا له‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستادا، سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتیاری هێزی چه‌‌‌کداری گرته‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ و له‌‌‌و ماوه‌‌‌ که‌‌‌مه‌‌‌دا توانێ زۆرێک له‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه و تێکۆشه‌‌‌ری وه‌‌‌فادار‌ له‌‌‌و ده‌‌‌فته‌‌‌ره‌‌‌دا کۆکاته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌م شێوه‌‌‌ ڕژیم په‌‌‌یتا په‌‌‌یتا له‌‌‌شکری ده‌‌‌نارد بۆ سه‌‌‌ر کوردستان به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی گرتنه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردستان و هه‌‌‌موو جاره‌‌‌کانیش تووشی شکست و به‌‌‌رپه‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌ی بێ وێنه‌‌‌ ده‌‌‌بۆوه‌‌‌. ڕۆڵی مامۆستا له‌‌‌ شکست پێهێنان و تێک شکانی پلانه‌‌‌کانی ڕژیم هه‌‌‌م له‌‌‌ باری سیاسی و هه‌‌‌میش له‌‌‌ باری سه‌‌‌ربازیه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌م وێنه‌‌‌یه‌‌‌. ئه‌‌‌و به‌‌‌ هه‌‌‌موو وجود و توانایه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌وڵی دا که‌‌‌ هه‌‌‌م پیشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان له‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا و هه‌‌‌میش هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی تر شان به‌‌‌شانی یه‌‌‌کتر بجه‌‌‌نگن دژی سوپای ڕژیم و له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا نه‌‌‌یهێشت هیچ جۆره‌‌‌ به‌‌‌رکه‌‌‌وتنێکی ناوخۆیی دروست بێت له‌‌‌ناو هێزی به‌‌‌رگری کوردستان دا. له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا سوپای ڕژیم، زۆربه‌‌‌ی شار و گونده‌‌‌کانی کوردستانی گرته‌‌‌وه‌‌‌ و پاشان خومه‌‌‌ینی فه‌‌‌توای جیهادی دژی خه‌‌‌ڵکی کوردستان دا به‌‌‌و ده‌‌‌لیله‌‌‌ی که‌‌‌ هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ی له‌‌‌ کوردستان دا هه‌‌‌ن چه‌‌‌پن و دژایه‌‌‌تی دینی خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌که‌‌‌ن. مامۆستا هه‌‌‌م وه‌‌‌ک پاساوێک بۆ ئه‌‌‌و فتوایه‌‌‌، وه‌‌‌هه‌‌‌میش وه‌‌‌ک زه‌‌‌روری دامه‌‌‌زرانی هێزێکی سیاسی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ و ئیسلامی سازمانی خه‌‌‌باتی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێرانی به‌‌‌ ڕاوێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هاوبیر و که‌‌‌سه‌‌‌ نزیکه‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری له‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌رمانانی ١٣٥٩ دا  دامه‌‌‌زراند.

به‌‌‌ دامه‌‌‌زراندن و ڕاگه‌‌‌یاندنی سازمانی خه‌‌‌بات، خه‌‌‌ڵکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ر له‌‌‌ هه‌‌‌موو شارو گونده‌‌‌کانی کوردستانه‌‌‌وه ڕوویان له‌‌‌ ڕیزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات کرد و سازمانی خه‌‌‌بات بوو به‌‌‌و هێزه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانیه‌‌‌یی که‌‌‌ به‌‌‌بێ جیاوازی خزمه‌‌‌تی به‌‌‌ هه‌‌‌م و چین و توێژه‌‌‌کانی ناو کۆمه‌‌‌ڵگا کرد و، ده‌‌‌توانم بڵێم زۆر که‌‌‌سایه‌‌‌تی سیاسی و ئاینی که‌‌‌ له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی تر ناڕازی و تۆراو و توڕه‌‌‌بوون، به‌‌‌ دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌بات دووباره‌‌‌ پشتیوانیان بۆ شۆڕش ڕاگه‌‌‌یانده‌‌‌وه‌‌‌ و دڵخۆشبوون به‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدانی ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ مێژووییه‌‌‌یی که‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستی مامۆستا له‌‌‌ ناو بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردا هاته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌.

به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو له‌‌‌مپه‌‌‌ر و به‌‌‌ربه‌‌‌سته‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ترە‌وه‌‌‌ بۆ سازمانی خه‌‌‌بات، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت حیزبی دیموکراته‌‌‌وه‌‌‌ دروسبوو. به‌‌‌ڵام ژیری و تێگه‌‌‌یشتن و دان به‌‌‌خۆداگرتنی جه‌‌‌نابی مامۆستا وای کرد که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات تێکه‌‌‌ڵاو به‌‌‌ هیچ شه‌‌‌ڕێکی ناوخۆیی له‌‌‌ کوردستان نه‌‌‌بێ و له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا، مامۆستا و هاوباوه‌‌‌ڕانی له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌دڵێکی شۆڕشگێڕانه‌‌‌ و هه‌‌‌ست به‌‌‌ مه‌‌‌سئولیه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌نگاویان نا. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ کاتێک شه‌‌‌ڕی ناوخۆ له‌‌‌ نێوان حیزبی دیموکرات و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ دروسبوو جه‌‌‌نابی مامۆستا زۆر هه‌‌‌وڵی نێوه‌‌‌ندگیری کرد و، هه‌‌‌موو هێزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌باتیشی وادار به‌‌‌وه‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌رشێوێنێک ئه‌‌‌و سێ هێزه‌‌‌ی تێدابوو، هێزی سازمانی خه‌‌‌بات ڕێگری له‌‌‌ شه‌‌‌ڕ بکا و نه‌‌‌هێڵێ  شه‌‌‌ڕ له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌و دوو هێزه‌‌‌ی تردا ڕووبدات و زۆر جار پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات، بوونه‌‌‌ هۆکاری ڕوو نه‌‌‌دانی شه‌‌‌ڕ و خوێن ڕشتن له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌و دوو هێزه‌‌‌دا. باسه‌‌‌که‌‌‌ زۆر دورودرێژ ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌و هه‌‌‌موو ده‌‌‌سکه‌‌‌وت و سه‌‌‌روه‌‌‌ریانه‌‌‌ بکه‌‌‌م که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستی ڕێبه‌‌‌ری گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال هاتونه‌‌‌ ئاراوه‌‌‌، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ ده‌‌‌توانم ئیشاره‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ بکه‌‌‌م که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌و باوه‌‌‌ڕو کرده‌‌‌وانه‌‌‌ی که‌‌‌ جه‌‌‌نابی مامۆستا، هه‌‌‌م به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌ هه‌‌‌‌میش له‌‌‌ ده‌‌‌ربڕینی بۆچوون و گوتاره‌‌‌کانی نیشانی ئێمه‌‌‌ی دا، ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو که‌‌‌ مامۆستا باوه‌‌‌ڕی به‌‌‌ گۆڕانکاری و نوێبونه‌‌‌وه‌‌‌ و داڕشتنه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌بات و تێکۆشانی ناو ڕیزه‌‌‌کانی سازمانه‌‌‌که‌‌‌ی بوو، هه‌‌‌رگیز له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بڕوایه‌‌‌ نه‌‌‌بوو که‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌م و میکانیزمی خه‌‌‌باتی ڕابردوو ده‌‌‌توانرێ وه‌‌‌ڵامده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی ئه‌‌‌وڕۆیشمان بێ.  هه‌‌‌رگیز زۆری له‌‌‌ ئێمه‌‌‌ نه‌‌‌کرد، که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ به‌‌‌‌بێ گۆڕانکاری له‌‌‌و خه‌‌‌ت و ڕێبازه‌‌‌ی که‌‌‌ ئه‌‌‌و بۆی دیاری کردوین، لا نه‌‌‌ده‌‌‌ین و نوێکاری تێدا نه‌‌‌که‌‌‌ین. سه‌‌‌لماندنی ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ش له‌‌‌ هه‌‌‌ردوو کۆنگره‌‌‌ی ٣،٤ ی سازمان دا به‌‌‌ڕوونی ده‌‌‌رکه‌‌‌وتن. له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی ٣ دا کاک بابه‌‌‌شێخی حسینی وه‌‌‌ک سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات دیاری کرا و ناو، وه‌‌‌ ‌ هه‌‌‌ندێک له‌‌‌ دروشمه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات ، له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ساسی ئه‌‌‌و خاڵه‌‌‌ جه‌‌‌وهه‌‌‌ریانه‌‌‌ی که‌‌‌ بناغه‌‌‌ و هه‌‌‌وێنی پێکهاته‌‌‌ی سازمان بوو، وه‌‌‌ ئامانج هێڵی فکری سازمانی خه‌‌‌باتی له‌‌‌سه‌‌‌ر داڕێژرابوو، گۆڕانیان به‌‌‌سه‌‌‌ر داهات. له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی ٤یش دا  مامۆستا به‌‌‌و وتاره‌‌‌ مێژوویه‌‌‌یی که‌‌‌ له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌که‌‌‌دا بۆ به‌‌‌شداربوانی دا و ڕایگه‌‌‌یاند، که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌بێ له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕه‌‌‌وتی پێشکه‌‌‌وتن بێ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ داوا و داخوازی میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ی بێ. ووته‌‌‌ به‌‌‌نرخه‌‌‌کانی جه‌‌‌نابی مامۆستا که‌‌‌ له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی ٤ دا کردی، پێویسته‌‌‌ وه‌‌‌ک‌ خه‌‌‌ت و ڕێنیشانه‌‌‌دار ، نه‌‌‌ک بۆ سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ڵکو بۆ هه‌‌‌موو هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستان به‌‌‌ زێڕ بنووسرێته‌‌‌وه‌‌‌ و سودی لێ وه‌‌‌رگیردرێ. مامۆستا باس له‌‌‌ پێکه‌‌‌وه‌‌‌ ژیان له‌‌‌ کوردستان دا ده‌‌‌کا و ده‌‌‌فه‌‌‌رمێ که‌‌‌ هه‌‌‌ر تاکێکی کورد له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی قه‌‌‌ڵه‌‌‌مڕه‌‌‌وی کوردستانا له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌ر بیر و باوه‌‌‌ڕو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک بێ، مافی له‌‌‌ کوردستان دا هه‌‌‌یه‌‌‌ و نابێ په‌‌‌روێز بخرێ.

مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال یه‌‌‌کێک بوو له‌‌‌و ڕێبه‌‌‌رانه‌‌‌ی که‌‌‌ هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌ فکری داهاتوودابوو، وه‌‌‌ پێی وابوو که‌‌‌ خه‌‌‌بات و تێکۆشان دژی دوژمنان به‌‌‌ هه‌‌‌موان ده‌‌‌کرێ و پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌‌موو هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کان دژی دوژمنانی کورد و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌بابن و هاوکاربن. مامۆستا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌‌‌کانی دژی ڕژیم دۆست و خۆشه‌‌‌ویست بوو، وه‌‌‌ هه‌‌‌موو و‌ک ڕێبه‌‌‌رێکی زانا و شۆڕشگێڕی کورد ڕێزیان لێ ده‌‌‌گرت و خۆشیان ده‌‌‌ویست. هه‌‌‌موو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد، هه‌‌‌موو هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستان، به‌‌‌ یه‌‌‌کێتی و پارتی و باقی هێزه‌‌‌کانی تری کوردستانی ئێران، قه‌‌‌رزداری ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو دڵسۆزی و وه‌‌‌فاداری و هاوکاریانه‌‌‌ی جه‌‌‌نابی مامۆستا و سازمانی خه‌‌‌باتن. چونکه‌‌‌ مامۆستا ئه‌‌‌و ڕێبه‌‌‌ره‌‌‌ بوو که‌‌‌ هه‌‌‌رچی پێ بکرابا بۆ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی کورد له‌‌‌ هه‌‌‌ر شوێن و شار و پارچه‌‌‌یه‌‌‌کی کوردستان دا بێ درێغی نه‌‌‌ده‌‌‌کرد. هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک خۆی جه‌‌‌نابی مامۆستا خه‌‌‌باتیه‌‌‌کانی فێری ئه‌‌‌وه‌‌‌ کرد، که‌‌‌ هه‌‌‌ر کاتێک کورد پێویستی و پشتیوانی به‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات بووبێ، پێویسته‌‌‌ ئێمه‌‌‌ بێ سێ و دوو ده‌‌‌ستی هاوکاری بۆ درێژکه‌‌‌ین. مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال ئه‌‌‌و ڕێبه‌‌‌ره‌‌‌ خۆنه‌‌‌ویسته‌‌‌ی، که‌‌‌ هه‌‌‌موو ژیانی به‌‌‌سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی ژیا و خه‌‌‌باتی کرد، له‌‌‌ پێناو گه‌‌‌ل و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی. ئه‌‌‌و هه‌‌‌رگیز  له‌‌‌و هه‌‌‌ده‌‌‌ف و ئامانجه‌‌‌یی که‌‌‌ هه‌‌‌یبوو لای نه‌‌‌داو هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک چۆن خۆی له‌‌‌ نێو بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی دا فێری نیشتمانپه‌‌‌ری  و هه‌‌‌ست به‌‌‌ به‌‌‌رپرسیاربوون کرا، به‌‌‌ هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ش کاک بابه‌‌‌شێخ حسینی  سکرتێری سازمان و  شه‌‌‌هید عبدولکه‌‌‌ریم و خاتوو زێنه‌‌‌ب حیسنی و باقی ئه‌‌‌ندامانی خێزانه‌‌‌که‌‌‌ی وا بارهێنا که‌‌‌ له‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌گه‌‌‌ل و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌یان دابن و خاکی و خه‌‌‌لکی بن. مامۆستا ئه‌‌‌و ڕێبه‌‌‌ره‌‌‌بوو، له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی هه‌‌‌ره‌‌‌ زۆری شه‌‌‌ڕه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ دوژمنانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ماندا، کوڕه‌‌‌کانی هه‌‌‌م جه‌‌‌نابی کاک بابه‌‌‌شێخ و هه‌‌‌میش شه‌‌‌هید عبدولکه‌‌‌ریمی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پیشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان و شان به‌‌‌شانی پیشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان ده‌‌‌نارد، که‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شه‌‌‌ڕه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ل دوژمن دا به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی قاره‌‌‌مان و ئازا شه‌‌‌‌هید عبدولکه‌‌‌ریم شه‌‌‌هید ده‌‌‌بێ و کاک بابه‌‌‌شیخیش چه‌‌‌ندین جار له‌‌‌ شه‌‌‌ڕدا و له‌‌‌ ڕووبه‌‌‌روبونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دوژمن بریندار ده‌‌‌‌بێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ زه‌‌‌هنیه‌‌‌تی مامۆستابوو، ئه‌‌‌وه‌‌‌ ڕوانگه‌‌‌ی بوو، که‌‌‌ هه‌‌‌موو پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و شۆڕشگێڕێک کوڕی ئه‌‌‌ون و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش نیشانه‌‌‌ی دڵسۆزی و وه‌‌‌فاداری و به‌‌‌ئه‌‌‌مه‌‌‌کی جه‌‌‌نابی مامۆستا وه‌‌‌ک ڕێبه‌‌‌ری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی ده‌‌‌رده‌‌‌خا، که‌‌‌ به‌‌‌بێ جیاوازی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و شۆڕشگێڕان، که‌‌‌ کوڕی هه‌‌‌ژار و سه‌‌‌رکرده‌‌‌ و ڕێبه‌‌‌ربن پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌ک سه‌‌‌نگه‌‌‌ردا دژی دوژمنان بجه‌‌‌نگن.

لە پانێلی دووهەمی سیمینارەکەدا، کاک رێبوار حوسەینی لەسەر لایەنی ئەدەبی  و توانایی و شارەزایی مامۆستا لە ناسینی شێعر و ئەدەبیات دا و ڕادەی توانایی مامۆستا لە هۆنینەوەی شێعر و داڕشتنی پەخشان و قوڵی خەیاڵ و هزی ئەدەبی  و شارەزایی لە زمان و فەرهەنگی زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی ئەو مەزنە ئەدیبەی نەتەوەکەمان، باسێکی  پێشکەس بە بەشدار بوان کرد.

 دهقی وتهکانی کاک ڕێبوار حسینی ئهندامی دهفتهری سیاسی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران بهم شێوهی خوارهوه بوو:

 وێڕای سڵاو و سپاس بۆ هەموو ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست کە لەم کۆڕەدا بەشدارن.بەشداری لە هەر کۆڕ و سیمینار وبابەتیک دا کە پێوەندی بە نەمر جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەوە هەبێ، نیشانەی رێز لێنان و وەفادارەیە بۆ ئەو ڕێبەر و مەزنە پیاوەی مێژووی خەباتی نەتەوایوتی لە بوارەکانی سیاسی ، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و تا دوایی دا. چونکە لە هەرکام لەم رەهەند و بوارانەدا، مامۆستا خاوەن دەوری دیار بوە،کەواتە دەبێ ئێمە لەو کۆڕ و کۆبوونەوانەدا کە سەبارەت بەم کەسایەتیە ریکدەخرین، بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاری و بە شانازیەوە بەشداریان تیدا بکەین. دووبارە سڵاو بۆ هەموو لایکتان و بەخێربین. بەڕێزان و هاوڕێیانی خۆشەویست! باس کردن لەسەر هەرکام لە ڕەهەندەکانی ئاکار و ژیان و بەرەهەمەکانی مامۆستای نەمر،ئەگەر بمانهەوێ بە تێر و تەسەڵی باسیان لێ بکەین و خوێندنەوەی تەواومان هەبێ بۆیان، پێویستیمان بە کات و بەرنامەی زۆر لەوە زیاتر هەیە و بەم جۆرە کورتە باس و کۆڕانە ناتواندرێ حەقی تەواو بە بەها و ناوەرۆکی بابەتەکان و کەسایەتی و لیهاتووی ئەو کەسایەتیە بدەین،هەر بۆیە داوا دەکەم کە هەوڵ بدەین کۆڕی زیاتر و کاتی زیاتر فەراهەم بکەین بۆ درێژەدان بەو باس و خواسانەی کە پێوەندیان بەم کەسایەتیەوە هەیە.

 پێش ئەوەی کە دەست بەباس لە سەر مامۆستا بکەم بە پێویستی دەزانم کە سەرەتا باسێکی کورت بە تێڕوانینی خۆم لەسەر شێعر و شاعیری تان بۆ بکەم، چونکە من قەناعەتم وایە کە باس کردن لەسەر هەر بابەتێک، پێویستە بڕیک زانیاریمان لەسەر بنەما و واتای بابەتەکە هەبی. هەر بۆیە با بە کورتی بزانین شێعر چیە و شاعیر کێیە؟ مامۆستای نەمر مامۆستا پەژاریش لە کوێی دنیای شێعر و شاعیریدایە ولەو بوارەدا چۆن توانای خۆی نیشانداوە و خاوەنی چ توانا و لێهاتووێک بوە؟ شێعر لە ئەسڵدا بە مانای توانای زانست و شعور و تیگەیشتنی شاعیر دێت لە دەورو بەر و لەسەر کۆمەڵگا و  روودا و کارەسات و کەسانی دەوروبەری، کە دەکرێ بەم شێوە من  بە پێی تیگەیشتنی خۆم لەو بابەتە، پێناسەی بکەم: شێعر ، دەر بڕین یان پەیامێکە کە لە قاڵبی نووسین یان وتەدا دەردەبڕدرێت کە لەو دا  شاعیر بە لەبەرچاو گرتنی  کێش و رەدیف و ڕوان بێژی و داڕشتن و لە پاڵ یەکدانانی وشە و ڕستەکاندا، پەیام و ڕاسپاردەێکی واتادار بۆ خوێنەر و بیسەرانی دەخاتە ڕوو. لەو ڕۆژەوە کە مرۆڤ  هەستی بە بوونی شێعر کردوە و ناسیویەتی، مرۆڤی پابەند بە کێش و ئاواز و چێژ کردوە و بە هۆی ئاسان لە سەر دڵان نیشتنیەوە، بۆ مرۆڤەکان بۆتە خولیا و چۆتە بیر و هزریانەوە. بەم پێیە دەتوانین بڵێن کە شێعر گوتار و دەربڕینێکی واقیع بینانەی هەست و دەروونی مرۆڤە کە لەو رێگایەوە، بە جوانترین شێوە رووداوەکان دەخرینە بەر چاو و گوێی بیسەر و خوێنەر. بە باوەڕی من، شێعر دەربڕینێکی  وەزن دار و هاو کێشی مانا بەخشی زادەی بیر و هزر و ئەندێشە و تێڕامانەکانی مرۆڤی خەیاڵ ناسکی خاوەن دەرک و شعوری ناو کۆمەڵگایە، کە راستیەکان بە چاوی دڵی واقعبینانەی خەیاڵ لە زەمین و ئاسمانی دەرور و بەریدا دەبینێ و لە رێگای  ریزکردنی ووشە و ڕستەی هاو کێش ومانادارەوە دەیانکاتە خۆراکی رۆحیی کۆمەڵگاکەی.

شێعر خاوەنی زمانیکی تایبەت بە خۆیەتی هاو کۆڕانی بەڕێز! لێرەدا بە  پێویستی دەزانم کە  بزانین زمانی شێعر چیە و بە چی دەڵین زمانی شێعر. بەڕێزان ! یەکەمین خاڵ  سەبارەت بە زمانی شێعرکە دەبێ ئیشارەی پێبدەم و بیڵێم، ئەوەیە کە لە زمانی شێعر دا لەفز و دەر بڕین لەسەر دوو بنەمای باوەڕ پێکراو  کاریان پێدەکرێ. یەکەمیان واتا و تیگەیشتنە، دووهەمیان  جیاوازی و تایبەتمەندی شاعیرە لە نرخاندن و خەمڵاندنی بەرهەمە شێعریەکەیدا. لە دەربڕینی شێعر دا، شاعیر بێ سەرنج و بێ موبالات و کەمتەرخەم نییە لە هەڵبژاردنی ووشە و بەدەستەوەدانی مانا و واتایان لە تێک هەڵکێشانیان لە هەڵبەستەکانیدا. چوونکە هەر ووشەێک لە لای شاعیر هێما و نیشانەێکی تایبەتی دیاری کراوی هەیە. بە باوەڕی من و  بە دڵنیایشەوە  وەک شێوە و هێمای مرۆڤ و ئەشیا و شوێن وهەل و مەرج و قۆناغی روودانی رووداوی بابەتە شێعریەکەیە. جا ئەو هێما و شێوە و وێنانە، دەکرێ یەکیان سارد و وشک و بێزراو بێ و، یەکیان سەرنج ڕاکێش ودڵنشین و شیرین و، یەکیان لە دڵان خەم لابەرێ و نە هێڵی و، یەکی تریان لە سەر دڵان خەم بارکا و بیچڕژینی و بیشکێنێ. لە زمانی شێعریی مامۆستا پەژار دا، ووشەکان ئەشیا و کەرستەی بی گیان و زمان نین، بڵکو زیندوون و لە لاێک لەگەڵ یەکتر خۆشەویستی و عشق دەگۆڕنەوە و لە لا یەیکیش ڕق و کینە و نفرین دەنوێنن. لە هێندیک بار و بوار دا ووشکان دەبنە لوتف و میهرەبانی و ئارامی و دەبنە سایە و سیبەر و کەپر و هەرزاڵ و دەوار و هۆبە و هەوار، بۆ حەسانەوەی یەکتر. هەندێک جاریش دەبنە مایەی شەڕ و  تۆڵە و ناخۆشی و بێزراوی و مەیدانی شێعرەکە دەبێتە شەڕگەێکی پڕلە تەم و تۆمان و خوێناوی. شاعیری ئیمە لە گەڵ ئەم زیندەوارە جۆراوجۆرە دژ بە یەک، یان دۆست و خەمخۆری یەکەدا، تێکەڵ و هاوڕێیە و کاریان لە گەڵدا دەکات لە کاریان دێنی و کاریان پێدەکات. کەسایەتی و شێوەی هەڵس و کەوتیان باش دەناسێ و زۆر جار یەکیان بەوپەڕی دڵاواییەوە وەردەگرێ و ئەوی تریان دەردەکا. زۆرجاریش ئەمیان لە گەڵ ئەویان ئاشت دەکاتەوەو دەیان کاتە هاوڕێ و تەنانەت ئەوینداری دڵسوتاوی یەکتری و، هەێندێک جاریش لێکیان هەڵداوێری لە یەکتریان دوور دەخاتەوە و دەیانکاتە دژمنی باوک کوشتەی یەکتری. مامۆستا پەژاری شاعیر بە تێفکرین و ڕاوێژ  لە گەڵ دەروون و هزر و مەنتقی خۆی و لە خەیاڵ و ئەندێشەی قوڵی خۆیدا، لەم دۆست و دژ بەر و یار و ئەغیارانە، دەستە و کۆمەڵ و تاقم و هێزێک دروست دەکا و دادەمەزرێنێ، کە پێکەوە هەڤاڵ و هاوکار و هاودەنگ و هاو هەڵوێست لە ژێر دەستوور و فەرمانڕەوایی ئەودا دەبزون و خۆ دەردەخەن تا بیسەر و خوێنەر شەیدای خۆیان بکەن و  پەلکێشی بکەن و بیبەنە ئەو شوێنەی کە شاعیر باسی لێوەداکا و دەیەوێ هەموو بە چاوی دڵ و کامێرای خەیاڵ و لە فیلمێکی فانتازی دا بیبینن، یان بە پێچەوانەوە لە رووداو و کارەساتەکەی کە  شاعیر وەک سیناریستیک لەو دەربڕینەدا باسی دەکات، بێزاری خۆیان لە هۆکارو بکەرەکانی دەرببڕن. زمانی شێعر لەلایەن خودی شاعیرەوە هەلدەبژێردرێ و دیاری دەکرێ.لە دونیای شێعری دا، هەموو شتێک لەلایەن شاعیرەوە برەو و ڕەواجی پێدەدرێ. سەربەستی و بەدەسەڵاتی و توانایی شاعیرە کە دەتوانێ لە هەڵبژاردنی دەربڕین و نیشاندان دا،دەلیوە و هەلی بداتێ کە ووشەکان نەتەنیا بۆ دەربڕینی مانا، بەڵکو لە ڕوانگەی شێوە و هێماشەوە بە شێوەێکی تایبەت و سەرنج ڕاکێش رێکیان بخا و لە تیکەڵ کردنی ووشە لە پێناو مانا دا شاعیر لە جغزی بەستراوەیی و داخراوی دا بیان باتە دەر و ئازادیان بکات.

زمانی شێعر لە لای ماۆستا پەژار، زمانێکی کارا و پاراوی کار پێکراوی دەقیق و راستە و پاستە و چوار پاڵو کراوە و لەو دا بێ موبالاتی و کەمتەرخەمی و بێ دەربەستی، تاوانێکی رێگا پینەدراوە.چونکە لە زمانی شێعری ماۆستا دا، هەم ئامانج و ئاوات لەو دا زۆر دەقیق و بەرز و دیاریکراوە و،  هەم بیسەر و خوێنەر دەباتە دونیای تێڕامان و سەرنجەوە. هەر لەسەر ئەو سەرنج و وردەکاری و جوان بێژی و ڕوون و ڕەوان بێژیەیە کە شێعری مامۆستا پەژار لە بیر و هزری بیسەر و خوێنەردا دەمێنێتەوە و کاریگەریی لە سەر زمانی عادی و ڕەمەکی ناو کۆمەڵگاشی داناوە و لە فەوتان و تێکەڵ بوون بە زمانی بێگانە و ووشەی داتاشراو و بژار و چەوتی و چەوەڵ و چەوێڵی دەیپارێزێ و دەوڵەمندتری دەکات. شێعری باش بە بۆ چوونی من ئەوەیە کە لە خەیال و قوڵایی هەست و سۆزی پڕ لە ئیحساست و عاتیفە و لە رووی ئەخلاقی بەرزەوە سەرچاوە بگرێ و هەڵقوڵابێ. ووشە، دەستەواژە، جوانی تیکەڵ کردن و داڕشتن. سەربەخۆیی، کێش و رەدیف و ڕیزبەندی و تیکهەڵکیشی و راستی و دروستی و شارەزایی لە رێنووس و ڕیزمان و یاسای نووسین و نەزم دا،راستە زۆر پێویستن ، بەڵام تا رادەێک کاریگەریان لەسەر باشی و خراپی شێعر نیە. بە بۆچوونی من ئەوەی کە باشی شێعرێک دەردەخا، ئەوەیە کە هەتا کەڵەنجار و قوڵی خەیاڵ و ئیحساسات و ئەخلاقی شاعیر لە کاتی نووسین و وتنی شێعرێک دا یان داڕشتنی پەخشان و قەسیدەێک دا، بە هێزتر و بەرچاوتر و موئەدەبانەتر و راستگۆیانە تر بێت و لە گەڵ ڕاستی رووداوەکان و بە سەرهات و کەسایەتی ڕاستەقینەی کەسایەتیەکان نزیکتر بێ و دوور بێ لە پێدا هەڵگوتنی ناپێویست، ئەو شێعرە باشتر و بەرزترە و لە لایی خوازیارنی شێعرەوە پێشوازی زایاتری لێ دەکرێ و شاعیریەکەش لە ناو جەماوەر و خوازیارانی دونیای شێعر و ئەدەب دا ئیعتیبار و ناوبانگی باشتر بڵاو دەبێتەوە.

کە ئەمانە هەمووی لە کەسایەتی خۆدی مامۆستا پەژار دا و لە شێعر و بابەتە ئەدەبیەکانی دا حاشاهەڵنەگرن. لە راستی دا شێعر لە بواری گەیاندنی پەیام دا پێویستی بەوە هەیە کە بتوانێ لەناو بیر و هزر و دەروونی مرۆڤ دا شوێندانەر و هاندەر بێ و خۆی لە ووشە و ووتەی نابەکار و کرچ و کاڵ بپارێزێ. ئەوکاتە شێعر باشتر لەسەر پەرەی دڵان دەنیشێ و لە بیر و ئەندێشە دا دەمێنێتەوە کە هەست و سۆزی خوێنەر و بیسەر بخاتە ژێر  کاریگەری خۆی. بەو مانایە کە ئەو شیرینی خەیاڵ و چێژ و خۆشەویستیەی کە هەیەتی  بیدات بە خوێنەر و بیسەری خۆێ و شەیدا و هۆگری خۆیان بکات.

 باسی شێعر و  زمانی شێعر و کەرەستەکانی شێعرمان کرد. لێرەدا پێویستە باس لەوە بکەین کە کێ دەتوانێ شاعیر بێ و بۆ نەتەوە و زمان و کلتور و پاراستنی ئەم هێما و رەمزانەی نەتەوەکەی، خاوەن توانا و بەهرەی ئەدەبی  بێت؟. سەرەڕای ئەوەی کە شاعیری بەهرەێکی تا رادەێک خۆڕسک و زاتیە کە رەنگە لە لای هەموو کەس ئەم بەهرەیە نەبێ ، بەڵام شاعیر پێش هەموو شتێک دەبێ کەسێکی خویندەوار و شارەزا بەو زمانە بێ کە شێعری پێدەنووسێ لە باری رێزمان و رێنووس و لە هەمان کاتیش دا لە ووشە ناسی دا بە توانا و دەوڵەمەند بێ. زۆر پێ بەند بە موتالا و خوێندنەوە بێ، بەتایبەت بابەتە ئەدەبیە کان بە زۆری چیڕۆک و بەسەرهاتی کۆنی ناو کۆمەڵگاکەی، تاڕادەێکی باش لە مێژووی کۆن و نوێی نەتەوەی خاوەن زمانەکەی  کە شێعری پێدەڵێ شارەزایی هەبێ. ئاشنا بێ بە دەرد و رەنج و مەینەتیەکانی کۆمەڵگاکەی. واقح بین و نەترس و بە هەڵوێست و خۆنەویست بێ. خاوەنێ ویژدانێکی زیندوی مرۆڤانە بێ. دەبێ لە رووی راستی و بە ویژدانەوە بنووسێ و بهۆنێتەوە، نەوەک لە ڕووی خۆ نواندن و بەرژەوندی خوازی و شاردنەوەی راستیەکان و بەربەست دانان لە بەردەم تێگەیشتن و پشکەوتنی  کۆمەڵگاکەی ، یان لە رووی حەسادەت و بەغیلی بردن بە کەسانی خاوەن بەهرەی شاعیری. دەبێ پەیام و وتە و شێعرەکانی لەسەر بنەمای راستی و دورر لە مەزنی خوازی بن. خاوەنی باوەڕی ئەوپەڕی سەربەخۆیی و نەترسی بێت.نیشتمان پەروەر وخەباتکاریکی بە بڕیار و باوەر بێت. شاعیری باش و دەربەست و بە هەڵوێست، بەردەوام لە هەوڵی گەڕان بە دوای هۆی روودانی رووداوەکانەوە وەیە  و دوای دڵنیا بوون لەوەی کە ئەوەی لە هەستی دایە و هانی دەدات بۆ دەربڕین تا لەو سۆنگەوە پەیامی خۆی بگەێنێ، تاو دەداتە قەڵەم ودەنووسێ. هیج کات پێی وانیە کە پێویستی بە کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر و بردنەسەری رادەی تیگەیشتن و رووناکبیری زایاتر نیە. شاعیری باش لەسەر بنەمای بڕیاری ویژدان، هەنگاو دەنێ و دەست دەبات بۆ نووسین. شاعیر نابێ بۆ بەدەست هێنای سەروەت و سامان، پلە و دەسەڵات،خۆدەرخستنی بێ ئامانج و بێ کەڵک بۆ کۆمەڵگاکەی، یان ئامانجی  ناپەسەند و دوور لە موڕاڵ و ئەخلاقی مرۆڤایەتی، شێعر بڵێ و بنووسێ. بەڵکو دەبێ لە هەموو بار و بوارێک دا و لە هەر قۆناغ و هەل و مەرجێک دا گوێڕایەڵی بانگەوازی ویژدان بێ و لە گەڵ بێویژدانی و نا ئینسانی دا خەبات بکا و تێبکۆشێ و لەم رێگا و مەیدانەدا بێ ترس و باک ببێتە پێشەنگ و سوار چاک. ئەوەی کە لێرە دا دەمەوێ بیخەمە روو ئەوەیە کە مامۆستا پرژار، نەک وەک شاعیرێک، بەڵکو وەک ئەدیبێک خاوەنی هەموو ئەو شتە باش و پێویستانە بوو کە لەم کۆڕەدا پێشکەش بە ئێوەم کرد. مامۆستا پەژار،ی ئەدیب و بە توانا ئەو کەسە بوو کە وەک زاناێکی شارەزا بە ئەدەبیات و زمان و فەرهەنگی سێ زمانی دەوڵە مەند لە بواوی شێعر و شاعیری دا واتە: کوردی، فارسی ، عارەبێ، هیندە شارەزا و بە توانا بوو کە بە هەر سێ زمانەکە هەم خویندویەتی، هەم دەرسی وتۆتەوە . هەم  شێعری نووسیوە. مامۆستا جیا لە زمانی کوردی کە زمانی دایکی خۆی بوە، لە زمانی فارسی و بەتایبەت عارەبی دا لە زانایان و ئەدیبانی ئەو دووزمانە شارەزا و بە تواناتر بوە. بە سەدان قسەیدە و شێعر و پەخشانی ئەو زمانانەی لەبەر بوە و بە شێوەێکی زۆر زانایەنە و شارەزایانە لە یاسا و رێنووس و رێزمانیان دا، هەم  وەک زانستی بەلاغە تەدریسی کردوە و هەمیش بەو پەڕی باوەر بە خۆبوونەوە لە هونەری تێک هەڵکێش و پێنج خشتەکی دا هەر سێ زمانەکەی لێکداون، بە بێ ئەوەی کە خوێنەر، یان بیسەر هەست بە ناشازی و لەنگی و تێکدان لە مانا و پەیامیان دا بکات. ئەم توانا و زانست و سەردەrچوییە تەنها کەسە نابیغە و دانیشمەندە ئەدیبەکان دەتوانن بیکەن و خۆی لە قەرە بدەن و بە بێ ترس و باک بیخەنە بەر دیدەو گوێی بیسەر و خوێنەران. مامۆستا پەژار سەرەڕای ئەوەی کە زاناێکی ئایینی و موردەڕیسێکی لێزان و کوردێکی نیشتمان پەروەر و نەتەوەیی بوو. ئەدیبێکی شۆڕشگێر و هەست ناسک و خەیاڵ جوان و بیر تیژ و بە ڕاوێژ و وتە بێژ و گەل و وڵات خۆشەویست و خۆنەویست و ماف پەروەر و داکۆکی کاری مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و نەتەوەکەی خۆی بەتایبەتی بوو. مامۆستا پەژار،لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ئایینی، سیاسی، فەرهەنگی، ئەدەبی شۆڕشگێڕی، بە باوەڕی، بە هەڵوێستی و جیدێت لە هەر ئەرک و راسپاردەیک دا زیاد لە پێویست دیار و بەر چاو بوو. کە لەو بوارانەدا قورس و قایم بە کردەوە هەنگاوی هەڵهێناوە و بەو پەڕی باوەر بە خۆ بوونەوە بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانی تێکۆشاوە. مامۆستا پەژار هەر بە کاری کردەیی بۆ رزگاری نەتەوە و نیشتمان بەسی نەکردوە. بەڵکو هەموو توانا و زانستەکانی بە بێ دەریغ کردن خستونە کار. کە لە بواری شێعر و ئەدەبدا بۆ خزمەت بە گەڵ و نیسشتمانەکەی بە بێ جیاوازی دانان بۆ بەشە دابەشکراوەکانی کوردستان بە سەر دەوڵەتانی ناوچەکەدا کە لەلایەن دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانەو بە ڕێوە چون ودەچن، ئەوندی لە توانای دا بوبێ کاتی بە فیڕۆ نەداوە. مامۆستا پەژار وەک ئەدیبێکی شۆڕشگێر لە بواری ئەدەبیش دا خزمەتیکی شایان و بەرچاوی کردوە.

لە دونیای شێعری دا وەک نیگار کێشیکی هەست و خەیاڵ ناسکی وردبینی تەردەستی چوست و چالاک دا هەموو چاکی و خراپیەکان لەبەر چاو رادەنێ وکەم و کوڕی و نهامەتیەکان، خۆشی و ناخۆشی و رێگەی رزگاری و هاوکاری و خەمخۆری هەمووان بۆ هەمووان، لە چوارچێوەی شێعر دا نیشانی هەمووان دەدات! بە نووسینی دروشم و بانگەواز لە قاڵبی شێعر و پەخشان دا، بە هەڵبژاردنی واتای ناسک وزەریف، ووشە و ڕستەی هەست بزوێن و دڵنشین، سەرنجی دەور و بەری بۆ لای خۆی رادەکێشێ وبیر و ڕا و فکر و ئەندێشەی خۆی بۆ خەڵک بەیان دەکات. خۆشەویستی نیشتمان، مەینەت و بەشخوارای گەلی کورد، ئەزیەت و ئازار و ئاوەرەیی و دوورخستەنەوی کوردان و وێرانکردنی نیشتمان و دڵ رەقی و نامەردی و نامرۆڤ بوونی داگیرکەران، جوانی کلتور و فەرهەنگی نەتەوایەتی، هەوشین و فەڕاشینی کوێستان و بەرزی کوتکەو گەرمی گەرمیان و رووبار و چاوگە و کانیا و  گوند و باژێر و ش٠۶ڕش و پێشمەرگە و شەهید و بەربەرەکانی شۆڕشگێڕان و بێنازی و کەساسی کورد و قارەمانەتی رۆڵە خوێن گەرم و فیداکار و بەوەفاکانی پارێزەری نێشتمان، ئیلاهام و سەرچاوە و هاندەر و خوقڵقێنەری ئەو هەست و سۆز و خەیاڵ و بیر و باوەڕە بوون کە مامۆستا پە ژار شێعری پێ نووسیون و هەستی خۆی لەسەریان لە قاڵبی وتار و شێعر و پەخشاندا پێ دەر بڕیون، کە بەڕاستی سەرمایەێکی بە نرخ و جێگای شانازین و مایەی تێڕامان و لێیانەوە فێربوونن، ئەم گەنجینە باییدار و ئەم دەستمایە بەوەجانە کە زادەی بیر و هزر و تێڕامانی ئەو مەزنە شاعیر و ئەو ئەدیبە خۆش زەوق و سەلیقەن  و موڵکی نەتەوایەتین حەق وایە بە زووترین کات لە رێگای کەسانی ئەدەب دۆست و شارەزا و خەمخۆرەوە کۆوەکرین و لە دووتوێی  پەرتووک و کتێب دا بگەنە دەستی خوازیارانی شێعر و ئەدەبی کوردی و کتێبخانەی کوردیان پێ دەوڵەمەند تر بکرێ. بە هیوای ئەو رۆژە.

خۆشەویستان لێرەدا چەند نموونە لە شعرەکانی مامۆستاا پەژار دەخوێنینەوە و تا رادەی توانا و لێ حاڵی بوون لێیان، لێیان دەدوێن. مامۆستا پەژار بانگەواز و پەیامەکانی لە سەر بابەتی جۆراو جۆر دەست نیشان دەکاو لە چوار چێوەی شێعر و پەخشان دا دەیان خاتە روو. بۆ نموونە لە پەسن و باسی پێشمەرگەدا چەندین پەخشان و شێعری لەسەر پێشمەرگە، رۆڵە فیداکارەکانی نەتەوەکەمان نووسیون کە لێرە دا دوونموونەیان دەخەینە بەر باس و لە سەریان دەدوێم.

مامۆستا پەژار لە شێعری سڵاویک بۆ پێشمەرگە، دا لە دڵەوە داوا لە دڵی خۆی دەکای کە سڵاوێک لە پێشمەرگە باکا و ئەو سڵاوە دەکاتە گەرمی هاڵاوی دڵ و دەروونی و لە سەرمای زستان دا جەستەی ماندوو و شەکەت و شەختە لێدراوی پێشمەرگەی پێ گەرم دەکاتەوە ولەو زستانە ساردە دا سڵاوی گەرم بۆ ریبوارانی ریی رزگاری کوردستان دەنێرێ کە لەلای ئەو، پارێزەری ئابڕو و کەرامەتی نەتەوایەتین و بە پشووی باوەڕ و هیوا بە خۆ بوون، زوقمی نەیامەت لەسەر روخساری گەل و نیشتمان لادەبن.بە بەوری بەیان و شێری سەرمەست و رۆڵەی گیان لەسەردەست دەیان ناسێنێ و بە هیوا و هومیدی کورد و پشت و پەنای رۆژی تەنگانە و هەژاری و لێقەوماویان دەزانێ، پێشمەرگە لە لای مامۆستا پەژار رۆڵەی راستە رێگەی خاباتی نەتەوایەتی و جگەر گۆشەی گەل و لە ناو گۆشەی جگەری گەلدا جیگیرن. لەم شێعرە دا پێشمەرگە هەم جگەر گۆشەیە و هەم جێگەی لە ناو دڵ و دەروون و جەرگ دایە.هەم لە بەر دڵانە و هەم وەدی هینەری ئاواتی دڵانە.

 وەک دەڵێ:

 لە دڵ دایە و وەدی دینێ خەوی دڵ

بە تیشکی باوەڕی دەڕوات شەوی دڵ.

لە لای مامۆستا پەژار، پێشمەرگە هیندە پایە بەرز و بەڕێزە کە هیچ رێز و پایەێک ناگاتە رێز و پلەی پێشمەرگە،کەدەڵێ: ئەوەندە لای خواد و گەڵ بەرزە مایەی،

 کە هیچ ڕێزو کەڵک، ناگاتە پایەی.

مامۆستا کە بەم شێوە وەسفی چاکی و پاکی و بەرزی و رێزی پێشمەرگە داکات و دەیانناسێنێ، لەو لاشەوە روو لە خۆشەویستەکانی خۆی و گەلەکەی، واتە پێشمەرگە دەکا و پێیان دەڵێ: دڵ و جەرگەکانم!. ئیمە کە خاوەنی دروشمی خۆ و رەوستی چاکی و پاکین، نابێ لە خۆ دەرچین و لە خۆ بایی ببین و بە سەر گەڵ و نیستمانەکەمان دا خۆ ڕانین و فیز و دەمار لێدەین، مادام فیداکار و خۆ بەخش و پێشمەرگی نەتەوە و نیشتمانەکەمانین. کە دەڵێ:

 برا پێشمەرگەکان، هۆ شۆڕە لاوان!

 دڵان، جەرگان، ئەرێ هێزی هەناوان!

دروشمی ئێمەیە خۆی چاکی و پاکی

 دەبێ خۆمان بە کەم دانین و خاکی!

کەواتە تەوازوع و خاکی بوون و بێ دەماری ئەو تایبەتمەندیانەن کە مرۆڤی راست و پاک هەنی و، لە خۆ بایی بوون و خۆ بە گەورەزانین و خەلک بە کەم گرتن، ئەو شتە ناپەسند و ناپێویستانەن کە مامۆستا پەژار وەک وەک شەرتی تایبەتمەندی مرۆڤی شۆڕشگێڕ و خەمخۆری نەتەوە و نیشتمان  بە هیندیان وەردەگرێ، کە ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی جوان بینی و خۆنەویستی و نەتەوە و گەڵ و نیشتمان خۆشەویستی شاعیر، کە مامۆستا پەژارە، دەردەخات. لە لای ماۆستا پەژار، خۆشەویستی نیشتمان، فیداکاری بۆ رزگاری نەتەوایەتی،هیندە پیرۆز و بە نرخە کە پێی وایە دەبێ هەموو کەسێک لەم پێناوەدا تا ڕادەی خۆ فیدا کردن و خوین خەڵات کردن، هەوڵی بێ وچان بدات. ئەوەتا لەم پارچە شێعرەی تری دا ئاوا باس لە فیداکاری و گیان بازی و هەوڵ و تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە موراد و گراو و خۆشەویستەکەی دا،کە  گەیشتن بە ئاواتی رزگاری و سەربەستیە دەڵێ :

 چی بەرەی مادە دەبێ وەک فەرهاد،

 دەم بژەننە دڵ و جەرگی بێستوون!

 زەرد و ماهان ببڕن تا ئاوت،

 جێژنی پیاوانە بەرەو ئاوات چوون.

شوێنەواریان بێ کە هیوا بڕ بوون

خوینی گەشیان لە لەشی کژ هەڵسوون

 چاکە بۆ بیرەوەری رۆژی خەبات،

 مێژوو نووسی بە خوین نەک ئاڵتوون!

 لە م شێعرە دا بەرەی ماد، واتە کورد و رۆڵەکانی ئەم گەڵە،وە بەتایبەت لێرەدا واتە شۆڕشگێڕان و فیداکارانی رێی ڕزگاری نیشتمان، کە لێرەدا خەباتی نیشتمانی بە بێستوون، کە سەخت و دژوارە، هێما کراوە و پڕ لە رەنج و هەواراز و نشێوە و بۆ بڕینی ئەم سەختیانە، خەباتی وتیکۆشانی لێبڕاوانە و خۆ فیدا کردنی دەوێ، کەدەبێ هەموو نەوەکانی ماد، کە مەبەست تێکڕای گەلی کوردە، بە دەست و دەم ددان، بە باوەڕ و بریاری نەگۆڕ،بۆی ماندوو ببن . مامۆستا پەژار لێرەدا باس لە بڕینی زەرد و ماهان دەکات بۆ گەیشتن بە  ئامانج وئاوات. کە زەرد و ماهان لێرەدا ووشەی کلیلی یان بڵینی نهێنی شێعرەکەیە، کە دوومەبەست دەگەێنێ. یەکەمیان،زەردو ماهان بە کاتی روون بوونەوەی بەینی شەو رۆژ کە ئاسۆی دەرکەوتنی رۆژ لە بەینی  تریفەی مانگەشەو و تیرێژی رۆژدا، زەرد دەنوێنێ کە لە زمانی رەسەن و پەتی کوردیدا پێی دەڵین زەردوماهان. لە کوردەواری دا بەتایبەت لە کاری تاقەت پروکینی دروێنەو وخەل و خەرمان و هەڵگرتنەوەی بەرهی ساڵ دا، هەر کەس بەیانی زوو، زەردوماهان بچێتە سەر کارو دەست بە ڕاپەراندنی ئەکی رۆژانەی خۆی بکات، ئەو رۆژە پەرێزی  لە هەموو رۆژان زیاتر دیارە و زووتر و پێش هاتنی وەرزی گێژەڵوکەی پاییزی و شەختە و سەرما، بەرهەمەکانی خۆی ڕنێو دێنێ.لێرە دا مامۆستا پەژار بەرە و نەوەی ماد واتە رۆڵەی شۆڕگێری نیشتمان هاندەدات کە دەبی بە هەمووان و لە زەردوماهان دا لێی ڕاکەون تا بەرهەم و پەرێزی فیداکاریان دیار بخەن. دوهەم مەبەستی مامۆستا لە زەردو ماهان  لەم شێعرە کورتە پڕ لە ڕاز و مانایەدا، ئەوەیە کە زەردو ماهان بە واتای، شاخ و کێوی سەخت و ئەستەم دێت. کە دەبێ بۆ برینی ئەم چیاو زەدە هەورازو کووڕ و هەڵدێر و سەختە، کە لە کۆتایی و سەر تروپک و لوتکەی ئەو زەردوماهانەدا ئاوات و ئامانج جێگیرە و بۆ گەیشتن بەو ئاوات و موراد و ئارەزوە، دەبێ وەک فەرهاد خاوەن بەڵین و پەیمان و بڕیاری نەگۆڕبین تا بە دڵدار و دڵخوازی خۆمان بگەین و لەم پێناوەدا گیانی خۆمان فیدا بکەین، کە فەرهاد بە عیشقی گەیشتن بە شیرینەکەی، دەمی لە جەرگی بێستوون ناو لەو پێناوەدا گیانی فیدا کرد. رۆڵەی کورد و خاباتکار و پێشمەرگەش، دەبێ لەپێناو شیرێن و گراو و دڵبەری خۆی کە بەختەوەری و رزگاری گەڵ و نیشتمانەکەیەتی، هەوراز و سەختیەکانی زەردو ماهانی سەر رێگای لە زەردوماهانی بەینی شەو  و رۆژدا ببڕی و دڵداریی ئازادی لە سەر لوتکەی سەرکەوتن لە ئامێز بگرێ. لەم شێعرە دا گەورەترین جێژن بۆ مرۆڤی کورد، جێژنی بەرەو ئاوات چوون وبە ئامانج گەیشتنە.کەوایە ئاوات و ئامنج گەیشتن بە خواستی دڵە، کە خواستی دڵی بەرەی ماد، رۆڵەی پێشمەرگەی گەڵ،کە بەو پەڕی دڵئاوایی و خۆ بەخشینەوە. بۆ بڕینی بێستوونی خەبات و تێکۆشان لەهەوڵدایە، وبە هیوای جێژنی سەرکەوتە.خۆ ئەگەر خوای نەخواستە بەئامانج نەگەیشت و هیوا بر بوو، جا بەهەر هۆێکەوە بێت، دەبێ شوینەوار و یادگارێکی لە خۆی بە جێ هێشتبێ کە لە هیچ دەورو زەمان و هەل و مەرجیکدا، نەفەوتێ و ئاسەواری بمێنێ. ئەوتا فەرهاد بە هۆی فێڵ و پیلانی ناحەزانی بە ئاوات و ئاکامی دڵ نەگەیشت و بە هەموو خۆزیا و بریایەو بە لەش و لاری شەکەتی شەڵاڵی ئارەقەو بە تەما بوو لە بن سیبەری بەژن و باڵای سەرو ئاسای عشق و لە ئامێزی شیرینەکەی دا شەکەتی جەستەی دەربکا و لە کانیاوای دوو لێوی ئەوینەکەی دا جامی ئۆخەی بەسەری پڕ لە ئەندێشەیەوە بنێ و تینویەتی دەروونی تامەزرۆیی خۆی بشکینی!.بەڵام شوینەواریک، یادگارێکی لەدوای خۆی بە جێ هێشت کە تا دونیا دونیایە وەن نابێ و نامری و لە هز و بیری مرۆڤ دا ئاوا نابێ کە ئەویش رەمزی وەفا داری و فیداکاری و خۆ بەختکردنە لە پێناو ئاوات و ئامانج و خۆشەویستی دا، کە هەڵکەندنی تاق ونەخش نیگارو لە هەمووی گرینگتر کونکردنی چیای بێستوونە. کەواتە بەرەی ماد، پێشمەرگەی کوردستان، دەبێ وەک فەرهاد عاشقی گراو و دڵداری کە کوردستانە، بێت. ئەگەر لەم فیداکاری و ماندووبوونە دا سەرکەوت و بە ئاوات و مورادی دڵ گەێشت ئەوە جێژنی سەرکەوتن و بە ئاوات گەیشتن دەگرێ. کە رۆژی مەردانە بەرەو ئاوات چوون. ئەگەر خوای نەخواستە سەریش نەکەوتن ئەوە، شوێنەوار و یادگار لە دوای خۆی بە جێ دێڵێ. وەک مامۆستا لەم بەیتەی شێعرەکەدا دەڵێ:

 شوێنەواریان بێ کە هیوا بڕ بوون

 خوێنی گەشیان لەلەشی کەژ هەڵسوون

 چاکە بۆ بیرەوەری رۆژی خەبات،

 مێژوو نووسی بە خوێن،  نەک ئاڵتوون.

 با ئەو رەنج و مینەت و خوین خەڵات کردنە کە دار و بەرد و چیاو چۆڵی نیشتمانیان رەنگاندوە، وەک شوینەوار و یادگاری رۆڵەی کورد بمینێ بۆ ئەو رۆژانەی کە یادی رۆژانی خەبات و تێکۆشانیان تیدا دەکرێتەوە، چونکە ئەو رەنج و خوێن دان و فیداکاریانە ، میژووی بە خوێن نووسیونی و خوێنی خەباتکارانی خەباتی ڕەوای نەتەوە ونیشتمانن   لە لای مامۆستا پەژار لە هەموو شت، تەنانەت لە ئاڵتونیش بە نرخترن. لەم شێعرەدا ئەو بەیتەی کە دەڵێ:

شوێنەواریان بێ کە هیوا بڕ بوون.

خوێنی گەشیان لە لەشی کەژ هەڵسوون.

 ئیشارەیە بۆ خوێنی مامۆستا عەبدوڵای ئارام، کە لە کاتی سەهید بوونی دا  بە خوێنی خۆی لە سەر تەختەبەردی سەنگەرەکەی دنووسێ .. وریا بۆ کور... فریا ناکەوێ بنووسێ بۆ کوردستان یان بۆ کورد شەهید بوو، گیان دەبەخشی و شەهید دەبێ. سڵاو لە گیانی پاکی بێت.

بەڕێزان!

مامۆستا پەژار  لە دونیای ناهومیدی و رۆژگاری ڕەشی ژینی بیبەشی نەتەوەکەی دا،تروسکەی هیوا بەدڵان دەبەخشێ و لە زستانی سەغڵەتی ژینی بە ناسۆری ژێردەستەیی دا، هیوا و ئاوات  دەکاتە گر و تینی هەتاوی پڕ لە تیرێژ و تینی ڕاپەڕین و بەرگ و پەڵاسی شڕو دڕاوی هەژاری دەکاتە ئاڵای دژایەتی زۆرداری و ملهوڕی  دەسەڵاتی ملهوڕان و لە هەڵبەستی بەهاری بێ ناز دا، شەماڵ دەکاتە رابەر و پاڵەوانی خەباتی دژ بە بیدادی و نەمانی بەستەڵەک و توانەوەی کەویە بەفری زۆرداری و بەم شێوە لە سەر چیای ئاواتەوە دەنگ هەڵدەبڕێ و تاریکایی شەوەزەنگی ناهومیدی دەدڕێ.

 شێعری بەهاری بی ناز

 هات بەهار پیرە شەماڵ کەوتە خوڕین

 بەفری کێوانی لەبەر ڕادەپەڕین

 ترسی ڕێ نیستوە بەفری دەرو دەشت

ڕەشەمەی مابوو کە سەرد کفنی دڕین

 ئاوری قینی لەدەڵ بەر بوو زەوی

 ئاربەباش کەوتە دڵیپۆلی بەتین

 بەفری زۆرداری بەسەر شاخەوەنا

بەفری وای زۆر بوو بە شاخ ورگی دڕین

 پیر موراد گەییە موراد ڕاوەدەنێ

 دێوە بەفرینی جنۆکە لەکەمین

 زینی گوڵزاری لەسەر پشت دانا

 سوێسنەی رەختی لە خۆ دا دووزین

 بەرگی نوێی کردە بەری شۆخە زەوی

دای ڕنی و کۆنی بەدەریا بەخشین

 بەفری بستوو ڕەشەمەی مابوو بزوت

 جی پەنای رندوەکان شیو و نەوین

هەورە گرمینی لە کەویان دەخوڕێ

 سەیری شێوانکە کەبۆیان دەگرین

 شێوەڵە دەم تەڕی چڵکاوی رنوون

خەمی دوا ڕۆژە کەبەر بوونەتە شین

 کۆی وەنەوشان کە خزانە ڕەوەزان

 چاوتەڕ و لارە نل و چارەکەشین

دەستی زۆر دارێ لە رۆژا جارێ

 ئەی دیی بەرزە، ملی هەڵپچڕین

 یان لە ناو پۆلی دڕوو دوور لە هەتاو

 تەلی چەقڵاوی لەسەریان پەرژین

 هەر کە هەوریک دڵی سووتا پێیان

 نەتەوی دێت و دەیانکا چین چین

 پۆلە ڕیشۆڵە لەسەر دارو درەخت

دەم بە بلوێرەوە جۆن دەگرن بین

 کۆچەرین نابەڵەدن چونە وڵات

 هەر بیان ساجمەزەنیک جەرگی بڕین

تۆ مەپرسە لەگەزیزەی سەری ڕێ

 چییە جەرگی ڕەش و سەرباڵی خمین

جەرگی ڕەش خوینی شەهیدانی گەلە

 شینە سەرباڵی هەتا سەردەکەوین.

هەزاران سڵاو لە رۆحی پاکی ئەومەزنە پیاوە و ئەو ئەدیبە خەیاڵ ناسک و بە هەڵوێستە. ئێوەش ساد و تەندروست و بەختەوەر بژین




 


3 ساڵ و 3 مانگ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیمینارێک لە سەر لایەنی سیاسی و ئەدەبی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی

سیمینارێک لە سەر لایەنی سیاسی و ئەدەبی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران