وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوی چەند کەس وناوەندی سەر بە تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاغی نەوت، بەهۆی فرۆشی دەیا
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوی چەند کەس وناوەندی سەر بە تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاغی نەوت، بەهۆی فرۆشی دەیان ملوێن دۆلار کەل وپەلی پترۆشیمی ئێران بۆ هێزی قودسی سەربە سپای پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی وێبسایتی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، دیپلۆماتێکی عوممانی بەناوی مەحموود ڕەشید عەموور الحبسی، بە هاوکاری سپای تیرۆریستی پاسداران، لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆی هەنگاوی ناوە بۆ فرۆشتن و ناردنی نەوتی ئێران بۆ کڕیارە خارجیەکانی. ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ئاماژەی بە گەمارۆ بۆ سەر چەند کەس و ناوەندی سەر بە تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاغی نەوتی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران داوە، هەروەها ناوبراو لە تویتێکدا نووسی کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ئاشکرا کردن و بەربەست دروستکردن بۆ چالاکیەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران.
بەپێی وتەی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، هەندێک کەس و کۆمپانیا کە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە، هەموو سەرمایە و ئەو سوودەی لەو ڕێگەیەوە بەدەستیان هێناوە پێشی پێ گیراوە و هاووڵاتیانی ئامریکایی ناتوانن مامەڵەی پێوە بکەن.