له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون.
له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون.
ناوی ئەو چوار هاووڵاتیە کوردەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیراون، بەم شێوەیەیە: چرۆ(ژاله) ئەحمەدی، کە مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵایەتی و کلتووری زاگرۆسە لە شاری دیواندەرە.
فهریار بێهنام خهڵکی شاری پاوه، ئهمیر هووشمهند، خهڵکی شاری سنه، و سەردار ئالانی خەڵکی شنۆ.
بهپێی ڕاپۆرتهکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، چرۆ ئەحمەدیان لە ماڵەکەی دەستبەسەر کردووە و هاوکات هەندێک کهلووپهلی تایبهتی ناوبراویان زهوت و لەگەڵ خۆیان بردووه.
جێی ئاماژەیە کە تا کاتی بڵاوبوونهوهی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سهر هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییه کوردە لەبەردەستدا نییە.