پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیاندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

ڕاگەیاندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

خەڵکی خۆڕاگری کوردستان!

خەڵکی خۆڕاگری کوردستان!
لەمێژووی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازیمان هێندێک لاپەرە و قۆناغی تایبەت هەن کە ئەوپەری ئازار و چەوسانەوە و ستەمگەری دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکان لە ڕاست خەڵکی کوردستان دەردەخەن.
28ی گەلاوێژ، ڕۆژێکە کە جینایەتکاری و دژمنایەتی خومەینی بەرانبەر بە گەلی کورد ڕاگەیاندرا، کە لە لایەک جینایەت و سەرکووتی دەسەڵاتی ئاخوندی لەڕاست میللەتی کورد پیشان دەدا و لە لایەکی دیکە مێژووی خۆراگری کەم وێنەی نەتەوەی کوردی تێدا تۆمار کراوە‌.
لە 28ی گەلاویژی سالی 1358 کۆچی خۆری، خومەینی جینایەتکار، فەتوای حەلال کردنی سەروماڵ و خوێنی کوردانی دەرکرد و ئەو گەلە بووە ئامانجی کۆمەلێک مێشکی داخراوی دەمار گرژ کە بە خەیاڵی چوونە بەهەشت و بەشداری لە جیهاد کەوتنە شار و گوند و ناوچەکانی کوردستان و خەڵکی کوردیان بێ بەزەییانە شەهید کرد. ئاستی کارەساتەکە لێرە خۆی نیشان دەدا کە هێزی چەکداری چەقۆ کێش و لۆمپێن و درندە‌ بە ڕژاندنی خوێنی کورد، کارەساتی مرۆییان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان خوڵقاند.
لەکاتێکدا کە میللەتی کورد و نوێنەرانی، دەستی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد درێژ کردبوو و داوای ویستە ڕەواکانیان دەکرد، بەڵام خومەینی وەڵامی ویست و داواکارییەکانی میللەتی کوردی بە کوشت و بڕ و لەناوبردن دایەوە.
سیاسەت و عەقلیەتێک کە هەتا هەنووکەش لەڕێگەی جۆراوجۆر لە لایەن دەسەڵاتی ئاخوندییەوە پەیرەو دەکرێ‌ و سێبەری تاریکی فەرمانی جیهاد تا ئێستاش لە کوردستانی ئێران قورسایی دەکات و ئەو سیاسەتە کاری پێدەکرێ‌.
سەرەڕای هەموو ئەو تراژیدیانەی میللەتەکەمان پێی دا تێپەڕی، ئەوەی شایانی گوتنە، داستانی خۆڕاگری و بەربەرەکانی میللەتەکەمان بەکەمترین ئیمکانات لەبەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دڕندە و بێ بەزەییەیە.
دەسەڵات و حکومەتی خومەینی ویستی بە فەرمانی جیهاد ڕیشەی میللەتەکەمان ویشک بکات و کۆتایی بە پرسی نەتەوەیی لە کوردستان بێنێ‌، بەڵام ئەوەی چاوەڕوانی نەدەکرد ئەو موقاومەت وخۆراگرییە کەم وێنەیە بوو کە لە لایەن خەڵکی کوردستان بیندرا و بەدەسەڵات نیشان درا کە کورد میللەتێکی زیندوویە و لە پێناو سەرخستنی پرسە ڕەواکەی ئامادەی هەموو قوربانی و نرخێکە.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە لەو قۆناغە مێژووییەدا پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە حەماسەیەکی کەم وێنە لە 10ی خەزەڵوەری1358، ڕووبەڕووی گاردی جاویدان (سپای قودسی) ڕژیم بوونەوە کە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە پرسی کورد، ڕوویان لە کوردستان کردبوو.
پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وانەیەکی مێژووییان بە دژمنی دڵ پڕ٠ لەقین دا و بە داخەوە 8 پێشمەرگەی سوورخەڵاتیش شەهید بوون و گیانی بەرزیان پێشکەش بە بارەگای شەهیدانی کوردستان کرا.
لەیادی 28ی گەلاوێژدا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، هەزاران سڵاو و درود دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو قۆناغە و سەرجەم شەهیدە سوور خەڵاتەکانی کوردستان، و پەیمان بە بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەدات کە وەک ڕابردوو لە خزمەت و فیداکاری بۆ نەتەوە و نیشتمان درێغی نەکات و خزمەتکاری گەل بێ و لە پێناو سەرخستن و خێرایی بەخشین بە ڕەوتی خەباتی ڕزگاریخوازانە، لایەنێکی چارەسەر و پێش قەدەم بێ و بەرژوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی لەسەرووی سیاسیەت و بەرنامەکانیەوە بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
28ی گەلاوێژی 1400


3 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیاندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

ڕاگەیاندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران