یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەران: شەهید لەتیفی ئیسماعیلی

یادی سەروەران: شەهید لەتیفی ئیسماعیلی
گۆشه‌ی شه‌هیدان


ڕۆژەکانی دوای گەلاوێژ بوو، گەلاوێژ کەوتبوو تازە سەر قافلەی کاروانی شەختەی تەزوو هێنەر دەیویست بەو هیوایە کە ئەوا ڕۆژی کارەو شەونخون خۆ بخاتە باوەشی کۆڕپە هەژارەکانەوە و جێ و بانە گەرمەکەی هاوینانی لێ سارد بکاتەوە. لەگەڵ ئەوەش کوندە پەپوی مەینەت و ماتەم تازە نیازی ئەوە بوو لەناو دڵی دایکی شەهیدێکی دیکەی ئەم کوردستانە بە خوێن ڕەنگاوە هێلانە بکاتەوە. ڕۆژەکانی ئاخرو ئۆخری گەلاوێژ لە هەواڵدەری مەرگی شۆڕە لاوێک، شەهید بوونی قارەمانێک فیدابوونی فیداکارێک بوون یەک لە دوای یەک تێ دەپەڕین و تا دەڕۆین تەمێکی تاریک و توندتریان لە ئاسمانی گوندە خنجیلانەکەی (میرەوسوو) بەجێهێشت. ڕۆژی 30/5/1363 برا پێشمەرگەکانی بە ئیمان و باوەڕ بە رێبازی ڕەسەن و ئامانجی پیرۆزیان کە ڕزگاری گەلی کوردە، ئەو ڕۆژە کە پێشمەرگە فیداکارەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بریاڕیاندابوو، بە داگیرکەران بسەلمێنن کە بست بە بستی خاکی ئەم کوردستانە بە هەڵمەت و خوێن لە ژێر چەکمەی سەربازانی پارێزەری ستەم و بێدادی دەردێنن و بەهەست ونیستی خۆیان دەیپارێزن، ئەو ڕۆژەی کە گوللە دادێ دەپرسێ و سەنگەر جێگەی داد و هاوار بوو، دوژمنانی کورد بە هیچ زمانێک لە سکاڵای گەلی کورد تێنەدەگەیشتن، بە نیازی تەزاندنی داگیرکەران لەسەر ڕێی بەکرێگیراوانی مۆڵگەی(مازوانبەن) کە مینیان داناو سەنگەریان گرت. لە سەعات 8ی بەیانی دا شەڕ دەست پێکرا، پاش 2 ساعەت شەڕی قارەمانانە لە دژی داگیرکەرانی کوردستان، شەهید لەتیف ئیسماعیلی بە گوللەی دوژمنان پێکرا، بە داخێکی زۆر گرانەوە دوای 4 ساعەت دڵی پڕ لە هەستی کورد خۆشەویستی لە کارکەوت و ماڵئاوایی لەگەل و نیشتمان کرد و ئەرکی خەباتی بە هاوسەنگەرانی سپارد. شەهید لەتیف لەساڵی 1322 لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە گوندی میرەوسوو لە ناوچەی بانە لە دایک بوو، هەر وەک هەموو کوردێکی دیکەی کوردستانی زنجیرەی ستەمەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و مەزهەبی دەست و پێی بەست بوو، شەهید لەتیف لاوێکی پاک داوێن و هێمن و ئازاو لەسەرەخۆ بوو. بە شەهید بوونی زامێکی قوڵی خستە ناو دڵی هاوسەنگەرانیەوە.

ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێ ویاد وناوی بەرز.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی بێت


 


3 ساڵ و 3 مانگ و 3 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران: شەهید لەتیفی ئیسماعیلی

یادی سەروەران: شەهید لەتیفی ئیسماعیلی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران