یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ تایبەت بە کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین ڕاپۆرتی دا بارودۆخی مافی مرۆڤی لە ئێران بەخراپ زا

جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ تایبەت بە کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین ڕاپۆرتی دا بارودۆخی مافی مرۆڤی لە ئێران بەخراپ زانی.
ناوبراو لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەی دا باسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران کردووە کە ژمارەی بەشداری کردن 48.8لەسەد بووە و نزیک بە 13لەسەدی دەنگدان بەتاڵ بووە. بەپێی ئامارە فەرمیەکانی وەزارەتی ناوخۆی ڕژیمی ئێران، دەنگە بەتاڵەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ ساڵی 1400 لەدوای ئەوەی دەنگەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی لە پلەی دوهەمدا بوو، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران 7ی پووشپەڕ، بە ئاماژە بە ڕێژەی زۆری دەنگە بەتاڵەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ ساڵی 1400 لە ئێران، ووتی کە دەنگە بەتاڵەکان هۆی جیابوونەوەی خەڵک لە دەسەڵات نیە.
خامنەیی لەدوای هەڵبژاردنەکان وتی کە هەنگاوی خراپ دەنرێت، نامە دەنووسن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا قسە دەکەن، بۆ ئەوەی لەگەورەیی هەڵبژاردنەکان کەم بکەنەوە، بەڵام ئەم هەنگاوانە بێ ئاکامن و تەنیا شارەزایانی سیاسی کە ئەو هەڵبژاردنانەیان بینیوە دەزانن چی ڕویداوە.
ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژەی بە تەئیدی سەڵاحیەتی تەنیا 7کەس لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران و هەروەها ڕەدی سەڵاحیەتی 583کەس کرد و وتی لە نێوان ئەو کەسانەی تەئیدی سەڵاحیەت کراون ئیبراهیم ڕەئیسی، براوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ ساڵی 1400ی ڕژیمی ئێرانە کە لە کاتی بەرپرسیارەتی ناوبراو لە وەزارەتی داد بابەتی زۆر لەپێوەند بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ باس کراوە، لەوانە لەسێدارەدانی منداڵان، ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ هەتا گرتنی خۆسەرانەی چالاکانی مەدەنی.


3 ساڵ و 1 مانگ و 7 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران