خەبات مێدیا: چەند ڕۆژ دوای بڵاوبونەوەی درۆی کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران لەسەر کەم بوونەوەی ڕێژەی ئاماری کۆڕۆنا لە ئێران و ڕاگەیاندنی دۆخی جێگیر، وەزارەتی تەندروستی
چەند ڕۆژ دوای بڵاوبونەوەی درۆی کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران لەسەر کەم بوونەوەی ڕێژەی ئاماری کۆڕۆنا لە ئێران و ڕاگەیاندنی دۆخی جێگیر، وەزارەتی تەندروستی ڕژیمی هەواڵی فەوتی 684 نەخۆشی تووش بوو بەکۆڕۆنای لەماوەی 24کاتژمێردا بڵاو کردەوە کە بەپێی ئامارە موهەندیسی کراوەکانی ڕژیم بە بەرەوپێش چوونێکی نوێ دادەنرێت.
هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ڕژیم لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو دا زیاتر لە 36هەزار نەخۆشی نوێ دیاری کراون و ئاماری گشتی قوربانیانی کۆڕۆنا گەیشتووەتە زیاتر لە 102هەزار کەس، و ئاماری تووشبوان گەیشتووەتە نزیک بە 4ملوێن و 700هەزار کەس. هەر بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ڕژیم، لەماوەی حەوتوی کۆتایی مانگی گەلاوێژ، بە بەراورد بە حەوتویەک پێش ئێستا، ئاماری کۆچکردووان دوازدە و نیو لەسەد و ژمارەی کەسانی خەوێندراو لە نەخۆشخانەکان 5 لەسەد زیادی کردووە. ئەم ئامارە موهەندیسی کراوەی وەزارەتی تەندروستی ڕژیمی ئاخوندی لەسەر کۆڕۆنا تەنانەت لەلایەن (ڕێکخراوی حکومەتی سیستمی پزیشکیش) ڕەد کراوەتەوە، و هەروەها ئەم ڕێکخراوە ئاماری ڕاستەقینەی کۆڕۆنای لە ئێران چوار بەرابەری ئامارە فەرمیەکان خەمڵاندووە.