پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی بنەماڵەی شەهیدان بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پەیامی بنەماڵەی شەهیدان بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و شۆڕشگیری کوردستان!

جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ئازادیخواز و شۆڕشگیری کوردستان!
ئه‌‌‌ندام ولایه‌‌‌نگران ودۆستانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران!
دامه‌‌‌زراندنی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران له‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌رمانانی ١٣٥٩ دەستپێکی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و خۆماڵیانەو پرشنگداره‌‌‌ له‌‌‌ جولانه‌‌‌وه‌‌‌ی رزگاریخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌ چه‌‌‌وساوه‌‌‌که‌‌‌مان و جێگه‌‌‌ی شانازی و هیوا و وره‌‌‌ به‌‌‌خشی خه‌‌‌ڵکی کوردستانه‌‌‌. چل و یه‌‌‌ک ساڵ به‌‌‌ر له‌‌‌ئێستا، ده‌‌‌سته‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ مامۆستایانی ئایینی و که‌‌‌سایه‌‌‌تی شۆڕشگێڕ و نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ره‌‌‌کان به‌‌‌ رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی جه‌‌‌نابی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حوسێنی، له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکدا که‌‌‌ کوردستان که‌‌‌وتبووه‌‌‌ به‌‌‌ر په‌‌‌لاماری هێزه‌‌‌ دڕنده‌‌‌ و مرۆڤ کوژه‌‌‌کانی ڕژیمی خومه‌‌‌ینی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران یان دامه‌‌‌زراند.
41 سال بەر لە ئیستا سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران وه‌‌‌ک ته‌‌‌شکیلاتێکی سیاسی پشت به‌‌‌ستوو به‌‌‌ بیری قووڵی نەتەوەیی، له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر سته‌‌‌م و بێ عه‌‌‌داڵه‌‌‌تی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ر ئالای خۆڕاگری به‌‌‌رز کرده‌‌‌وه‌‌‌ و داوای له‌‌‌ ڕۆڵه‌‌‌کانی کوردستان کرد بۆ به‌‌‌رپه‌‌‌رچ دانه‌‌‌وه‌‌‌ی سته‌‌‌می ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ملهوری تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لات گه‌‌‌یشتوو بێنه‌‌‌ ریزه‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌ و سه‌‌‌نگه‌‌‌ری خه‌‌‌بات گه‌‌‌رم داهێنن.
دامه‌‌‌زراندنی ئه‌‌‌م هێزه‌‌‌ ڕه‌‌‌سه‌‌‌نه‌‌‌ له‌‌‌ مێژووی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستانی ئێران له‌‌‌و کات و ساته‌‌‌دا به‌‌‌ ڕوداوێکی سیاسی و مێژوویی حساب ده‌‌‌کرێت، چونکه‌‌‌ زۆر زوو توانی گه‌‌‌شه‌‌‌ بکات و وه‌‌‌ک پارێزه‌‌‌رێکی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ی مافی خه‌‌‌ڵکی کوردستان درێژه‌‌‌ به‌‌‌ خه‌‌‌باتی بدات. ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای گه‌‌‌شه‌‌‌کردنیدا تووشی گه‌‌‌لێک هه‌‌‌وراز و نشێو بۆوه‌‌‌ ، به‌‌‌لام خۆنه‌‌‌ویستی و کۆڵنه‌‌‌ده‌‌‌ری ڕابه‌‌‌ران وئه‌‌‌ندام ولایه‌‌‌نگرانی، ئه‌‌‌و ڕێگیریانه‌‌‌ی تاڕاده‌‌‌یه‌‌‌ک لابرد و له‌‌‌ پێناو ئه‌‌‌و ره‌‌‌٠ساڵه‌‌‌ته‌‌‌ی که‌‌‌ خستبوویه‌‌‌ سه‌‌‌ر شانی، ئه‌‌‌و کات و ئێستاش لێبڕاوانه‌‌‌ هه‌‌‌ڵده‌‌‌سوورێ.
بۆ ڕێبوارانی ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌بات سه‌‌‌ربه‌‌‌رزیه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی ووشیار کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر و کاری سیاسی و ته‌‌‌شکیلاتی و چالاکیی که‌‌‌م وێنه‌‌‌ی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌یی و ڕاگه‌‌‌یاندن، به‌‌‌پێی تواناو هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی ناله‌‌‌باری ئه‌‌‌وکات ده‌‌‌وری به‌‌‌رچاو و کاریگه‌‌‌ریان نواند. به‌‌‌تایبه‌‌‌ت پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ دلێر و قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌یان شه‌‌‌ڕی گه‌‌‌وره‌‌‌ و که‌‌‌مه‌‌‌رشکێنیان له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دژمندا به‌‌‌رێوه‌‌‌برد، که‌‌‌ شه‌‌‌ری ١٠ ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ١٣٥٨ که‌‌‌ تیایدا ستونێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ی سه‌‌‌ربازیی ڕژیم و هێزی گاردی جاویدان (هێزی قودس)، ته‌‌‌فر و تونا کران و تێ شکانی هێزی دوژمن بووه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ خومه‌‌‌ینی له‌‌‌ راگه‌‌‌یێندراوێکدا ئاگربڕ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کورد ڕاگه‌‌‌یێنێ و بڵێ میلله‌‌‌تی کورد من ده‌‌‌نگی ئێوه‌‌‌م بیست، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ده‌‌‌یان سه‌‌‌روه‌‌‌ری و ده‌‌‌سکه‌‌‌وتی ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌یه‌‌‌.
سازمانی خه‌‌‌بات ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ گیانی دەیان که‌‌‌س له‌‌‌ باشترین رۆڵه‌‌‌کانی کوردستانی تێدا فیدای ئامانجه‌‌‌ به‌‌‌رزه‌‌‌کانی کورد کراوه‌‌‌ و خۆینی ئه‌‌‌و رۆڵه‌‌‌ قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ پێش که‌‌‌ش به‌‌‌ باره‌‌‌گای پیرۆزی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمانی کورد کردووه‌‌‌. بێ گومان ئه‌‌‌و ڕۆحه‌‌‌ خۆنه‌‌‌ویست و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش له‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و ئه‌‌‌ندام ولایه‌‌‌نگر و دۆستانی سازمانی خه‌‌‌باتدا ده‌‌‌بیندرێ و به‌‌‌ پشت ئه‌‌‌ستووری به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و به‌‌‌رنامه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌ تا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی یه‌‌‌کجاری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ زوڵملێکراوه‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن.
به‌‌‌ئاوڕدانه‌‌‌وه‌‌‌ لەدۆخی ئیستای ڕژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی که‌‌‌ ساته‌‌‌کانی کۆتایی ژیانی تێپه‌‌‌ڕده‌‌‌کات، پێویسته‌‌‌ زیاتر له‌‌‌رابردوو ریزه‌‌‌کانمان یه‌‌‌ک خه‌‌‌ین و خۆمان بۆ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ئاڵوگۆر ئاماده‌‌‌ بکه‌‌‌ین.
بێ گومان جولانه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان و خه‌‌‌باتی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی دا سه‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ و به‌‌‌ زوویی له‌‌‌ ئێراندا ده‌‌‌سه‌‌‌لاتێکی دیموکراتیک و نیشتمانی داده‌‌‌مه‌‌‌زرێ و گه‌‌‌لی کورد و خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌ سایه‌‌‌ی ئازادی و دیموکراتی دا به‌‌‌ ماف و داوا ڕه‌‌‌واکانیان ده‌‌‌گه‌‌‌ن و ئاسه‌‌‌وارێک له‌‌‌ سه‌‌‌رکوت و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ نامێنێ.
جارێکی دیکه‌‌‌ پیرۆزبێ پێنجی خه‌‌‌رمانان چل و یه‌‌‌که‌‌‌مین ساڵڕۆژی دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران.
خانەوادەی شەهیدانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
4ی خەرمانانی 1400 کۆچی خۆری


 

 


3 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی بنەماڵەی شەهیدان بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پەیامی بنەماڵەی شەهیدان بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران