عەزیمە ناسری چالاکی بواری ئافرەتان، گواسترایەوە بۆ بەندی ئافرەتان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ.
عەزیمە ناسری چالاکی بواری ئافرەتان، گواسترایەوە بۆ بەندی ئافرەتان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ.
ڕۆژی پێنج شەممە 4ی خەرمانان، عەزیمە ناسری چالاکی بواری ئافرەتان و خەڵکی بۆکان، لەدوای مانگێگ لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندی ئافرەتانی بەندیخانەی ورمێ.
هەواڵدەری هەنگاو: بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناسری، ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی دەسبەسەر کرانەکەیدا بێبەش کرابوو لە دەست ڕاگەیشتن بە وەکیل و بەکارهێنانی دەرمانەکانی، و هەروەها ناوەندە ئەمنیەکان عەزیمە ناسریان بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان، تاوانبار کراوە.