کۆرۆنا نرخی تێچووی ژیانی خەڵکی زیاد کردووە، لە زۆربەی وڵاتان دەوڵەت لەڕێی هاوکاری داراییەوە یارمەتی خەڵکیان داوە بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی کۆڕۆنا، بەڵ
کۆرۆنا نرخی تێچووی ژیانی خەڵکی زیاد کردووە، لە زۆربەی وڵاتان دەوڵەت لەڕێی هاوکاری داراییەوە یارمەتی خەڵکیان داوە بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی کۆڕۆنا، بەڵام لە ئێرانی بندەستی ئاخوندان دۆخەکە جیاوازە.
دەستفرۆشان و کرێکارانی وەرزیی زیان لێکەوتوترین کەسانی ئەو بارودۆخەن لەو وڵاتەدا، دەستفرۆش و کرێکارە وەرزیەکان کەپێش هاتنی کۆڕۆناش ژیانیان زۆر زەحمەت بەڕێ دەچوو، لە 20ی مانگی ڕابردووەوە، ژیانیان خراپتر لە جاران تێدەپەڕێت.
هەواڵدەری تەسنیم ڕۆژی یەکی خەرمانان، لەزاری کرێکارێکی وەرزی شارەوانی ئەردەبیلەوە نووسی: لەگەڵ ئاماژە بە وتەی ئەندامانی شۆرای ئەو شارە کە قەرار بوو حەقدەستی کرێکاران هەتا 31ی گەلاوێژ بدرێتە کرێکاران و کارمەندان، دەڵێت کە ئەوان بەردەوام چاوەڕێی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانەنن، ئەمە لەحاڵێکدایە کە هیچ شێوە خزمەت یان حەقدەستێک نادرێتە ئەم کرێکارانە، و لە سیستمی حکومەتی ڕژیمی ئاخوندی دا کرێکارانی وەرزی هیچ پشیوانیەکیان نیە.
عەلی بابایی بەرپرسی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی مەجلسی ڕژیم وتویەتی: زیاتر لە 2ملوێن کرێکاری بیناسازی وەرزی ماوەی 18مانگە بەهۆی کۆڕۆناوە بێکارن و ئەم کەسانە تەنانەت بیمەش نەکراون.