یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

به‌‌ڕێوه‌چوونی مه‌‌ڕاسیمی ٤١مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات

به‌‌ڕێوه‌چوونی مه‌‌ڕاسیمی ٤١مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات

به‌‌‌بۆنه‌‌‌ی ٥ی خه‌‌‌رمانان  ٤١مین ساڵڕۆژی دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، به‌‌‌شێوه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆ و له‌‌‌به‌‌‌رنامه‌‌‌ی زووم، ڕێوڕه‌‌‌سمێکی شکۆدار به‌‌‌به‌‌‌شداری سکرتێری گشتی، ئه‌‌‌ندامانی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی، کادر و ئه‌‌‌ندامان و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها دۆستان و نوێنه‌‌‌ری به‌‌‌شێک له‌‌‌ هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان، له‌‌‌ ئێواره‌‌‌ی ڕۆژی ٦ی خه‌‌‌رمانانی ١٤٠ ٠ ی هه‌‌‌تاوی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢٨ی ئاگوستی ٢٠ ٢١ی زاینی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو.

پاش به‌‌‌خێرهاتنی میوانان و کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌ڕاسیمه‌‌‌که‌‌‌  و وه‌‌‌ستانی ده‌‌‌قه‌‌‌یه‌‌‌ک بێده‌‌‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌‌‌هیدانی سورخه‌‌‌لاتی گه‌‌‌ل و سازمانی خه‌‌‌بات، داوا له‌‌‌ کاک بابه‌‌‌شێخی حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات کرا، که‌‌‌  به‌‌‌ پەیامی پیرۆزباییی سکرتێری گشتی بە بۆنەی ٤١یه‌‌‌که‌‌‌مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات، پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان بکات. 

کاک بابه‌‌‌شێخ وێڕای پیرۆزبایی ئه‌‌‌م یاده‌‌‌ له ئه‌‌‌ندامان و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات و‌ هاونیشتمانیانی کوردستان هه‌‌‌روه‌‌‌ها پیرۆزبایی له‌‌‌ که‌‌‌سوکاری شه‌‌‌هیدان و زیندانیانی سیاسی، ڕایگه‌‌‌یاند که:‌  سازمانی خەبات وەک هەمیشە له‌‌‌ سەنگەری تێکۆشان و بەرخودان دەبێ‌ لە بەرانبەر داگیرکەران و ستەمگەران و دیکتاتۆراندا. پاشان له‌‌‌ باسێکی کورت دا  فەلسەفەو ئامانج و هۆی پێکهاتنی سازمانی خەباتی شیکرده‌‌‌وه‌‌‌ و ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌: دامەزرانی سازمانی خەبات لە هەلومەرجێکدا بوو کە خومەینی فەرمانی جیهاد و شەڕی دژی گەلی کورد ڕاگەیاند و کوردستان کەوتبوە بەر پەلامارو هێرشی پاسدارو هێزی چەکداری ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو. بەو پێ‌ یە یەکێک لە هۆکانی پێکهاتنی سازمانی خەبات،بە مەبەستی بەرنگاریکردن بەرانبەر ستەمکاری ودیکتاتۆری و خۆسەپێنیدا بوو. سازمانی خەبات لە ناو جەماوەری کوردستان و لە سەر دەستی چەندین کەسایەتی و تێکۆشەری گەلی کوردو بە ڕێبەرایەتی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دامەزراو پێکهاتنیشی زەرورەت و پێویستیی مێژووی بوو، سازمانی خەبات لە ناوخۆی کوردستان و بە پشت بەستن بە جەماوەرو بە بیروباوەڕی نەتەوەیی و دوور لە ڕێنوێنی بێگانەو خارجیی دامەزرا. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران خاوەن خەت و بەرنامەێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە و هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە ئەوە ڕێبازی بووە،تەنانەت ئەو چەند ساڵەی کە بە ناوی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران تێکۆشاوەو بە تایبەت لەو ساڵانەی دواییشدا کە بە ناوی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران تێکۆشانی درێژە پێداوە، بەردەوام بووە لە ئەرکی پیرۆزی شۆڕش و موبارزە لە پێناو هاتنە دیی ئامانجەکانی تێکڕای چین و تۆێژەکان و هەموو پێکهاتە فکری و ئایینیەکانی کوردستان.

سازمانی خەبات هەوڵ بۆ یەکدەنگی دروست کردن و پێکەوە کارکردن و لێک گەیشتنی تێکڕای بیروباوەرو فکرەکان و نەهێشتنی هەستی خۆسەپاندنی فکری و ئایینی و قۆرغ کردنی دەسەڵات لە دەست چینێک و باوەڕێکی دیاریکراو دایه . خەتی نەتەوەیی و نیشتمانی خەتێکی سەردەمیانەیەو بەربەرست دروست دەکا لە بەر دەم کەسانێک کە هەوڵ دەدەن جیاوازی مەزهەبی و ئایینی،جیاوازی چینایەتی،جیاوازی ڕەگەزی پەرە پێ‌ بدەن. ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی جەماوەر بەرەو ئاشتەوایی و هاوکاری و هاودەنگی هان دەدات، بە شێوەیەک کە باوەڕەکان و جۆری بیرکردنەوەکان نەبنە بەربەست لە حاست ئەرک و خزمەتە نیشتمانیەکاندا.

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ به‌‌‌شێکی تری په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی دا ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌:کارو چالاکی دڵسۆزانەو پاکی سیاسی و پێشمەرگانەی سازمانی خەبات لە ماوەی ٤١ ساڵدا و چاوپۆشی لە قازانجی سازمانی لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە سازمانی خەبات خاون پرنسیپ و خاوەن بەرنامەیەو بە حەق بۆ خزمەتی جەماوەری کوردستان و بۆ دابین کردنی ئازادی و بەختەوەری کۆمەڵگەی کوردەواری پێکهاتوە.

شۆڕشی خاوێن وهەڵوێست و سیاسەتی دروست و سنوور دانان لە نێوان شۆڕشگێڕ و دژە شۆ٠رش و سنوور دیاری کردن لە نێوانی لە گەڵ دوژمن و داڕشتنی ئیستراتیژیک و بنەڕەتی لە کاری شۆڕشگێڕانە لە شوناسەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە. هیچ وولاتێکی بێگانەو هیچ دەسەڵاتێک نەیتوانیوە کارێگەری هەبێ‌ لە سەر سیاسەت و تێکۆشانی سازمانی خەبات و لە پێنجی خەرمانانی ساڵی ١٩٨٠  زایینی تا ئێستا هیچ دژمنێک نەیتوانیوە کەڵک لە سازمانی خەبات بۆ زیان گەیاندن بە هیچ لایەن و هیچ پێکهاتەیەک وەرگرێ‌.

ووت وێژ و دانوستان لە گەڵ ڕژیمی ئاخوندی بە خەتی سوور دەزانین کە ئەو بڕیاڕە، هەڵقوڵاوی فەلسەفەو بنەڕەتی شۆرشگێرانەیەو لە ئاکامی سیاسەت و بریاڕی دژمنە، بۆ وێرانکردنی کوردستان و تەفروتونا کردنی گەلی کورد، و بە شێوەێکی بەرینتر بۆ وێرانکردنی ئێران بەگشتی و لە ناوبردنی تەدریجی و قۆناغ بە قۆناغی خەڵکی ئێرانە...

بڕگه‌‌‌ی کۆتایی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی کاک بابه‌‌‌شێخ حسینی تایبه‌‌‌ت بوو به‌‌‌ بارودۆخی ئێستایی ئێران و کوردستان و هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری ئاخوند ڕه‌‌‌ئیسی و ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌: ئاخوند ڕەئیسی یەکێک لە ئاخوندە نزیکەکان و هاوکارەکانی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمە کە بە دیاری کردنی ناوبراو بۆ سەرۆک کۆماری ڕژیم، سێ‌ کوچکەی دەسەلات یەکیان گرت و تەواوی پێکهاتەو ئورگانەکانی ئیجرایی و قانون دانان و قەزایی لە دەست مۆرە دیارەکانی خامنەییەو  تاوانبارەکان و جەللادەکانی قەتڵوعام کردنی زیندانیانی سیاسی و شۆڕشگێڕانی موجاهیدین و تێکۆشەرانی کورد، ئێستا ئەهرومی دەسەڵاتیان بە دەستەو هەموو لە ژێر دەستی خامنەیی و موجتەبای کوڕیدان. بە یەک دەست بوونی سێ‌ کوچکەی سیستم و پێکهاتەی دەسەڵات، هەلومەرج لە ئێراندا خراپتر دەبێ‌ و خەڵک زیاتر لە ڕابردوو دەکەونە بەر هێرش و سەرکوت و شکەنجەو، ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەران زیاتر پەرەدەستێنێ‌ و ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم دەست ئاوەڵە تر دەکرێن بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانەو سات بە ساتی خەڵک بخەنە بەر چاودێری کردن...

هه‌‌‌ر له‌‌‌م په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا سکرتێری گشتی ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ : دەسەلاتداران ئەو ڕێچکە پیس و پۆخڵەی کە هەر لە سەرەتاوە خومەینی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی گرتیە بەر کە دو نمونەی ئەو سیاسەتی پاکتاوکردنی موخالفان، فەرمانی جیهاد بۆ سەر خەڵکی کوردستان و فەرمانی قەتڵو عامی زیاتر لە ٣٠ ٠ ٠ ٠  هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ کۆچی خۆری بوو.لەم کاتە حەستەم و مێژووییەدا جەماوەری ئێران بە یەکگرتوویی و بە خەباتی یەکانگیر دەتوانن بەربەستێکی ئاسنین بن لە بەرانبەر سەرکوت و چەوسانەوەو بە ناڕەزایەتی سەرانسەری دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی بڕوخێنن...

له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی باسه‌‌‌که‌‌‌ی دا کاک بابه‌‌‌شێخ  ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌:  یەکێکی دیکە لە ئامانجە چەپەڵه‌‌‌کانی دەسەڵاتداران، کار نەکردن و ڕیگری نەکردن بۆ بڵاو بونەوەی نەخۆشی کۆڕونا لە ئێران و بێ‌ دەربەستیان بە مردنی خەڵکی بێ‌ تاوان بووە.ئاخوندەکان نەخۆشی کۆڕۆنایان وەک هۆیەک بۆ بێ‌ دەنگ کردنی جەماوەری ئێران و کەم کردنەوەی ناڕەزایەتیەکان بەکار هێنا.بە داخەوە کۆڕۆنا تا ئێستا بۆتە هۆی مردنی زیاتر لە ٣٠ ٠  هەزار دانیشتووی ئێران و دەسەڵاتداران لە سەرویانەوە خامنەیی گرینگی بە چارەسەرەکان و هێنانی واکسین لە وولاتانی دیکە نادەن...

سیاسەتی خارجی و دەرەوی ڕژیم هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا پشتی بە هەرەشەو ئاژاوەگێڕی لە وولاتانی ناوچەکەو  جیهان بستبوو سەرمایەی خەڵکی ئێرانی بۆ پێکهاتنی گروپ و تاقمە ترۆریستیەکان و خەرجی مانەوەو بەردەوام بوونیان و کردەوە ترۆریستیەکانی خەرج کردوە بێگومان لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوو بە بونی ئەم پێکهاتە قاتڵ و جینایەتکارەی دەسەڵات، شاهیدی کردەوەی ترۆریستی دەست و پێوەندەکانی ئەو ڕژیمەو دەست تێوەردانیان لە کاروباری ووڵاتانی ناوچەکەو شەرخوازی لە ناوچەکەدا دەبین.

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات  له‌‌‌ به‌‌‌شی کۆتایی قسه‌‌‌کانی دا له‌‌‌سه‌‌‌ر هاکاری و په‌‌‌یوه‌‌‌ندی له‌‌‌ نێوان هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان دا دواو به‌‌‌ناوی سازمانی خه‌‌‌بات،ەوه‌‌‌ داوای له‌‌‌ هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستان کرد که‌‌‌ هاوده‌‌‌نگی و هاوکاریه‌‌‌کانیان له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌بات ڤۆ ڕژیمی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و خەبات بۆ دابین کردنی مافەکانی گەلی کورد یەک بخەن و ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌: ئەو دوو خاڵە بنەڕەتیە کە بریتیە لە ڕوخانی ڕژیم و مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا بکەینە بنەمای کارکردنمان. هەروەها داواکارم هێزو لایەنەسیاسیەکانی کوردستانی ئێران  هاوشێوەی سازمانی خەبات، هاوکاری کردن و هاوبەشی کردن لە گەڵ ئوپۆزیسیۆنی ڕژیم واتە سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران و شوڕای میللی مقاومەتی ئێران ڕەوتی روخانی ڕژیم خێراتر بکەین و هەروەها بۆ پێکهاتن و دامەزراندنی حکومەتی سکۆلارو دیموکڕاتیک لە ئێران تێ‌ بکۆشین.

په‌‌‌یامی سازمانی موجاهیدینی خه‌‌‌لقی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن کاک سه‌‌‌یفه‌‌‌دین خوێندرایه‌‌‌وه‌‌‌. سازمانی موجاهیدینی لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی له‌‌‌ کاک بابەشێخ حسینی سکرتێری گشتی، سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی و ئه‌‌‌ندام و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات و له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان دەکات و تیایدا هاتووە کە بەبۆنەی دامەزرانی سازمانی خەبات لە پێنجی خەرمانانی ١٣٥٩ بە سڵاو و درود بۆ مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و خەتی خۆراگری و بەربەرەکانێ لە بەرامبەر رژیمی دژە ئینسان و کوردکوژی ئاخوندی دەنێرێ. لە پەیامەکەی سازمانی موجاهیدینی دۆستدا هاتووە: رێبەر و ئەندام و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات چل ساڵە لەسەر پێویستی و بنەمای روخانی رژیمی ئاخوندی و لەسەر مەرزبەندی لەگەڵ دیکتاتۆرەکانی شا و شێخ و پاشماوە و کلک و شوێنکەوتووانیان، کە پێویستی رەوانەوەی زوڵم و ستەمی خەڵکی چەوساوەی کوردستانە، پێداگری کردووەتەوە.

 سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هەروەها بە رەت کردنەوەی هەر جۆرە رێگەیەکی سازشکارانە و وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاوانکار، باوەڕی نەگۆڕ بە خەبات بۆ دیموکراسی و ئازادی خەڵکی ئێران و خودموختاری کوردستان سەلماندوە و هەڵگری سیاسەتێکی رەسەن و پێشکەوتنخوازانە بۆ خەڵکی کوردستانی ئێرانە. سیاسەتی دروستی سازمانی خەبات لە یەک چارەکە سەدەی رابردوو لەسەر ئەساسی هاوپەیمانی لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای میللی مقاومەت، مێژوویەکی بەرز و درەوشاوەیە لە پێوەند بە مقاومەتی سەرانسەری خەڵکی ئێران، پێوەندیەک کە درەخەری ئاگاهی و رەسەنایەتی خەت و ئامانجی سازمانەکەتانە  و پروپاگەندەی ناپەسەندی رژیم لەبارەی جیاخوازی پێشمەرگە و خەباتکارانی کوردستانی ئێران، دەکاتە بڵقی سەر ئاو.

لە درێژەی پەیامەکەی سازمانی موجاهیدیندا هاتووە: خوشک و برایانی بەرێز! هەلومەرجی ئێستا وادەخوازێ کە بە تەوژمتر بۆ بە ئاکام گەیشتنی چوار دەیە خەباتی بەردەوام و شێلگیری پێشمەرگە و رێبوارانی رێی ئازادی، بۆ دەستەبەری مافی چەوساوان و تۆڵەی خوێنی قوربانیانی دەستی رژیمی شومی ئاخوندی لەو چل ساڵەدا، بۆ وەرگرتنەوەی مافی زەوتکراو و بە تاڵان براوی خەڵکی ئێران و هەموو نەتەوەکانی، بۆ ئەو کۆڵبەرە زوڵم لێکراوانەی کە رۆژانە لەلایەن پاسدارانی رژیمی ئاخوندیەوە خوێنیان بە نارەوا دەرژێ، هەوڵ و خەبات و لەخۆبردووییمان لە بەرامبەر رژیمی سەرکوتگەردا زیاتر و بەرفراوانتر بکەین و ریشەی دیکتاتۆری سەرەرۆی ئاخوندی لە بن دەرێنین. کە خەباتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و سازمانی موجاهیدین و شۆرای میللی مقاومەتی ئێران لەو راستایە. لە سەرکەوتنی ئەو خەباتە رەوایە بۆ ئازادی ئێران و خودموختاری کوردستان شک و گومانێک نیە.

په‌‌‌یامی تەشکیلاتی لاوانی ناوخۆی ووڵات لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆوه‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان کرا.  له‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌دا وێڕای پیرۆزبایی له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌بات هاتوه‌‌‌ که‌‌‌:  سازمانی خەبات تەشکیاتێکی سیاسی و تێکۆشەرە، بە پێشینەیەکی پتر لە ٤١ سال خەباتی رامیاری و پێشمەرگانە لە دژی ڕژیمی ستەمگەری ئاخوندی و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەکەمان دەدا. لە کاتیکدا یادی دامەزرانی سازمانی خەبات بەڕێوەدەبەین و پێشینە وموبارەزەی دەنرخێنین کە تروسکەی هیواداری بۆ رزگار بوون دەبیندرێ و شنەی ڕزگاری وڵات وا دەشنێتەوەو مژدەی هەوڵەکانی ڕۆشنگەرانەی چینی لاو و ئازدیخوازان و ڕووخانی ئەهریمەنی سەفەوی سەردەم دێتە گوێ. له‌‌‌ به‌‌‌شێکی تری په‌‌‌یامی ته‌‌‌شکیلات دا هاتوه‌‌‌ که: لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەبات بە ڕێبەری مامۆستای نەمر شێخ جەلالی حوسێنی دەستی هاوڕێیانمان لە سازمان دەگوشین و بڕیار ئەدەین بۆ درێژەدان بە خەبات دژی رژیمی پەت وسی پەت وسێدارە هەردەم ئامادەبین و وافادارانە ئەرکە سازمانیەکانمان بە جێ بهێنین.

په‌‌‌یامی بنەماڵەی شەهیدان، له‌‌‌لایه‌‌‌ن داده‌‌‌ فاتمه‌‌‌وه‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان کرا. له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تایی په‌‌‌یامی بنەماڵەی شەهیدان دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌ : دامه‌‌‌زراندنی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران له‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌رمانانی ١٣٥٩ دەستپێکی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و خۆماڵیانەو پرشنگداره‌‌‌ له‌‌‌ جولانه‌‌‌وه‌‌‌ی رزگاریخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌ چه‌‌‌وساوه‌‌‌که‌‌‌مان و جێگه‌‌‌ی شانازی و هیوا و وره‌‌‌ به‌‌‌خشی خه‌‌‌ڵکی کوردستانه‌‌‌...

له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌دا  ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن که‌‌‌ : ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای گه‌‌‌شه‌‌‌کردنیدا تووشی گه‌‌‌لێک هه‌‌‌وراز و نشێو بۆوه‌‌‌ ، به‌‌‌لام خۆنه‌‌‌ویستی و کۆڵنه‌‌‌ده‌‌‌ری ڕابه‌‌‌ران وئه‌‌‌ندام ولایه‌‌‌نگرانی، ئه‌‌‌و ڕێگیریانه‌‌‌ی تاڕاده‌‌‌یه‌‌‌ک لابرد و له‌‌‌ پێناو ئه‌‌‌و ره‌‌‌٠ساڵه‌‌‌ته‌‌‌ی که‌‌‌ خستبوویه‌‌‌ سه‌‌‌ر شانی، ئه‌‌‌و کات و ئێستاش لێبڕاوانه‌‌‌ هه‌‌‌ڵده‌‌‌سوورێ. بۆ ڕێبوارانی ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌بات سه‌‌‌ربه‌‌‌رزیه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی ووشیار کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر و کاری سیاسی و ته‌‌‌شکیلاتی و چالاکیی که‌‌‌م وێنه‌‌‌ی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌یی و ڕاگه‌‌‌یاندن، به‌‌‌پێی تواناو هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی ناله‌‌‌باری ئه‌‌‌وکات ده‌‌‌وری به‌‌‌رچاو و کاریگه‌‌‌ریان نواند...

له‌‌‌ به‌‌‌شێکی تری په‌‌‌یامی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی شه‌‌‌هیداندا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌:سازمانی خه‌‌‌بات ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ گیانی دەیان که‌‌‌س له‌‌‌ باشترین رۆڵه‌‌‌کانی کوردستانی تێدا فیدای ئامانجه‌‌‌ به‌‌‌رزه‌‌‌کانی کورد کراوه‌‌‌ و خۆینی ئه‌‌‌و رۆڵه‌‌‌ قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ پێش که‌‌‌ش به‌‌‌ باره‌‌‌گای پیرۆزی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمانی کورد کردووه‌‌‌. بێ گومان ئه‌‌‌و ڕۆحه‌‌‌ خۆنه‌‌‌ویست و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش له‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و ئه‌‌‌ندام ولایه‌‌‌نگر و دۆستانی سازمانی خه‌‌‌باتدا ده‌‌‌بیندرێ و به‌‌‌ پشت ئه‌‌‌ستووری به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و به‌‌‌رنامه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌ تا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی یه‌‌‌کجاری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ زوڵملێکراوه‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن.

له‌‌‌ کۆتایی په‌‌‌یامی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی شه‌‌‌هیداندا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌: به‌‌‌ئاوڕدانه‌‌‌وه‌‌‌ لەدۆخی ئیستای ڕژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی که‌‌‌ ساته‌‌‌کانی کۆتایی ژیانی تێپه‌‌‌ڕده‌‌‌کات، پێویسته‌‌‌ زیاتر له‌‌‌رابردوو ریزه‌‌‌کانمان یه‌‌‌ک خه‌‌‌ین و خۆمان بۆ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ئاڵوگۆر ئاماده‌‌‌ بکه‌‌‌ین. بێ گومان جولانه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان و خه‌‌‌باتی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی دا سه‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ و به‌‌‌ زوویی له‌‌‌ ئێراندا ده‌‌‌سه‌‌‌لاتێکی دیموکراتیک و نیشتمانی داده‌‌‌مه‌‌‌زرێ و گه‌‌‌لی کورد و خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌ سایه‌‌‌ی ئازادی و دیموکراتی دا به‌‌‌ ماف و داوا ڕه‌‌‌واکانیان ده‌‌‌گه‌‌‌ن و ئاسه‌‌‌وارێک له‌‌‌ سه‌‌‌رکوت و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ نامێنێ.

په‌‌‌یامی هاوبه‌‌‌شی ڕێکخراوی ئافره‌‌‌تان و لاوانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌‌لایه‌‌‌ن کاک ماردین به‌‌‌رپرسی لاوانی سازمانی خه‌‌‌باته‌‌‌وه‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش کرا.  وێڕای پیرۆزبایی له‌‌‌ ساڵڕۆژی دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌بات، له‌‌‌ په‌‌‌یامی ڕێکخراوی ئافره‌‌‌تان و لاوانی سازمانی خه‌‌‌بات دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌: پێش ٤١ ساڵ و لە ٥ی خەرمانانی ١٣٥٩ی کۆچی خۆری، ژمارەیەک لە کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی خۆشناو و شۆڕشگێڕی کوردستان بە سەرکردایەتی جەنابی مامۆستاشێخ جەلال حسینی، سازمانی خەباتیان دامەزراند. سازمانی خەبات هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بە بوونی سەرکردایەتی لێهاتوو و زانا، پێشمەرگە و کادری چاونەترس و لە خۆبوردوو ترسیان خستە دڵی دوژمنەوە. پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە نووسینەوەی مێژووی پڕ شانازی سازمانی خەباتدا چەندان داستانیان لە بەرنگاربوونەوەی هێزەکانی ڕژێمی ئاخوندی و دوژمنانی کورد و کوردستان تۆمارکردوە . له‌‌‌ به‌‌‌شێکی تری په‌‌‌یامی لاوان و ئافره‌‌‌تان دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌: لاوان و ئافرەتان لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات بەردەوام لە خزمەتکردن و بەگوڕترکردنی خەبات، دەوری گرینگ و کاریگەریان هەبووە، لە درێژەی بەرەوپێش چوونی زیاتری سازمانی خەبات و بەبینینی توانا و ئامادەیی ئافرەتان و لاوان بە کردەیی، بۆ بواردان و هەلی زیاتر ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئافرەتان و لاوان دامەزرێندران. ئێستاش سازمانی خەبات بە بەرنامە و پەیڕەوی سەردەمیانە، پەروەردەکردن و پێگەیاندنی پێشمەرگە و کادری لێهاتوو، گرنگی دان بە بوارەکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە، پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتیەکان و هاونیشتمانیان لە ناوخۆی وڵات، بەهێزکردنی تەشکیلاتی ناوخۆ و بواردان بە لاوان و ئافرەتان و دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی تایبەت بەهەریەک لە خۆیان بەردەوامە لە نوێگەری و پێویستیەکانی سازمانێکی بەهێز و کاریگەری هێناوەتە ئاراوە.

به‌‌‌شێکی تر له‌‌‌ بڕگه‌‌‌کانی تری ئه‌‌‌م مه‌‌‌راسیمه‌‌‌ تایبه‌‌‌ت بوو به‌‌‌ سرودو و هۆنراوه‌‌‌ و گۆرانی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌باته‌‌‌وه‌‌‌.


 


 


3 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌‌ڕێوه‌چوونی مه‌‌ڕاسیمی ٤١مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات

به‌‌ڕێوه‌چوونی مه‌‌ڕاسیمی ٤١مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران