حەیدەر قوربانی چالاکی سیاسی کورد، سزای لەداردانی بۆ دەرکراوە، هەربۆیە ژیانی لە مەترسیدایە و تا دێت کاتی بەڕێوەچوونی حوکمی لەداردانەکەی نزیک دەبێتەو
حەیدەر قوربانی چالاکی سیاسی کورد، سزای لەداردانی بۆ دەرکراوە، هەربۆیە ژیانی لە مەترسیدایە و تا دێت کاتی بەڕێوەچوونی سزاکەی نزیک دەبێتەوە.
چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسی کەوتوونەتە هەوڵدان بۆ پێش گرتن لە بەڕێوەبردنی سزای ئەو چالاکە سیاسیە.
هەروەها بنەماڵەکەی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوە جیهانیەکان و هەروەها ئازادیخوازان دەکەن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ڕژیمی ئاخوندی بۆ پێداچوونەوە بە سزای لەداردانی کوڕەکەیان.
حەیدەر قوربانی لەساڵی 1395لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم بەتۆمەتی ئەندام بوون لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان دەستبەسەر کراوە و لەئێستاشدا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، و ناوبراو لەژێر فشاری شکەنجە و ئازاردا لەلایەن ئیتلاعاتەوە بەزۆر ناچار کراوە کە تۆمەتی ئەندام بوون لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان قەبوڵ بکات و مەجبوور کراوە دانی پێدا بنێت.
حەیدەر قوربانی یەکەمجار لە ساڵی 1398حوکمی 90ساڵ زیندان و 200سەد زەربە قامچی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام ئەو سزای لەلایەن ئیتلاعاتەوە ڕەد کرایەوە و جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە سزاکەیدا کراو لەکۆتاییدا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.