لەماوەی مانگی خەرماناندا 44 هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێران بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی گیراون.
لەماوەی مانگی خەرماناندا 44 هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێران بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە هەواڵدەری هەنگاو بڵاو بۆتەوە 37 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکان و 7 هاووڵاتی دیکە بەتۆمەتی چالاکی مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون، و زۆرترین ڕێژەش لەو ئامارە بەر پارێزگای ورمێ دەکەوێ کە ئەویش 26کەسە،
هەروەها لە پارێزگاکانی تری کوردستان (سنە) 13کەس، کرماشان 4کەس و ئیلام 1کەس تۆمار کراوە.
هەروەها لەو ڕێژەیەدا 5چالاکی ئافرەت، سێ گەنجی ژێر 18ساڵ و پارێزەرێک هەیە و چوار هاووڵاتی دیکەش بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گوازراونەتەوە بۆ زیندان.