دوو چالاکی ڕاگەیاندکار و ژینگەیی خەڵکی شارەکانی ڕەبەت و سەردەشت، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕژیم لە شاری سەردەشت، کران.
دوو چالاکی ڕاگەیاندکار و ژینگەیی خەڵکی شارەکانی ڕەبەت و سەردەشت، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕژیم لە شاری سەردەشت، کران.
ڕۆژی چوارشەممە 10ی خەرمانان، دوو چالاکی ڕاگەیاندکار و ژینگەیی خەڵکی شارەکانی سەردەشت و ڕەبەت بەناوەکانی ئەبووبەکر ئیسمایلی و محەممەد مەمەند زادە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سەردەشتەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتڵاعات کران.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو چالاکە بە بڕیاری دادوەری شاری سەردەشت و بەهۆی ناڕەزایەتی لەبارەی بێ ئاوی و گواستنەوەی ئاوی بەنداوی زابی بچووک بۆ دەریاچەی ورمێ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتڵاعات کراون و لە دوای دوو سەعات لێکۆڵینەوە، بە لێسەندنی بڕیارنامەیەکی فەرمی ئازاد کراون.
هەواڵدەری هەنگاو: شایانی باسە کە ئەبووبەکر ئیسمایلی، بەرپرسی کاناڵی تلگرامی ڕەبەت نیوزە و محەممەد مەمەند زادە بەرپرسی کاناڵی تلگرامی پەژوینە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەندێک قسەو هەواڵیان لە سەر بێ ئاوی و گواستنەوەی ئاوی زابی بچووک بۆ دەریاچەی ورمێ لەسەر کاناڵی تلگرامی بڵاو کربۆوە.