چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جەماوەری زیان دیتوو لە رژێمی ئێران!

جەماوەری زیان دیتوو لە رژێمی ئێران!

خەباتمێدیا: عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی رژێم لە دیدارێکدا لەگەڵ مۆرەکانی رژێم لە راگەیاندنی قومدا گووتی: 18 ملوێن کەس لە ئێران خەسارە کۆمەڵایەتیەکان داوێنێ گرتوون.بەرێوەبەری گشتی راوێژ و هاوکاری بەرێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەلایەتی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی رژێم...

 عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی رژێم لە دیدارێکدا لەگەڵ مۆرەکانی رژێم لە راگەیاندنی قومدا گووتی: 18 ملوێن کەس لە ئێران خەسارە کۆمەڵایەتیەکان داوێنێ گرتوون.

بەرێوەبەری گشتی راوێژ و هاوکاری بەرێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەلایەتی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی رژێم 14ی گەلاوێژی 1395، رایگەیاند: خەسارە کۆمەلایەتیەکان لە ئێراندا روو لە زیادبوونە و دەبێ بۆ کونترۆڵ و چارەسەرکردنیان هەنگاوی بەپەلە هەڵگیرێ. (هەواڵدەری تەنسیم 14ی گەلاوێژ)

سەرۆکی مەجلیسی رژێم لە درێژەی قسەکانیدا لە قوم هەژاری و بێکاری بە یەکێک لە هۆکانی ئەو دیاردە و خەسارە کۆمەلایەتیانە زانی!

کاتێ سەرۆک مەجلیسی رژێم هەژاری و بێکاری بە یەکێک لە هۆکاری سەرهەڵدانی دیاردە و خەسارە کۆمەلایەتیەکان دەزانێ‌، کەوایە هۆی دیکەش لە بوونی هەژاری و بێکاریدا هەیە.

راستیەکەی ئەوەیە کە ریشەی تەواوی خەسارە کۆمەلایەتیەکان لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئاخوندان لە ئێران، سیاسەت و کرداری رژێمە لە دزی و زەوت کردنی داهاتی خەڵکی ئێران، بێکاری، راوەستانی پیشەسازی و هەڵاوسان و پەسەندنی هەژاری و جێگرتنی رێ!ژەیەکی زۆری خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری.

بەو پێیە سیستەمی سیاسی گەندەڵ و دزە کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردە و خەسارە کۆمەلایەتیەکان و پەرەسەندنیان.

ئەوە سیستەمی ویلایەتی فەقیهە کە لە ماوەی 38 ساڵی تەمەنی نگریسیدا بۆتە هۆی پەرەگرتنی دیاردە کۆمەلایەتیەکانی وەک بەرزبوونەوەی تەڵاق، کەنارنشینی، هۆلک نشین، کارتۆن خەو، پەرەسەندنی ئیعتیاد، منداڵانی کار و باقی خەسارەکانە کە داوێنی خەڵکی ئێرانی گرتووە.

کۆمەڵگە لە وەها هەلومەرجێکدایە کە بە پێی وتەی وەلی فەقیهی رژێم بۆتەهۆی لێکترازان لە باری ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی لە کۆمەڵگادا.

پاسدار رەحمانی رەزڵی وەزیری ناخۆی حکومەتی ئاخوند رۆحانی لە راپۆرتێکدا لە مەجلیسی رژێم 17ی جۆزەردانی 1395 گووتی: جوگرافیای ئێران یەکێکە لە هۆکانی سەرهەڵدانی دیاردە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەک خۆی لە خۆیدا بۆتەهۆی دابەشکاری ناوچەیی لە وەڵاتدا کە ئەم بابەتە دەتوانێ‌ بێتە هۆی دابەشکاری کۆمەلایەتی. وەزیری ناوخۆی رژێم هەروەها رایگەیاند کە ساڵانە 600 هەزار ئێرانی زیندانی دەکرێن و ئێران لەگەڵ کێشەگەلێکی وەک کەنارنشینی 11 ملوێن کەس، بێکاری سێ ملوێن و نیو هاوڵاتی و ئیعتیادی یەک ملوێن و نیو دەست و پەنجە لێ دەدا.

ئەگەر چی وەزیری ناوخۆی رۆحانی مەجبور دەبێ دیان بە بەشێک لە کێشەکانی وەڵاتدا بنێ، بەڵام ئەوە سەیرە کاربەدەستێکی رژێم هەمو خەتاکان بخاتە سەر مەسەلەی جوگرافیای ئێران و هەول بدا کە تاوانەکانی رژێمەکەی لەو بارەوە پەردەپۆش بکات و هیچ بەرپرسایەتیەک نەخاتە ئەستۆی حکومەتەکەی خۆی.

لەگەڵ دیاننان بە گرفتەکان لەلایەن سەرۆکی مەجلیسی رژێم و وەزیری ناخۆی حکومەتی رۆحانی، نە تەنیا هیچ رێگەچارەیەکیان بۆ چارەسەری ئەو هەلومەرجە نیە بەڵگوو هەوڵ دەدەن سەرپۆشیان لەیەر دانێن.

جێگری ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتی وەزارەتی ناوخۆی رژێم لە ووتووێژ لەگەلچ کاناڵی دوو ئیشارەی بە نەبوونی بەرنامەی تەواو و گشتی بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ خەسارە کۆمەڵایەتیەکان، نەبوونی خوێندنەوەیەکی دروست بۆ دیاردە کۆمەڵایەتیەکان و بەرنامەی بەرەوپێش بردنی وەڵات، نەبوونی بەرێوەبەرێک کە بەدواداچوون بۆ مەسەلەکان بکا و کەمی سەرچاوەکان و بە فیرۆدانیان بە مەبەستی چارەسەری دیاردە کۆمەڵایەتیەکان لە وەڵاتدا.

ئەو کاربەدەستەی رژێم لەگەڵ ئەوەی ئیعتراف بەو هەل و مەرجە خراپەی دیاردە کۆمەلایەتیەکان تووشی خەڵکی ئێرانیان کردوە، ئیشارەی بە سانسوری ووتنی ئەو راستیانە کرد لەلایەن رژێمەوە و وتی: ئێمە رێگەمان نەداوە سەبارەت بە خەسارە کۆمەلایەتیەکان قسەیەک بکرێ بۆ ئەوەی نەوەکوو خەڵکی بزانن ئێمە چ کێشەگەلێکمان هەیە. ئەو سەرپۆش دانانە بۆتە هۆی ئەوەی کە زیندانەکانمان گەورەتر ببن و ناوەندەکان کۆکردنەوەی ژنانی سەرشەقام زیاد بکرێ. کار و باری کۆمەلایەتی لە سیاسەتەکانی ئێمەدا هەمیشە لە پەراوێزدا بووەو هەیە لەبەر ئەوەی کە کەس باوەری بەم مەسەلەیە نیە. هەندێک لە کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتی مەجلیس باوەڕیان بەبوونی خەسارە کۆمەڵایەتیەکان نیە.

لەو ووتووێژەدا سەلمانی حەدادی سەرۆکی کۆمسیۆنی کۆمەلایەتی مەجلیسی رژێم دەڵێ: مەسەلەی دیاردە کۆمەلایەتیەکان بەداخەوە هەمیشە لە پەراوێزدا بووە. (هەواڵدەری دەنگ و رەنگی رژێم 8ی گەلاوێژی 1395) 

لەگەڵ ئەو دیانپێدانانەی کە دەوڵەتی رۆحانی هیچ کارێکی لەو بارەوە نەکردووە و هەوڵی سانسۆڕی دیاردەکانیشی داو، بەڵام با وای دانێین کە حکومەتەکی رۆحانی دیهەوێ کارێک بۆ چارەسەری ئەو دیاردانە بکات، بەلام هیچ رێگەچارەیەکی بەرچاو کارساز بۆ ئەو دیاردانە لە رژیچمی ئێران و حکومەتی رۆحانی بوونی نیە.

لەبەر ئەوەی ریشەی ئەو کێشانە سیستەمی ویلایەتی فەقیهە و بە کورتی کێشەیەکی سیاسیە، رێگەچارەش سیاسیە و ئەو رێگەچارەش تەنیا بە رووخان و لەناو چونی سیستەمی ویلایەتی فەقیه و دامەزرانی سیستەمێکی خەڵکی و دیموکراتیک مسۆگەر دەبێ.


8 ساڵ و 4 مانگ و 2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جەماوەری زیان دیتوو لە رژێمی ئێران!

جەماوەری زیان دیتوو لە رژێمی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران