نەفتالی بێنت، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ڕۆژی هەینی 12ی خەرمانان، لە کۆبونەوەیەکی مەجازیدا لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندەکانی یەهوودی ئامریکای باکوور، وتی کە
نەفتالی بێنت، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ڕۆژی هەینی 12ی خەرمانان، لە کۆبونەوەیەکی مەجازیدا لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندەکانی یەهوودی ئامریکای باکوور، وتی کە بەجێگای شەڕ کردن لەسەر ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ڕژیمی ئێران، دەیەوێت بیر لە ئیستراتیژیەکی گەورەتر لە دژی ڕژیم بکاتەوە. سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل هەروەها وتی کە کێشە ناوچەییەکان وەکوو شەڕی سارد دەبینێت کەتێیدا ئیسراییل ڕۆڵی ئامریکا دەگێڕێت و ڕژیمی ئێرانیش، یەکگرتووی جەماهیری شۆرەویە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستی چەند لایەنەیی بۆ تێکچوونی یەکگرتووی جەماهیری شۆرەوی کرد و وتی کە بۆ هەڵسووکەوت لەگەڵ ڕژیمی ئێران پێویستی بە هەڵوێستێکی لەو شێوەیەیە.
نەفتالی بێنت ئیسراییلی وەکوو ڕێگە چارەیەک بۆ جیهان ناو برد، بەو پێیەی ئەو وڵاتە 9ملوێن سەربازی هەیە بۆ ڕوو بەڕوو بونەوەی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران. سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل لەم کۆبوونەوە مەجازیەدا ئاماژەی بە وتووێژی خۆی و جۆ بایدن لە حەوتوی ڕابردوو کرد و وتی پڕۆژەیەکی چوار خاڵیم بۆ ڕوو بەڕوو بوونەوەی ڕژیمی ئێران پێشکەش کردووە. هەروەها ناوبراو وتی ئامانج لەم پڕۆژەیە ڕێگری کردنە لە پاڵاوتنی ئۆرانێوم، ڕاگرتنی دەست تێوەردانە ناوچەییەکان و بەرنامەی مووشەکی بالستیک و چەک وچۆڵەکانی ڕژیمی ئێران، بەجێگای شەڕ کردن بۆ بەرجام.