یەنس ئەستۆلتەنبێرگ، سکرتێری ناتۆ ڕۆژی دووشەممە 15ی خەرمانان، لە کۆنفڕانسی ساڵانەی چاودێری چەک و چۆڵی ناتۆ باسی لە بەرنامە ناوکەییەکی ڕژیمی ئێران کر
یەنس ئەستۆلتەنبێرگ، سکرتێری ناتۆ ڕۆژی دووشەممە 15ی خەرمانان، لە کۆنفڕانسی ساڵانەی چاودێری چەک و چۆڵی ناتۆ باسی لە بەرنامە ناوکەییەکی ڕژیمی ئێران کردوە و هۆشداری داوە، هەروەها لە قسەکانیدا بەرنامە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران و کۆریای باکووری وەک مەترسی بۆ سەر داهاتووی جیهان ناوبردووە.
سکرتێری ناتۆ، لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی: وڵاتانی دیکەش لە بەستێنی چەک و چۆڵ و چەکی ناوکەیی و سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو چالاکیان هەیە، بۆ نمونە کۆریای باکوور و ڕژیمی ئێران، بە ئاشکرا یاسا جیهانیەکان پێشێل دەکەن و پەرە بە بەرنامەگەلێکی مەترسیدار دەدەن.