ڕۆژنامەی حکومەتی جیهانی سەنعەتی ڕژیمی ئێران ڕێکەوتی 15ی خەرمانان، نووسی: گەمارۆکانی سەر ڕژیم هەتا ئێستا هەزار ملیارد دۆلار زەرەری بە ئابووری ئێران
ڕۆژنامەی حکومەتی جیهانی سەنعەتی ڕژیمی ئێران ڕێکەوتی 15ی خەرمانان، نووسی: گەمارۆکانی سەر ڕژیم هەتا ئێستا هەزار ملیارد دۆلار زەرەری بە ئابووری ئێران گەیاندووە.
بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیە هەست پێکراوتربێ، هەموو هەناردەیەکی غەیرە نەوتی ئێران لە ساڵی ڕابردوو کەمتر لە 35ملیارد دۆلار بووە، بەو مانایەی کە گەمارۆکان تا ئێستا بەرانبەر بە 30ساڵ هەناردە کردنی ئێران زیانی هەبووە. گەشەی ئابوری نزیک بە سفری ماوەی یەک دەیەی ڕابردوو بەرهەمەکەی جگە لە فەقیری، بێکاری، هەڵاوسان و بێ هیوایی بۆ کۆمەڵگای ئێران نەبووە.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نوسی کە دوایین ڕاپۆرتە نێو دەوڵەتیەکان، پێگەیەکی باشتر لە ڕیزبەندی 138بۆ ڕیسکی ئابووری کورت ماوە بۆ وڵاتەکەمان ڕەوا نەبینیوە....بۆ لابردنی بێبەش بوون لە بازاڕە نێونەتەوەییەکان و ئازاد بوون لە کۆت و بەندی گەمارۆکان و چونەدەرەوە لەو مێژووە چەقبەستووە، سبەینێش درەنگە.