دانیشتوانی شاری بانە لەگەڵ گرفتی کەم ئاوی و نەبوون و پچڕانی خەتی ئینتێرتێت، دەست و پەنج لێدەدەن.
دانیشتوانی شاری بانە لەگەڵ گرفتی کەم ئاوی و نەبوون و پچڕانی خەتی ئینتێرتێت، دەست و پەنج لێدەدەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۲۰ی خەرمانان، بە خەبات مێدیا گەیشتووە، دانیشتوانی شاری بانە ڕۆژانە بڕێکی یەکجار کەم ئاویان پێدەگات، و باس لەوە دەکرێت کە ئاو دەبێت بە جیرە و ڕۆژانە ناچارن بە نرخێکی زۆر ئاو بکڕن، ئەمەش دانیشتوانی ئەو شارەی ناچار کردووە دەست بدەنە ناڕەزایەتی دەربڕین.
لەلایەکی ترەوە و لەدوای هەڕەشە و هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کردنە ئامانجی حیزبە کوردیەکان، خەتی ئینتێرنێتی شاری بانە پچڕاوە و هاووڵاتیان بە ئەستەم دەتوانن سود لەو ڕایلکەیە وەرگرن.