وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت کە ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لەماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە ئێران، زیاترە لە ئاماری کوژراوانی شەڕی نێوان ئێران و
وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت کە ئاماری کۆچکردووانی کۆڕۆنا لەماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە ئێران، زیاترە لە ئاماری کوژراوانی شەڕی نێوان ئێران و عراق.
لە کاتێکدا وەزیری تەندروستی ڕژیم، بەهرام عەین و اللاهی، باس لە کوژرانی 113هەزار تووشبووی کۆڕۆنا لە ماوەی سەرهەڵدانی کۆڕۆناوە تا ئێستا دەکات، ڕێکخراوی نیزامی پزیشکی ڕژیم ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆنای سێ تا چوار هێندەی ڕێژەی فەرمی لە قەڵەم داوە.
ئەم ڕێژەیە هێندە بەرچاوە کە ڕۆژنامەی جوان"ی سەربە سپای تیرۆریستی پاسداران دانی بەوەدا ناوە کە ڕێژەی تووشبووان و کۆچکردووانی کۆڕۆنا حەوت هێندەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیە.
بەڵێنی درۆی دەسەڵاتدارانی ڕژیم لەمەڕ هێنانی ڤاکسینی کۆڕۆنا هەر لەسەرەتای تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا بەردەوام بووە، و ئێستاش وەزیری تەندرووستی ڕژیم باس لە هاوردەکردنی ڤاکسین تا کۆتایی مانگی خەرمانان دەکات.
ئاشکرایە کە شەپۆلی پێنجەمی کۆڕۆنا لووتکەی تێپەڕاندووە و لەماوەی یەک شەو ڕۆژی ڕابردوودا 26854 تووشبوو دەستنیشان کراون و 538کەس کۆچیان کردووە.