خه‌بات میدیا: له ڕاگه‌یاندراوێک دا شوڕایی میللی به‌رگری ئێران، هێرشه دوژمنکارانه‌که‌ی ڕژیم بۆ سه‌ر ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هیز و لایه‌نه کوردیه‌کانی کوردستانی ئێران له‌و ناوچانه به توندی مه‌حکموم ده‌کا و داوای لێکۆلینەوەیەکی نێودەوڵەتی کرد لە دەستدرێژییەکانی ڕژێم لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی شوڕایی میلی به‌رگری ئێران پاش په‌یامی به‌ڕێز مه‌سعودی ڕه‌جه‌وی دێ و له‌و په‌یامه‌دا وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و هێرشانه داوا ده‌که‌ن که هه‌ر جۆره دواکه‌وتنێک له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه له‌لایه‌ن ڕژیمی ئاخوندی کوردکوژ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌نگاوه جنایه‌تکاره‌کانیان جدی تر بکه‌ن.