خهباتمیدیا:کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد له ڕاگهیاندراوێک دا که بۆ خهبات میدیا هاتوه هێرشهکانی ڕژیم بۆ ناوچه سنووریهکانی ههرێمی کوردستان و کوردانی کوردستانی ئێران به توندی مهحکوم دهکا.
دهقی راگهیاندراوهکه بهم شێوهی خوارهوهیه:
ڕاگهیاندن لهسهر هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان لە کوردستانی عێراق
ڕژێمی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی عێراق بە بەکارهێنانی تۆپ و فڕۆکە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی هێرشی کردووە سهر ناوچه کوردیهکان بەبیانووی بوونی پێشمەرگەی کورد. ئەم هێرشکردنە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و بێ بەرگری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانه
ئەمە جگە لە ڕێوشوێنە سەرکوتگەرە توندوتیژەکان و زیادبوونی ئیعدامە هەڕەمەکیەکان لە سەرانسەری ئێران کە لەوەتەی ڕەئیسی هاتۆته سهر کار چڕتر بۆتەوە.
کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریانەی ڕژێمی ئاخوندی دەکات دژی پارت و گروپە کوردییەکانی ئێران لە خاکی کوردستانی عێراق و داواش دەکات ئەم کردەوە دەستدرێژییەی ڕژێم له کۆبونهوهی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانه بکرێ و ڕێگری لێ بکرێ.
کۆمیتەی پەرلەمانی ئیتالیا بۆ ئێرانێکی ئازاد
ڕۆما 13ی سیپتامبری 2021
سەرۆک، ئەنتۆنیۆ تاسۆ – ئەندامی پەرلەمانی ئیتالیا
هاوسەرۆک، ستیفانیا پێزۆپانی ئەندامی پەرلەمانی ئیتالیا
کۆردیناتۆر ، دکتۆر ئەنتۆنیۆ ستانگۆ